ئاڵای کوردستان هەر شەکاوە بێت

لە رۆژی ئاڵای کوردستان کە ئاڵای کۆماری مەهابادو گەلی کوردە، هەڵقوڵاوی زاکیرەی کەڵە شۆرشگێڕانی پەروەردەی ئایین و نیشتمانپەروەرییە، هێمای یەکبوون و گەیشتنە بە سەرکەوتن و مافی چارەنووس و کوردایەتی.


بۆیە خوازیارین ئەم بۆنە مەزنە بکەینە هەوێنی پتری ئاشتی و یەکڕیزی و یەکهەڵوێستی و رێکخستنەوەی زیاتری نێو ماڵی کورد، لەیادمان نەچێت گرنگ و پێویستە لەژێر سایەو سێبەری ئەم ئاڵایە، شکۆو تایبەتمەندی و بەهاو هەستی دینداری و نەتەوەپەروەری گەلەکەمان و سنوورو خاکی پیرۆزی کوردستان بپارێزین.


یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان


17ی12ی2022