لقی ئاکرێی یەکێتی زانایان کۆدەبێتەوەو بەمبەستی پیرۆزباییش سەردانی لقی نۆی پارتی دەکات

ئەمڕۆ چوار شەممە ڕێکەوتی ٢١ـ ١٢ـ٢٠٢٢ ( لقی ئاکرێ ـ یەکێتی زانایان) بە سەرپەرشتی بەڕێز(مەلا عبدالمعید ملا احمد الامام/ ئاکرەیی )بەرپرسی لق و بە ئامادە بوونی کارگێڕانی لق و بەرپرسی ناوچەکان، لقەکەمان لە بارەگای خۆی لە شاری ئاکرێ کۆتا کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی بۆ سالی 2022 ئەنجامدا.


هەروەها ئەمڕۆ چوار شەممە ڕێکوتی ۲۱-١٢-٢٠٢٢ شاندێکی لقەکەمان بە سەرۆکایەتی بەڕێز" مەلا عبد المعید مەلا احمد الامام ئاکرەیی" بەرپرسی لق و لە گەڵ بەڕێز "مەلا جوهر حدی" بەڕێوەبەری ئەوقافی ئاکرێ و بەڕێز (شێخ مدثر بەرزنجی) بەڕێوەبەری ئەوقافی بەردەڕەش و شاندی یاوەریان بە مەبەستی پیرۆزبایی لە بەڕێز ( د. مەردان خدر) کە وەکو بەرپرسی لقی نۆی پارتی لە ئاکرێ دەست بەکاربوو سەردانی لقی نۆی پارتیان کرد و لە لایەن بەڕێز بەرپرس و کارگێڕانی لقی نۆی پارتی بەگەرمی پێشوازیان لێ کرا.


 لەم دیدارە وێڕای پیرۆزبایی کردن جەخت کراوە لەسەر هەماهنگی زیاتر لە نێوانیان بە مەبەستی زیاتر خزمەتکردنی ئایین و گەڵ و نشتیمان و ئاشتی کۆمەلایەتی لەم دەڤەرە.