لقی هەڵەبجەی یەکێتی زانایان لە دژی سوکایەتی بە ئایین و ئادابی گشتی سکاڵا تۆمار دەکات

پاش ئەوەی دوێنێ شەوی سێ شەممەلەسەر چوارشەممە بەرواری 20 لەسەر 2022/12/21 چەندکەسێک لە سەربانی بینای سەرۆکایەتی  شارەوانی پارێزگای هەڵەبجە بە بڵندگۆ تۆمارێکی دەنگیان بڵاو کردوەتەوە تیایدا سوکایەتی بە ئایین و خێزان و داب ونەریت و کلتوری کوردەواریمان دەکات .


 ڕاستەو خۆ بەڕێز مامۆستا عبدالحمید حمەفرج بەرپرسی لق پەیوەندی دەکات بە بەڕێزان سەرۆکی شارەوانی و پارێزگار و بەڕێوەبەری گشتی ئەوقاف بۆ ئەوەی ڕێگری بکرێت لەو کارە قێزەون و نامۆیە کەماوەیەکە ناوە ناوە دەسیان داوەتێ هەرجارەو لەشوێنێک .


سوپاس بۆ خوا بەهەوڵی دڵسۆزان توانرا هەر شەو هەڵمەتەکە ڕابوەستێنرێ و لاببرێت.


هەر بۆیە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە بەرواری 2022/12/21 لقی هەڵەبجەی یەکێتی زانایان لەبەردەم فەرمانگەی داواکاری گشتی هەڵەبجە سکاڵای یاساییان دژی ئەنجامدەران و یارمەتی دەرانی ئەو کارە نامۆیە تۆمار کرد و بەپشتیوانی خوای گەورە بەدوادا چونی بۆ دەکرێت تا تاوانباران بەسزای خۆیان دەگەن..


ڕاگەیاندنی لقی هەڵەبجەی یەکێتی زانایان