بەرپرسی لقی چەمچەماڵی یەکێتی زانایان بە بەشداری مەراسیمی کردنەوەی هۆڵی بۆنەو کتێبخانەیەک دەکات

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ ڕێکەوتی 19/12/2022/  لێپرسراوی لقی چەمچەماڵی یەکێتی زانایان بەڕێز مامۆستا شێخ وەهاب سەنگاوی بەشداریکرد لە مەراسیمی کردنەوەی هەردوو{ کتێبخانەی لەتیف حامد}  و هۆڵی (کریم بەگ فتاح بەگی هەمەوەند)  لە ناو بەڕێوبەرایەتی ناحیەی شۆڕش، کە بەڕێز کاک سەروەر بەڕێوبەری ناحیە خاوەنی بیرۆکەکە بوو،،  هەرلەدرێژەی مەراسیمی کردنەوەی ئەم هۆڵ و کتێبخانەیەدا خەڵاتی تایبەتی ڕێز لینان بەخشرا بە بەڕێوبەری فەرمانگەکانی سنورەکە و چەند کەسایەتییەک کە هاوکاری کتێبخانەی ناوبراویان کردبوو.


 ئێمەش وێڕای پێشکەشکردنی وتەیەکی کورت لەسەر ئەو کارە جوانە، شەرەفی ئەوەمان پێ بەخشرا خەڵات بکرێین و خەڵاتی ڕێز لێنانیش بە چەند کەسێک  ببەخشین.


بێ گومان کردنەوەی ئەم هۆ ڵ و کتێبخانەیە بۆ ناحیەی شۆڕش بایەخ و گرنگی خۆی دەبێت بۆ خزمەت کردنی خەڵکی سنورەکە.