لیژنەی ئەوقاف وکاروباری ئایینی لە پەرلەمانی کوردستان سەردانی یەکێتی زانایان دەکات

 


پێش نیوەرۆی ئەمرۆچوارشەممە٢١-١٢-٢٠٢٢ بەمەبەستی تاوتوێکردنی چەندپرسێکی ھاوبەشی نێوان شاندێکی لیژنەی ئەوقاف وکاروباری ئایینی،سەردانی بارەگای مەكتەبی تەنفیزی یەكێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستانیان كردوبەگەرمی لە لایەن د. عبدالله سەعید وەیسی سەرۆکی یەکێتی زانایان وجێگری سەرۆک وژمارەیەك لەئەندامانی مەكتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان پێشوازیان لێکرا.


لەدانیشتنێکی یەک کات ژمێریدا باسیان لە رۆڵ وکاریگەری زانایانی ئایینی ئیسلام کرد لەخزمەتکردن وبلاوکردنەوەی پەیامی دینداروخوداناسی و بەھا پیرۆزەکان وبزوتنەوەی رزگاریخوازی گەلی کوردستان، وھوشیارکردنەوەی کۆمەلگا، لەبەرەنگاربوونەوەی ھزری تەکفیری وتوندڕۆیی وداعش،جەختکرایەوەلەسەر په‌ره‌پێدانی زیاتربەپەیامی برایه‌تی وخۆشه‌ویستی و پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتیانه‌ له‌نێوان سه‌رجه‌م پێکھاتەئایینی ونەتەوەییەکان،ئینجاگفتوگۆلەسەرچەندبابەتێکی پەیوەست بەكاروباری زانایانی ئایینی کرابەتایبەت داواکاری مامۆستایانی ئایینی (خۆبەخش)کە بۆچەندین سال دەچێت وەك بەبێ مووچەلەمزگەوتەکان خزمەت دەكەن تەنھا ماوە ماوە لەلایەن وەزارەتی ئەوقاف وکاروباری ئایینی ھاوکاری دەکرێن، ھەردوولاھاورابوون لەسەردۆزینەوەی رێگاچارەێک بۆ داواکاریەکەیان بەھەرشێوازێک بێت کەلەتوانای دارایی حکومەتی ھەرێمی کوردستان دابێت.


 لەبەشێکی تری دانیشتنەکەداشاندی لیژنەکەمان سوپاس ودەستخۆشی ئاراستەی سەرۆکی یەکێتی زانایان کردلەھەمبەرنووسینی کتێبی (علماء الدین الاسلامي في کوردستان فی مواجھة داعش)ئەمەشیان بەخزمەتێکی گرنگ وپێویست وەسف کردبۆ خستنەرووی رۆڵی مامۆستایانی ئایینی لەرووبەرووبوونەوەی (داعش)لای خۆیانەوەمەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان سوپاس وخۆشحالی خۆیان دەربری لەھەمبەرھەماھەنگیەکانی ئەم خوڵەی لیژنەی ئەوقاف وکاروبای ئایینی لەگەل یەکێتی زانایان وسەرجەم دامەزراوەئایینیەکانی تری کوردستان ھیوایان خواست بەرەدەوامی زیاتربەم ھەماھەنگیەبدرێت بۆزیاترخزمەتكردنی مامۆستایانی ئایینی ورەوشی پێکەوەژیان لەھەرێمی کوردستان...