ئەمڕۆ پێنج شەممە ٢٢ / ١٢ / ٢٠٢٢ لقی چەمچەماڵی یەکێتی زانایان کۆتا کۆبونەوەی ئاسایی مانگانەی ساڵی ۲۰۲۲ی ڕێکخست، بەسەرپەرشتی بەڕێز لێپرسراوی لق مامۆستا شێح وەهاب بەرزنجی و ئامادەبوونی کارگێڕانی لق و بەرپرسی ناوچەکان و بەرپرسی لیژنەی فەتواو ئەندامانی لیژنەو کارگێڕی ناوچەکانی سپی حەسار و بەردەقارەمان و شۆڕشی یەکێتی زانایان.
سەرەتای کۆبونەوەکە بەخوێندنەوەی قورئان و پاڕانەوە دەستی پێکردوو لەناوەڕۆکیشدا ئەم چەن خاڵە تاووتوێکران و جەختیان لەسەرکرایەوه:
سەرەتا لێپرسراوی لق تیشکی خستەسەر دۆخی ئێستای یەکێتی زانایان و هەوڵ و هەنگاوەکانی مەکتەبی تەنفیزی و سەرجەم لقەکان، لەپێناو داکۆکیکردن لەئایینی پیرۆزی ئیسلام و زانایانی ئایینی و بنەما سەرەکی و ڕەسەنەکانی ناو کۆمەڵگەی کوردی و ڕەدکردنەوەی هەموو دەنگۆو هەوڵێکی نامۆ بە کلتورو ئایینی خەڵکی کوردستان.
هەروەها تەئکیدی کردەوە لە پشتیوانی لقی چەمچەماڵ و زانایانی سنورەکە بۆ لقەکانی سلێمانی و هەڵەبجەی شەهید کە سکاڵایان تۆمارکردووە لەدژی هەوڵە لەرزۆک و نەزۆکەکان کەلەماوەی ڕابردوودا خەڵکی موسڵمانی هەرێمیان بێزارکردبوو.
لەدرێژەی وتەکەیدا باسی لە هۆکارەکانی دواخستنی کۆنگرەی یەکێتی زانایان کردوو سەرجەم نوسراوەکانی مەکتەبی تەنفیزی خوێندەوە بۆ ئامادەبووان و جەختی کردەوە لە کاراترکردنی گروپەکانی لقی چەمچەماڵ لە ماسنجەر و واتس ئەپ بەمەبەستی یەکدەنگی و لێک نزیکبوونی زانایانی سنورەکە.
دواتر هەریەک لە سەرۆکی لێژنەی فەتوای شەرعی و بەرپرسی ناوچەکان و ئامادەبووانی کۆبونەوەکە وتەیان پێشکەش کردوو ئاماژەیان بەکەم و کورتی و گلەیی زانایان و خەڵکی سنورەکە کرد و بۆ هەموو پێویستی و کەم و کورتی و بابەتە نامۆکان لەسنوری لقی چەمچەماڵ و هەرێمی کوردستان بڕیادرا گلەیی و گازندەی زانایان بگەیەنرێتە مەکتەبی تەنفیزی وئیدارەی چەمچەماڵ و ئەوقاف |