خه‌ریكه كاره‌كه‌ی به‌رده‌ركی سه‌رای شاری سلێمانی، ده‌گاته ئه‌وه‌ی ببێته گه‌مه‌یه‌كی سیاسی رِووت و پێشبرِكێیهكی چه‌واشه‌كاری و فریبدانی خه‌ڵكی به ئه‌ندازه‌یه‌كی وا، په‌نا ببرێت بۆ هه‌ر هه‌ست و رووژێن، یان سۆز قۆستنهوهیهك، كه له ئایین و عه‌قڵ و یاسا به‌ده‌ر بێت!
خه‌ریكه سنوور نه‌مێنێت بۆ شته‌كان و ببێته پاشاگه‌ردانی!
ئه‌ڵبه‌ت من باسم له‌و هه‌راو مه‌زاته نییه، كه ده‌نگ ده‌درێت به رِووخانی حكوومه‌ت و به هه‌ڵوه‌شانه‌وه و به دابه‌زاندنی كێ و دانانی كێ و كێ...
ته‌نها باسم له رۆڵی مامۆستای ئایینی یان(مه‌لا)دێت كه بهرِاستی خه‌ریكه هه‌ندێك شاشك به‌سه‌ری مه‌ندیل ناشیرین كار، یان باشتر بڵێم: هه‌ندێك پهرِۆی له ته‌په‌تۆر ئالاَو له‌سه‌ر - چونكه ئێستا به زۆری مهندیلهكانیش خواستراو و هێنراون و پێچانهوهیشیان ناوێت - له سنووری تێ دهپهرِێنن! كه سوپاس بۆخوا، له به‌دوودا چوون و سهیركردنمدا بۆ ئه‌و واقیعه، تا ئێستا مامۆستایه‌كی كامڵی خاوه‌ن ئه‌زموون و پله و ناوێكی زانستییم تێدا نه‌بینیوه - ناڵێم: خاوه‌ن برِوانامهی زل، چونكه برِوانامه بهمهن و به‌كیلۆ هه‌یه - پشتیوان به‌خوا، له‌م نووسینه‌ی ئهمرِۆمدا تیشك ده‌خه‌مه سه‌ر ئه‌و لایه‌نه هه‌ستیاره‌ی كه كاری له‌سه‌رده‌كرێت كه به نارِهوا دانانی لێپێچانهوهیه، له‌كه‌سایه‌تی ئایینی و ته‌قدیس كردنی بێ مانای به‌رگی كه‌سایه‌تییه ئایینییه‌كان! كه هه‌ر خودی مۆركی پیرۆزی وه‌رگرتنی ئه‌و به‌رگانه، جێگه‌ی به‌دیاره‌وه وێستان و توێژینه‌وه له‌سه‌ركردنه!
خه‌ریكه به‌ناوی رێزگرتنه‌وه له مامۆستایانی ئایینی-به‌راست و به‌درۆ - ، له زیاده رِهویشی تێ دهپهرِێنێت، كه هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه ده‌ڵێم: من باسم له‌و رِێزه فۆلكلۆرییه نییه، كه هه‌موولایه‌ك ده‌یبینین و زۆر به‌لایه‌نی نهرێییدا شكاوه‌ته‌وه!
وابزانم له ژێر سایه‌ی ئه‌و ئه‌ندازه ئازادییه‌ی كه هه‌یه و ئه‌و وه‌زاره‌تی ئهوقافهی كوردستان و ستافی ئێستای یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلام له كوردستان، كه به‌سوپاسه‌وه زۆر ته‌لیسمیان شكاندووه، كاتی ئه‌وه هاتووه وه‌ك به خۆدا هاتنه‌وه‌یه‌كی تۆكمه و جیدی، بوێرانه خاڵه‌كان ده‌ست نیشان بكه‌ین و راستییه‌كان بێ پێچ و په‌نا بخه‌ینه رِوو؟
ئیتر له خوێندنه‌وه كردنه‌وه، پێدا وه‌ره بۆ وتاری رۆژانی هه‌ینی نێومزگهوتهكان - نه‌وه‌ك وتاری هه‌ینی به‌رده‌ركی سه‌را و گۆرِهپانهكان - تا به‌هه‌ر ورده‌كارییه‌كی دیكه ده‌گات، هه‌رلێره‌وه نووسینه‌كه‌م ده‌كه‌مه دووبرِگه: 1: باسی چه‌ند خاڵێك له‌سه‌ر وتاری هه‌ینی كوردستان(1). 2: باسی حوكمی نوێژه كه‌ی به‌رده‌ركی سه‌رای سلێمانی، كه ئه‌مه‌یان وێرِای ئه‌وه‌ی له‌به‌رنامه‌كانی ئایین و كۆمه‌ڵدا ئاماژه‌م بۆكردووه، به‌سوپاسه‌وه كورتهنووسینێكی برای بهرِێز: (د.حسن خالد موفتی)م به‌ده‌ست گه‌یشت، كه پێشتریش بلاَوی كردۆته‌وه، منیش وه‌ك رازی بوونێك به زۆربه‌ی بۆچوونه‌كه‌ی و توندتریش، وه‌ك خۆی ده‌یخه‌مه به‌ردیدی بهرِێزتان.
برِگهی یه‌كه‌م
چه‌ند خاڵێك له‌باره‌ی وتاری هه‌ینی مزگه‌وته‌وه
له‌گه‌ڵ شانازیكردنم به‌وه‌ی كه په‌روه‌رده‌یه‌كی بچووكی نێوحوجره و مزگه‌وت و به‌رده‌ستی مه‌لا و مامۆستا ئایینیه‌كانی كوردستان‌م و هه‌ر ره‌خنه‌یه‌كیشم لهودامودهزگایانه، له پێش هه‌مووكه‌سدا، ریشی سپی خۆم ده‌گرێته‌وه، بهلاَم چونكه كاره‌كه زۆر له‌وه گه‌وره‌تره، كه به(دیزه به‌ده‌رخۆنه)كردن چاره سه‌ر بكرێت و له توانای مرۆڤدابێت بێده‌نگییان له ئاستدا بكات! به‌پێویستی ده‌زانم ههندىَ خاڵ بخه‌مه رِوو كه ماوه‌یه‌كی كه‌م نییه له زۆربه‌ی دانیشتنه تایبهتییهكانمدا دركاندوومن، وه‌ك پێویستییه‌كی به‌ڵگه نه‌ویست به زیادیشه‌وه، ده‌یخه‌مه به‌ردید و به‌رچاوى هه‌موان، گرنگیش نییه له‌لام هه‌رچۆنێك بۆم تهفسیردهكرێت، به‌مه‌رجێك ئیشه‌كه‌م ئه‌نجامێكی باشی هه‌بێت بۆ ئایین و دنیای گه‌له‌كه‌م و پێشوه چوونێكی حكوومهتهكهمی تێدابێت.
خوێنه‌ری بهرِێز: هه‌موولایه‌كمان ئه‌وراستییه ده‌زانین، له كاتێكدا، كه به‌رپرسی ده‌زگایه‌كی حزبی، یان حكوومی ده‌یه‌وێت، خه‌ڵكه پهیوهندیدارهكهی كۆبكاته‌وه، چه‌ندین هه‌وڵ و كۆششی ده‌وێت تا بتوانێ به‌سه‌ركه‌وتوویی، ئه‌نجامی بدات، بهلاَم هه‌ربه بیستنی ده‌نگی(الله اكبر)ی رۆژانی جومعه، به‌لانی كه‌مه‌وه سه‌دان و هه‌زاران كه‌س له هه‌موو چین و توێژه‌كانی كۆمه‌ڵ، روو له مزگه‌وته‌كان ده‌كه‌ن و ده‌بنه گوێ بیستی مامۆستایان!
كه له‌وێ، زۆرێك له مامۆستایانمان، به‌حه‌زو بیر‌و بۆچوونی خۆیان به‌بێ بوونى هیچ (سانسۆرێك)خیتابێكی دوور ودرێژ پێشكه‌ش ده‌كه‌ن، كه بهرِای من، كێشه‌كه لێره‌وه سه‌رهه‌ڵده‌دات و كۆمه‌ڵێك پرسیاردێنه پێشه‌وه و خۆیان ده‌سه‌پێنن، وه‌ك:
1: ئه‌ومامۆستایه به‌پێی چ برِوانامهیهك و به‌چ پێوه‌رێك له‌وێ دانراوه؟
2: چه‌ند شاره‌زایی له ئایین و واقیعی نه‌ته‌وه‌كه‌یه‌تی و ئازاره‌كانیان به ئازاری خۆی ده‌زانێت؟
3: له‌و دیو ئه‌و مامۆستایه‌وه، جگه له حكوومه‌تی كوردستان، چ ده‌ستێك هه‌یه كه بژێوی ژیانی بۆ دابین ده‌كات و پلانی بۆدا دهرِێژێ؟
ئه‌مانه و چه‌ندین پرسیاری‌تر، كه رِهنگه به هه‌ندێ گوته‌ی سۆز ئامێز وهلاَم بدرێنه‌وه كه نهموقنیع و نه مهقبوولیشبن و ته‌نیا هه‌ربۆ به‌رده‌وامێتی دان بێ به‌و حاڵه‌ته پرِ له نهرێییهی كه هه‌یه!
جا بۆئه‌وه‌ى زیاتر راسته‌و خۆ بچمه نێو بابه‌ته‌كه‌م، ئه‌م چه‌ند خاڵه ده‌ستنیشان ده‌كه‌م:
یه‌كه‌م: درێژی وتاری هه‌ینی:
درێژه پێدانی وتاری جومعه، دیارده‌یه‌كی زۆر نامۆ و نابه‌جێییه و له‌گه‌ڵ سوننه‌ت و ئاكاری دروستی پێغه‌مبه‌ردا(د.خ)، یه‌كناگرێته‌وه!
ئه‌وه‌تا بۆخۆی ده‌فه‌رموێت:
(ان طول صلاة الرجل وقصر خطبته مئنة من فقهه، فأطيلوا الصلاة، واقصروا الخطبة)مختصر صحيح مسلم، 411 باب الإيجاز في الخطبة).
واته: (بهرِاستی درێژه‌دانی هه‌ر پیش نوێژێكی جومعه، به نوێژه‌كه‌ی و له كورتی برِینهوهی وتاره‌كه‌ی، له میانه‌ی به‌ڵگه‌كانی شاره‌زایی و تێگه‌یشتنیه‌تی - فه‌رمووده‌كه له‌وه‌نده‌دا ناوێستێ، به‌ڵكو بهسیغهی فه‌رمان ده‌فه‌رموێت: - درێژه به نوێژه‌كانتان بده‌ن و وتاره‌كانتان كورت بكه‌نه‌وه). هه‌موولایه‌كمان ئه‌وه ده‌زانین كه ئه‌و موسڵمانانه‌ی، دێن بۆ گوێگرتن له وتاری رِۆژی هه‌ینی له هه‌ر مزگه‌وتێكدا پابه‌ندن به كۆمه‌ڵێك فه‌رمانی شه‌رعیی وه‌ك ده‌م دورین و پابه‌ند بوون به‌وه‌ی كه نابێ له‌كاتی وتاره‌كه‌دا هیچ قسه‌یه‌ك بكه‌ن.
كه لێره‌دا واجبه له‌سه‌ر خه‌تیب، ئه‌و بێده‌نگییه له‌سه‌ر پێویست كراوه‌ی نوێژ خوێنه‌كان، نه‌قۆزرێته‌وه و بچێت درێژه‌به وتاره‌كه‌ی بدات، كه زۆر جاری واده‌بێت، وتاره‌كه‌یش له رِووی بابه‌ته‌وه ئه‌و به‌هایه‌ی نییه، جگه له‌وه‌ی كه نوێژ خوێن له گوێگرتن به‌ولاوه، مافی ده‌ست بڵند كردنهوهیشی نییه، سه‌رباری ئه‌وه‌ی كه نابێ په‌نجه‌ی بته‌قێنێ و نابێ ده‌ست به‌رێت بۆ به‌رده ورده‌ی ژێرخۆی، ته‌نانه‌ت مافی ئه‌وه‌یشی نییه كه بهموسڵمانهكهی پاڵیشی بڵێ: (بێده‌نگ به)ده‌نا به ههڵهوهرِ داده‌نرێ و زیان به جومعه‌كه‌ی ده‌گه‌یه‌نێ.
ده‌با وه‌ك له‌سه‌رئه‌وان پێویسته پابه‌ندی ئه‌و یاسایانه بن، له به‌رامبه‌ریشدا، جه‌نابیشتان، ئه‌و حاڵه‌ته‌ی خه‌ڵكه‌كه رِهچاو بكه‌ن، كه ده‌یان ده‌ق له‌و باره‌یه‌وه هاتووه و نابێ هیچ كه‌س گوێی خۆی له ئاستیان بئاخنێ و چاوی بنووقێنێ.
دووه‌م: دووركه‌وتنه‌وه له‌مه‌به‌ست و هه‌ڵچوونی بێ جێ:
له‌بیرچوونه‌وه‌ی ئامانجی سه‌ره‌كی له وتاره‌كاندا گه‌لێ جار رِوودهدا و شتی زۆرلاوهكی دوورمان ده‌خاته‌وه له‌و نه‌خشه‌یه‌ی كه به‌ر له‌چوونه سهردوانگه دای دهرِێژین!
زۆر جاری وایش ده‌بێ خه‌ڵكه‌كه ده‌بنه قوربانی هه‌ڵچونێك و به‌هۆى كاردانه‌وه‌یه‌كی توونده‌وه دوانگه، ده‌بێ به‌سه‌نگه‌ر!.
سێیه‌م: خۆ له‌بیر چوونه‌وه و سنووری دادگا به‌زاندن:
زۆر برای وامان هه‌یه، هه‌ر سه‌ركه‌وته سهردوانگه و دیتی خه‌ڵكه‌كه چاوهرِێی دهمێتی ئیتر وه‌ك پێشه‌وایه‌كی موسڵمانان، ده‌كه‌وێته قسه‌كردن و وا خۆی دێته پێش چاو، كه خه‌لیفه‌یه، نه‌وه‌ك مه‌لایه‌ك كه ده‌بێ ساته‌وه‌ختێ هه‌ندێ ئامۆژگاری پێشكه‌ش بكات!
سه‌رباری ئه‌وه‌یش كه گه‌لێك له مامۆستایان، خۆ ناپارێزن له ده‌ست خستنه ناو باسه تایبه‌تیه‌كانی په‌یوه‌ند به‌دادگا و دادوه‌ری و فه‌توا، ئیتروروژاندنی بابه‌تی خیلافی، هه‌ر لێی مه‌پرسه.
رِهچاوكردنی (مقاصد الشریعه) و هه‌ست كردن به جیاوازی نێوان شته نهگۆرِهكان و بابه‌ته سلووكیهكان، زۆر به‌ده‌گمه‌ن نه‌بێت به‌لایدا ناچن، چ جای ئه‌وه‌ی كه به هه‌ند وه‌رگرتنی كات و رِێز بۆدانانی توانای خه‌ڵكه‌كه و ره‌چاوكردنی ته‌ندروستی و نا ته‌ندروستیان له‌لایه‌ن زۆربه‌یانه‌وه، هه‌ر بهبیریشیدا نایه‌ت.
چواره‌م: بایه‌خدان به‌رواڵه‌ت و لێ تێكچوونی ئه‌وله‌ویات:
زیاده رِهوی كردنی بایه‌خدان بهههندام و له‌به‌ركردنی كاڵایه‌كی سه‌رنج رِاكێش و خۆرِازاندنهوه، دیارده‌یه‌كی تری ناشیرینی زۆربه‌مانه.
سهرهرِای ئه‌وه‌ی كه زۆر كات ئێمه بێ ئاگاین له ئازاره‌كانی خه‌ڵكء وتاره‌كانمان كه‌متر په‌یوه‌ندی به‌وانه‌وه هه‌بێت، كه جاروبار بابه‌تی وا ده‌وروژێنین، كه خۆمان نه‌بێت نازانین ده‌ڵێین چى!
یان كێشه‌ی ده‌ره‌وه‌ی ناوماڵی كوردستان، ده‌كه‌ینه بابه‌تێكی گه‌وره‌ی وتار1
لێره‌دا وته‌یه‌كی مامۆستا مه‌لا شێخ موحه‌ممه‌دی بالیسانی ره‌حمه‌تیم دێته‌وه یاد، كه ده‌یفه‌رموو: (كوردستان وێران ده‌كرا و خهتیبهكانمان بۆ بۆسكێ و هه‌رسن - بۆسنه و هه‌رسك - دهیانگریانین!)
له‌وه‌ش مه‌پرسه كه به زۆریی له كاتی چوونه سه‌ر دوانگه، كه‌س له خۆمان به خوێنده‌وارتر نازانین ءكاری خراپی خۆمانمان لهلاپهسنده و كاری چاكی خه‌ڵكیش، به گومانه‌وه ته‌ماشاده‌كه‌ین ءدهبینه چاودێربهسهریانهوه، ئه‌گه‌ر دۆستێكی باش ئامۆژگاریمان بكات، به‌گومانه‌وه وه‌ریده‌گرین، به تایبه‌ت له‌سه‌ر درێژی وتاره‌كان، سه‌دان پاساو ده‌هێنینه‌وه بۆ خۆمان!
به‌وه‌ى كه زمانی ئێمه هێنده زه‌نگین نییه كه له كورتی بیبرِینهوه!
خۆمان كوردی نازانین ء زمانه‌كه تاوانبار ده‌كه‌ین!
یان په‌نا بۆ وه‌ڵامێكی بێ به‌های تر ده‌به‌ین و ده‌ڵێین:
ئه‌ی بۆچی خه‌ڵكی گوێبیستی چه‌ندین دانیشتن ء كۆرِ و سیمینار ده‌بن و وهرِس نابن؟
یان چه‌ندین كاتژمێر به‌دیار سه‌یركردنی ته‌له‌فزێۆنه‌وه ده‌به‌نه‌سه‌ر!
چ ده‌بێ ئه‌گه‌ر ساتێ له‌به‌ر ئامۆژگاریدا به‌رنه‌سه‌ر؟
ناڵێین: ئه‌وه‌ی ئێمه ده‌یكه‌ین، له‌گه‌لڕ سوننه‌ت ناگونجێ و لێك چواندنی وتاری هه‌ینی به‌و شتانه سه‌رباری ئه‌وه‌ی نابه‌جێیه له جێگه‌ی خۆیدا نییه و (قیاس مع الفارق)ــه، جیاوازی تریشی ئه‌وه‌یه كه له‌وانی تردا مرۆڤ به‌خواستی خۆی دێت و مافی چوونه ده‌ره‌وه و مافی رِهخنهگرتنی هه‌یه و كه‌ی له ئامێرهكهیشی بێزار بوو، ده‌ى كوژێنێتهوه، به‌ڵام وتاری رۆژی هه‌ینی و مزگه‌وت كۆمه‌ڵێ یاسای خۆیان هه‌یه.
پێنجه‌م: دووپاتبوونه‌وه و دووری له‌واقیع:
زۆربه‌ى وتاره‌كان دووپاتبوونهوهن و هیچ په‌یوه‌ندییه‌كیان بهواقیعهوهنییه و زیاتر كلاسیكییهكی رووتی دوورن له تازه‌كردنه‌وه!
ئه‌وه‌تا به ههمووحهزێكتهوه، ده‌چیته جومعه سابه‌ڵكو شتێكی تازه‌ت بداتێ، خوانه‌كا، كه خه‌ریكه وای لێدێت خه‌ڵكانێك هه‌بن له‌باتی مزگه‌وت بێن گوێ هه‌ڵدێرن بۆ كه‌ناڵێكی ئاسمانی ده‌ره‌وه سابه‌ڵكو گوێ بیستی مه‌لایه‌كی خوێنده‌واری واقیع بین بن!
برِگهی دووه‌م
حوكمی نوێژه جومعهكانی به‌رده‌ركی سه‌رای سلێمانی
د. حه‌سه‌ن خالید موفتی، له نێو نامیلهكهكهیدا له ژێرسهردێرِی: (خۆپێشاندان حوكم و مه‌رج و دارِشتهكانی له روانگه‌ی شه‌ریعه‌تی ئیسلامه‌وه)، له ته‌وه‌ری دووه‌میدا: لاپهرِهی 13-22دا ده‌ڵی: (حوكمی ئه‌نجامدانی نوێژه‌كه‌ی هه‌ینی كه له‌به‌رده‌ركی سه‌رای سلێمانی له 25/2/2011دا ئه‌نجامدرا(2) له روانگه‌ی شه‌ریعه‌تی ئیسلامه‌وه)، ده‌ڵێ:
(سه‌باره‌ت به‌حوكمی ئه‌نجامدانی نوێژی هه‌ینی له‌وجێگه‌یه‌دا، واته به‌رده‌ركی سه‌را له شاری سلێمانی ، پاش گهرِانهوهمان بۆ ده‌قه شه‌رعییه‌كانی ئیسلام و یاسا فیقهییه‌كان، پێمان نادروسته، چونكه به پێی فه‌توایه‌كی سیاسی شپرزه‌ی ههڵپرۆزاوی نادروستی دوور له بنه‌ماكانی قورئان و سوننه‌ت و تێكرِای به‌ڵگه‌كانی شه‌ریعه‌تی پیرۆزی ئیسلام ئه‌نجامدراوه، بۆیه بیدعه‌یه‌كی خراپ و داهێنراوێكی نا په‌سه‌نده و ئاشكرایشه كه به‌چاو لێكردنی كوێرانه لهولاَتی میسر سازدراوه، كه ئه‌وه‌یش قیاسێكی نارِێكه به‌م به‌ڵگانه‌ی لای خواره‌وه:
1: نوێژی هه‌ینی، له شه‌ریعه‌تی ئیسلامدا، سوننه‌ته و ئه‌سڵ وایه له ناو مزگه‌وتدا ئه‌نجام بدرێت، به‌ڵكو به‌لای (مالیكیه‌كان)پێویست و واجیبه و یه‌كێكه له‌مه‌رجه‌كانی دروستی ئه‌وكاره.
(والخروج من الخلاف مستحب وأولى وأفضل)(3).
و (إن الخروج من الخلاف حيث وقع ، أفضل من التورط فيه)(4).
2: له‌شه‌ریعه‌تی ئیسلامدا ئه‌سڵ وایه، له‌یه‌ك مزگه‌وتی گه‌وره‌دا، نوێژی هه‌ینی ئه‌نجام بدرێت، وه‌ك له چه‌ندین فه‌رمووده و ئه‌سه‌ری سه‌حیح داهاتووه، له‌وانه:
(لاجمعة الامع الامام الأعظم في الجامع)(5).
وه له ئیبنو عومه‌ره‌وه(ر)هاتووه:
(لاجمعة الا في المسجد الأكبر)(6).
بهلاَم دروسته ئه‌گه‌ر جێگه نه‌بوو، له چه‌ند مزگه‌وتێكی دی بكرێت، به‌پێی پێویست:
(عند الحاجة الماسة، والضرورة الشرعية، وهي مقيدة ومقدرة بقدرها).
وه‌ك له تێكرِای سه‌رچاوه شه‌رعییه‌كاندا هاتووه، وه‌زانایان باسیان كردووه(7).
بهلاَم جومعه‌كه‌ی به‌رده‌ركی سه‌را، نه له ناو مزگه‌وتدا بووه، نه هیچ پێویستییه‌كی شه‌رعی له ئارادا بووه، كه خه‌ڵكی له مزگه‌وت و ماڵی خوا بهێنرێته ده‌ره‌وه به فه‌توایه‌كی سیاسی، وه له‌جیاتی ناومزگه‌وت، ناوبازارِو!
له جیاتی سوننه‌تی(اعتكاف)تێكه‌ڵی و نه‌زه‌ری حه‌رام و له بری بێده‌نگی و یادی خودا، هه‌را و چه‌پڵه و فیكه و ...هتد.!!
3: زیادكردنی جومعه، بهرِای زانایانی ئیسلام، پێویسته ره‌زامه‌ندی لهسهروهربگیرێت له جیهاتی فه‌رمی فه‌رمان رِهوا، یان لایه‌نی ئه‌وقاف، یان یه‌كێتی زانایان، وهفهتواكه رووبهرِووی لیژنه‌ی فه‌توای بالاَی شه‌رعی سه‌ربه یه‌كێتی زانایان بكرێته‌وه و، لیژنه‌یش دوور له سیاسه‌ت و سۆز و هه‌واداری و پاش تاوتوێ كردنێكی بابه‌تیانه، به پێویستی بزانێت و برِیاری له‌سه‌ربدات، ئینجا دروسته، بهلاَم به‌داخه‌وه، ئه‌م مه‌رجانه هیچیان جێبه‌جێ نه‌كراون وجومعهكهیش كراوه!
4: جومعه‌ی شه‌رعی نه‌ك سیاسی پێویسته، ته‌نها و ته‌نها كۆبوونه‌وه‌كه له‌به‌ر ره‌زامه‌ندی په‌روه‌رگار ئه‌نجام بدرێت، وه‌ك قورئان ئه‌فه‌رموێت:
(وما أمروا الا ليعبدوا الله مخلصين له الدين حنفاء ويقيموا الصلاة ويؤتوا الزكاة وذلك دين القيمة)سورة البينة 5).
وه پێویسته ته‌نها ئه‌نجامدانی جومعه، كۆیان بكاته‌وه، نه‌ك ئامانجی سیاسی و حیزبایه‌تی و خۆده‌رخستن و خۆ هه‌ڵكێشان و..هتد.
ته‌نانه‌ت كرِین و فرۆشتن و معامه‌له‌شی تیادا دروست نییه و حه‌رامه، ئه‌بێ ته‌نها بۆیادی خودا بێت، نه‌ك یادی دنیا و سیاسه‌ت و حیزبایه‌تی...هتد، چونكه قورئان ئه‌فه‌رموێت:
(ياأيها الذين آمنوا إذا نودي للصلاة من يوم الجمعة، فاسعوا إلى ذكر الله، وذروا البيع، ذلكم خيرلكم، إن كنتم تعلمون)سورة الجمعة9).
5: ئاشكرایه نوێژی هه‌ینی له ئیسلامدا، چه‌ندین یاسا و مه‌رج و بنه‌مای خۆی هه‌یه، كه پێویسته بێنه جێگه، كه به‌داخه‌وه، وه‌ك دیمان، زۆربه‌ی مه‌رجه‌كانی تیادا نه‌بوو، ته‌نانه‌ت ئه‌و مامۆستا بهرِێزهی خوتبه‌كه‌ی ده‌خوێنده‌وه و پێی وابوو ئه‌و جومعه بیدعه‌یه‌ی ئهوسازی داوه، له زۆرێك لهجومعهی مامۆستایانی تری باشتره و جیهاده و له‌چی و چی باشتره؟!
له كاتێكدا شتێكی بایه‌خداری نه‌فه‌رموو پێویستی شۆرِشێكی ئه‌خلاقی! یان ئیسلاَحی بیروباوهرِ! یان گرنگی و جه‌ختكردنه‌وه‌ی ئیسلاحی نێوان لایه‌ن و چین و توێژه‌كانی میلله‌ت و...هتد چ له رِووی ئیسلامه‌وه و چ له باره كۆمهلاَیهتییهكهوه! یان هاندانی جه‌ماوه‌ر، بۆرزگاركردنی براكانمان له كه‌ركوك و چوارده‌وری! و رزگاری كوردستان بۆ یه‌كجاری! یان پێویستی یارمه‌تیدان و هاندانی راپهرِینی كوردان له ئێران و توركیا و سوریا، كه ئه‌وانیش هیچ نه‌بێت به‌ئه‌ندازه‌ی هه‌رێمه‌كه‌ی ئێمهئازادبن!
6: كه‌ی دروسته خه‌تیب وتار بدات بۆخهڵكێك كه پشتیان له قیبله بێت و هه‌ندێكیان فیكه لێبده‌ن و هه‌ندێكیان چه‌پڵه و زۆربه‌شیان قسه‌بكه‌ن و هه‌را و هوتافی سیاسی بكێشن؟؟ له‌كاتێكدا پێغه‌مبه‌ر(د.خ)ده‌فه‌رموێت:
(من توضأ فأحسن الوضوء، ثم أتى الجمعة فدنا وأنصت، واستمع، غفر له مابينه وبين الجمعة الأخرى، وزيادة ثلاثة أيام ومن مس الحصى فقد لغى)(8).
ئاشكرایشه كه مه‌فهومی ئه‌م فه‌رمووده موعته‌به‌ره! زۆربه‌داخه‌وه بهرِاستی جومعه‌ی ئه‌خیر زه‌مان، هه‌رئه‌بێ وابێ! ئایا قورئان وه‌سفی كێ ده‌كات كه‌ده‌فه‌رموێت:
(وماكان صلاتهم عند البيت الا مكاء وتصدية)سورةالانفال 35).
7: كه‌ی دروسته له‌پێناو ئه‌وه‌ی كه بگوترێت: فلاَن كه‌س و لایه‌ن به‌ته‌ڵی ساحه‌ی ته‌حریره!! خوای گه‌وره برِهنجێنرێت و ده‌ست بكرێت به‌قسه‌ی ناشایاسته و تانه و ته‌شهیر به زانایانی ئایینی و وتاربێژانی شه‌رع رهو له‌مزگه‌وته‌كاندا و بهسووكایهتی توانج بگیرێته زۆرینه‌ی زۆری موسڵمانان كه به‌شدار نه‌بوون لهوبیدعهتهدا؟!! یان بوترێت: ئهوهجیهاده و سووكایه‌تی به ته‌سبیحاتی نێو مزگه‌وته‌كان بكرێت!! له كاتێكدا پێغه‌مبه‌ر(د.خ)، ده‌فه‌رموێت:
(ليس المؤمن بطعان ولالعان)(9)
ههروههادهفهرموێت:
(المؤمن من أمنه الناس والمسلم من سلم المسلمون من لسانه ويده)(10).
له‌كاتێكدا كه ره‌نگه جومعه‌ی داهاتوو، ئه‌ومامۆستا بهرِێزه، بۆخۆیشی بگهرِێتهوه ناو مزگه‌وت، چونكه نوێژی هه‌ینی ناكرێت تا سه‌رله به‌رده‌ركی سه‌را ئه‌نجام بدرێت!! خۆ ناشكرێت بگوترێت: ئه‌وه بانێكه و دوو هه‌وا؟!
8: فه‌توا ده‌ركردن كه ئه‌مه جیهاده و هاندانی خه‌ڵك له‌سه‌ر توند و تیژی، كه‌ی دروسته له شه‌ریعه‌تی ئیسلامدا؟!
جیهاد له‌گه‌ڵ كافردا ئه‌نجام ده‌درێت و به‌ده‌یان مه‌رجی تایبه‌تی خۆی(11).
وه نه ئه‌و شایسته‌ی فه‌توای جیهاده و نه هیچ لهومهرجانهی شه‌ریعه‌تی ئیسلامیش دایناوه بۆجیهاد، لهوفهتوا ناشهرعییهدا هاتووه‌ته جێگه، چونكه خه‌ڵكی كوردستان، لهوموسڵمانتر نه‌بن، كه‌متر نین، هه‌روه‌ها فه‌توای جیهاد به‌ته‌بیعه‌تی حاڵ، یانی ته‌كفیر كردنی خه‌ڵك و دهسهلاَت و حكوومه‌ت، ئه‌مه‌یش له‌وی تریان ناشایستهتره!
خۆ ئاشكرایه، ئه‌ومه‌به‌سته‌ی نه‌بووه(ان شاالله)، بهلاَم گرنگ بوو له خودی وتاره‌كه‌یدا و له به‌رده‌ركی سه‌را و له ناو خه‌ڵكه كه‌دا روونكردنه‌وه‌ی پێویستی له‌سه‌ر وشه‌ی جیهاد بدایه، چونكه خه‌ڵكی به‌گشتی ئه‌و ته‌قسیماته‌ی جیهاد نازانن و زۆر به‌زوویی لای توند رِهوهكان، به‌جیهادی قیتال وه‌رده‌گیرێت و(سوءالاستفادة)ی لێ ده‌كرێت.
9: بیرۆكه‌ی ئه‌نجامدانی نوێژی هه‌ینی له گۆرِهپاندا، ته‌قلیدێكی ناشه‌رعی بوو بۆ خۆپیشانده‌رانی میسر، ئه‌وانیش ته‌قلید و چاولێكردنێك بوو بۆ پارته شیعه‌كانی ئێران و عێراق و لوبنان، كه ئه‌وان پێیان دروسته (نمازی عیبادتی سیاسی) هه‌روه‌ها مه‌سیحییه‌كانی ئه‌ورووپا كه ناوی ده‌به‌ن به(إقامة قداس فی الهواء الطلق)، كه به‌لای ئێمه‌وه هیچیان به‌و شێوازانه دروست نییه، وه ئهگهرئهوكارهی میسرییه‌كان، تا ئه‌ندازه‌یه‌ك شه‌ریعه‌ت رێگه‌ی پێبدات، له‌به‌ر بارودۆخی تایبه‌ت و هه‌ل و مه‌رجی ئه‌وكاته، كه زۆربه‌یان له چوارده‌وری قاهیره‌وه هاتبوون... ئه‌وا هیچ پاساوێكی شه‌رعی نییه بۆئه‌وه‌ی به‌رده‌ركی سه‌را.
(فيبقى القياس مع الفارق، حتى لوصحت الجمعة فرضا وجدلا والقياس مع الفارق باطل بالاتفاق)(12).
10: ئه‌مه‌ی ئه‌نجامدرا جومعه‌یه‌كی سیاسی بوو، نه‌ك جومعه‌یه‌كی شه‌رعی، وه سیاسهتهكهش، دووربوو له سیاسه‌تی شه‌رعی سنووردار، كه سیسته‌می(السیاسة الشرعیة) له(النظم الاسلامیة)دا، ئاماژه‌ی بۆكراوه، زانایانی وه‌ك (الماوردي)له (الاحكام السلطانیة) و (إمام الحرمین) له (الغیاثي)ی دا و (ابن القیم)له(السیاسة الشرعیة)دا، روونیان كردۆته‌وه، چونكه هیچ بنه‌مایه‌ك له ده‌قه‌كانی قورئان و سوننه‌ت و ئیجماع و قیاسی سه‌حیح نایگرێته‌وه و هه‌نگاوێك بووه به‌پێچه‌وانه‌ی رێرِهوی ساڵح(ر)وه هه‌ركه‌س و لایه‌ن و دهسهلاَتێك ئایین بۆبه‌رژه‌وه‌ندی سیاسی خۆی به‌كار بهێنێت، پێویسته ئیدانه بكرێت و بهێنرێته‌وه سه‌ر رێگه‌ی راست، ئه‌ولایه‌نه‌ی له‌سه‌ر دهسهلاَت بێت، یان له‌به‌ره‌ی نه‌یار له هه‌رشوێن و جێگه‌یه‌ك بێت).
په‌راوێز:
(1)(زووتریش له رێگه‌ی خه‌باتی ژماره (1656) 21/12/ 2004لاپهرِه9 و ژماره(1657 )22/12/2004لاپهرِه9دا هه‌ندێ شتم گوتووه).
(2)(دوابه‌دوای ئه‌وه‌یش هه‌موو جومعه‌یه‌كی دواتریش هه‌رله‌وێ، ئهونوێژی جومعهكردنه، نه‌ك هه‌ربه‌رده‌وام بوو، به‌ڵكو ئه‌و مه‌لا و لایه‌نانه‌ی له‌ودیو جوولاَندنیانن، هیچ گوێیهكیان بهگوتهو فه‌توای یه‌كێتی زانایانی ئیسلامی كوردستان و گه‌وره خوێنه‌واران نه‌دا و به‌رده‌وامن له‌سه‌ر لارِێیی گرتنی خۆیان له‌م مه‌سه‌له فیقهییه هه‌ستیاره‌دا).
(3)نووسه‌ر پهرِاوێزی ژماره 24ی داوه به‌م خاڵه و ده‌ڵێ: بنوارِه:
(الأشباه والنظائر، لابن السبكي:1/127). (4)نووسه‌ر پهرِاوێزی ژماره25ی داوه به‌م خاڵه و ده‌ڵێ: بنوارِه:
(المنثور في القواعد لبدر الدين الزركشي: بتحقيق: د. فائق محمد، (2/128)نشر وزارة الأوقاف والشؤن الاسلامية، الكويت، 1402هـ1982م). (5)نووسه‌ر پهرِاوێزی ژماره 26ی داوه به‌م خاڵه و ده‌ڵێ: بنوارِه:
(رواه أبوبكر بن أبي شيبة في المصنف:2/11برقم(5878)عن ابن عيينة(ر)).
(6)نووسه‌ر پهرِاوێزی ژماره 27ی داوه به‌م خاڵه و ده‌ڵێ: بنوارِه:
(رواه الأوسط لابن المنذر:6/31برقم(1818)ونقله السبكي في فتاوى:1/171، وابن قدامة المقدسي في الشرح الكبير على متن المقنع2/190). (7)نووسه‌ر پهرِاوێزی ژماره 28ی داوه به‌م خاڵه و ده‌ڵێ: بنوارِه:
(مجلة مجمع الفقه الاسلامي: 2/6402).
(8)نووسه‌ر پهرِاوێزی ژماره31ی داوه به‌م خاڵه و ده‌ڵێ: بنوارِه:
(رواه ابن أبي شيبة في المصنف عن أبي هريرة(ر):1/436)برقم(5027). (9)نووسه‌ر پهرِاوێزی ژماره33ی داوه به‌م خاڵه و ده‌ڵێ: بنوارِه:
(رواه الطبراني في المعجم الكبير عن كثير بن زيد عن سالم عن أبيه(12/265)برقم(13063).
(10)نووسه‌ر پهرِاوێزی ژماره34ی داوه به‌م خاڵه و ده‌ڵێ: بنوارِه:
(رواه البخاري في صحيحه: (16/309)برقم(6484)عن أنس(ر).
(11)نووسه‌ر پهرِاوێزی ژماره35ی داوه به‌م خاڵه و ده‌ڵێ: (وه‌ك دكتۆر مه‌حه‌مه‌د سه‌عید ره‌مه‌زان بۆتانی له كتێبێكیدا به‌ناونیشانی:
(الجهاد في الاسلام كيف نفهمه وكيف نمارسه) به‌درێژی باسی كردووه).
بنوارِه:.
(12)نووسه‌ر پهرِاوێزی ژماره36ی داوه به‌م خاڵه و ده‌ڵێ: بنوارِه:
(ڕنوار البروق فی ڕنواع الفروق للقرافی: (3/118).
(أنوار البروق في أنواع الفروق للقرافي: (3/118).
(خه‌باتی ژماره3741هه‌ینی8/4/2011لاپهرِه11). |