ڕۆژی پێنج شەممە 2022/12/22 لقی شەقڵاوەی یەکێتی زانایان لە میانی بەردەوامی دانیشتنی هەفتانەی زانایان و گەنگەشەی پرسە گەرم و گرنگەکان دیدارێکی بۆ زانایانی سنووری لقی شەقڵاوە رێکخست.
لەو دیدارە زانستیە کە ژمارەیەک لە زانایانی ئایینی بەشدار بوون، باس لە ( التعصب : دەمارگیری جورەکانی و کاتی سەرهەڵدانی لە تەرازوی ئیسلام )کرا.
پێشکەشکاری بابەتی زانستی دیداری هەفتانەی ئەمجارە بۆ بەرێز مامۆستا مەلا ( عبدالمجيد حريري) بەناونیشانی( التعصب واتا دەمارگیری) بەرێوە چوو.
خۆشبەختانە دوای تەواو بوون و پێشکەش کردنی بابەتەکە زانایانی بەشداربوو بە پرسیارو سەرنج و کۆمێنتی خۆیان بابەتەکەیان دەوڵەمەندتر کردو سەرکەوتووانە دانیشتنەکە کۆتایی هات.
هەر ئەمرۆ 2022/12/22 لە بارەگەی لقی شقلاوەی یەکێتی زانایان بەڕێز مامۆستا تحسین خۆشناو بەرپرسی لقی شقلاوە و کارگێڕانی لق و مامۆستایان پێشوازییان کرد لە بەڕێز كاك موسی بەرپرسی ئاسایشی شقلاوە سەرمەیدان ،
لەم سەردانە دا هەردوولا تیشکیان خستە سەر هەماهەنگی زیاتر بۆ بەهێزکردنی ئارامی لە دەڤەرەکەدا.
ملا زهرالدین خیلانی کارگێڕ لقی شقلاوە و بەرپرسی ڕاگەیاندن |