لقی پشدەری یەکێتی زانایان پەیامێک بڵاو دەکاتەوە

بسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ


{ إِنَّ ٱلَّذِينَ يُحِبُّونَ أَن تَشِيعَ ٱلۡفَٰحِشَةُ فِي ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ لَهُمۡ عَذَابٌ أَلِيمٞ فِي ٱلدُّنۡيَا وَٱلۡأٓخِرَةِۚ وَٱللَّهُ يَعۡلَمُ وَأَنتُمۡ لَا تَعۡلَمُونَ}


موسڵمانانی بەڕێز، پياو ماقوڵ و كەسايەتی و تەواوی دانيشتوانی سەربەرزى کوردستان بە گشتى و دەڤەرى پشدەر بە تایبەتى، ئيسلام دۆست و ڕەوشت بەرزان ، السلام عليكم ورحمة الله وبركاته.


وەک ئاگادارن ماوەيەكە چەند هەوڵێكى نەزۆك لەلايەن چەند كەسانێكي نامۆ بە شوناسي مرۆڤايەتی و دين و نەريتى گەلى كوردی  موسلمان و داماڵراو لە هەموو بەهايەكی ئەخلاقی، بە پشتيوانی ڕاستەوخۆی مادي و مەعنەوى نەيارانى دەرەکی گەلەکەمان و دەستبارگری و ئاسانكارى بەشێک لە بەرپرسانی حوكومی لە پلەى باڵادا؛ بۆ نەهێشتنى ڕەوشتى بەرز و جوانى کوردایەتى و ئیسلامیەتى و هەڵوەشاندنەوەو لەناوبردنی خێزان، لە ژێر ناوى "جێندەر " لە ناوچەکە لە ئارادایە، کە ئەمەش پێچەوانەى سروشت و فیتڕەتى مرۆڤە " التي فطرالناس عليها " و دژە لەگەڵ دەيان دەقی سەريحی ئاينی پیرۆزى ئيسلام و نامۆیە بە هەموو بەهایەکى ئەخلاقی بەجۆرێک " ما سبقكم بها من أحد من العالمين " بەدرێژایی مێژووی مرۆڤایەتى لەسەر ڕووى زەوى  ئەم جۆرە لادان و ئینحیڕافە قێزەونە بەدى نەکراوە و نەبیستراوە، بۆیە ئێمە وەک   زانايانی ئاينی ئيسلامى دەڤەرى پشدەر ئیدانەو سەرکۆنەى هەموو جۆرە هەوڵێکى وەها قێزەون و نالەبار دەکەین کە بەو ئاڕاستەیە كاربكات و بە ئەرکى ئیمانى و ئەخلاقى خۆمانى دەزانین ڕووبەڕووى ببینەوە، بۆیە لێرەوە ڕایدەگەیەنین:


1- داوا لە بەرپرسانى هەرێم و ناوچەکە دەکەین کە بە هیچ جۆرێک ڕێگە نەدرێ  و هیچ جۆرە کارئاسانیەک نەکرێ بۆ بانگەشەکارانى ئەم کارە قێزەونە.


2- ئاگادارى بەرپرسانى خۆجێیى دەڤەرى پشدەر دەکەینەوە کە ئەنجامدانى هەر جۆرە بانگەشەیەک بۆ ئەم کارە قێزەونە دەبێتە هۆى توڕەکردنى خەڵکى دیندارو بەشەڕەفى ناوچەکە و تێکدانى ئەمن و ئاسایشى دەڤەرەکە.


3- ڕوودانی هەر شتێکى نەخوازراو لە کاتى بەگژداچونەوەى هەر هەوڵێکى نەزۆکى لەم شێوەیە لە ئەستۆى بانگەشەکاران و هەموو ئەو لایەن و کەسانە دایە کە پشتیوانى و دەستبارگری ئەم کارە قێزەونە دەکەن.


والسلام عليكم ورحمة الله وبركاتة


لقی پشدەرى یەکێتى زانایان + لیژنەى فتواى پشدەر بە ناوى سەرجەم زانایان و خەڵکى دیندارو بەشەڕەفى پشدەرەوە.