ئەمرۆ 31ی12ی2022 کەسایەتی ئایینی و کۆمەڵایەتی شاری سلێمانی و مامۆستای زانکۆ مامۆستا مەلا ساڵح هۆرێنی كۆچی دوایی كرد‌و یه‌کێتی زانایان پرسه‌نامه‌یه‌ک ئاراسته‌ی خانه‌واده‌که‌ی ده‌کات، ئه‌مه‌ی خواره‌وه ده‌قه‌که‌یه‌تی:
به‌ناوی خوای گه‌وره‌و میهره‌بان
(وَبَشِّرِ الصَّابِرِينَ، الَّذِينَ إِذَا أَصَابَتْهُمْ مُصِيبَةٌ قَالُوا إِنَّا لِلَّهِ وَإِنَّا إِلَيْهِ رَاجِعُونَ)
بنەماڵەی خوالێخۆشبوو: مامۆستا مەلا ساڵح هۆرێنی
بەرازی بوون بە قەدەری خوای گەورە هه‌واڵی وه‌فاتی زانا‌و کەسایەتی کۆمەڵایەتی و ئاینپەروەرو مامۆستای زانکۆ (مامۆستا مەلا د. ساڵح هۆرێنی)مان پێگه‌یشت کە ئێوارەی ئەمرۆ کۆچی دوایی کرد.
مامۆستا کەسێکی لێهاتوو و سادەو زانا‌و مودەریس بوو، هەموو تەمەنی لە خزمەتی ئایینی ئیسلام و زانستی ئیسلامی خەرج کرد‌و دلسۆزانە خزمەتی دەنواند.
به‌و بۆنه‌وه پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی لە خانه‌واده‌و که‌س و کاری ره‌حمه‌تی ده‌که‌ین، له‌خوای گه‌وره داواکارین سه‌برو ئارامی به خزم و دۆستانی ببه‌خشێت و جێگه‌ی مامۆستای ره‌حمه‌تی به‌هه‌شتی به‌رین بێت.
انا لله وانا الیه را‌جعون
یه‌کێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان
31ی12ی2022 |