ساڵی ۲٠۲۲ لە هەرێمی کوردستان (٤٦) زاناو مامۆستای ئایینی کۆچی دواییان کردووە..

 ئەمرۆ 1ی1ی2023 لە راگەیێندراوێکدا راگەیاندنی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان ئاماری زاناو مامۆستایانی ئایینی کۆچکردوو لە ساڵی 2022 بڵاو کردەوە.


بە پێی هەواڵەکە یەکێتی زانایان ئاماژەی بەوە کردووە، کە لە ساڵی 2022 دا (46) زاناو مامۆستای ئایینی وەفاتیان کردووەو بۆ هەر یەکەشیان یەکێتی زانایان پرسەو هاوخەمی بۆ خانەوادەو کەس و کاریان گەیاندووە.


لەدەستدانی زانایانی ئایینی کەلێنێکی گەورە لە کاروانی خزمەتی ئیسلام و موسلمانان، بەڵام قەدەری خوایەو ئەرکە هەموو لایەک پێی رازی بین، ئومێد دەکەین خوای گەورە زانایانمان لەش ساغ و تەمەن درێژ بکات و هەموو ئەوانەی وەفاتیشیان کردووە خوای گەورە بە بەهەشتی بەرین شادیان بکات.


انا لله وانا الیه راجعون


 


راگەیاندنی مەکتەبی تەنفیزی


یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان


۱ی۱ی۲٠۲۳