ڕۆژی پێنج شەممە 2023/1/5 لە بارەگەی لقی شقلاوەی یەکێتی زانایان بەڕێز مامۆستا تحسین خۆشناو بەرپرسی لقی شقلاوە و کارگێڕانی لق و مامۆستایان پێشوازییان کرد لە بەڕێزان کاک حاجی طيب شێروانی بەڕێوەبەری ئەوقافی گشتی هەولێر و كاك حاجی ڕێباز بەڕێوەبەری ئەوقافی شقلاوە.
لەم سەردانە دا هەردوولا تیشکیان خستە سەر هەماهەنگی زیاتر بۆ خزمەتکردنی مامۆستایانی ئاینی.
ملا زهرالدین خیلانی کارگێڕ لقی شقلاوە و بەرپرسی ڕاگەیاندن |