ئەمڕۆ پێنج شەممە ڕێکەوتی ٥-١-٢٠٢٣ شاندێکی لقەکەمان بە سەرۆکایەتی بەڕێز (ملا عبدالمعید مەلا احمد الامام) بەرپرسی لق بە یاوەری بەڕێز مەلا جوهر بەڕێوەبەری ئەوقافی ئاکرێ و بەڕێز شێخ مدثر بەرزنجی بەڕێوەبەری ئەوقافی بەردەڕەش لە گەشتێکی تایبەت بۆ ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ کۆمەڵێک سەرەدان و دیداریان ئەنجامدا کە بریتی بوو لە...
ـ ئەنجام دانی دیدارێک لە گەڵ بەڕێز (گوهدار شێخۆ) سەرپەرشتی ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ.
ـ سەرەدانی بەڕێز (شێخ نعیم) بەڕێوەبەری ئەوقافی زاخۆ بە بۆنەی دەست بکار بوونی وەکو بەڕێوەبەری ئەوقافی زاخۆ و لە لایەن شێخ نعیم پێشوازیان لێ کرا.
ـ سەرەدانی لقی زاخۆ یەکێتی زانایان و لە لایەن بەڕێز ( شێخ ممدوح) بەرپرسی لق پێشوازیان لێ کرا،
ـ سەرەدانی (مەلا ادریس زاخۆیی) ئەندام پەڕلەمانی کوردستانی پێشو بە بۆنەی گەڕانەوەی لە گەشتی عومرە.
ـ سەردانی بەڕێز (سمیان عبدالخالق) مامۆستای زانکۆ.
ـ سەرەدانی بەڕێز (محمد خالد) بەڕێوەبەری گشتی ئەوقافی دهۆک بە مەبەستی سەرەخۆشی کردن بە هۆی وەفات کردنی خزمێکی بەڕێزیان.
ـ بەشداری کردن لە کردنەوەی دوو مزگەوت لە ئیدارەی زاخۆ بە ناوی ( محەمەدێ خانێ ) و ( حەجیا نەهاری ).
لەم سەرەدان و دیدارانە کۆمەڵێک پرسی جیاو جۆراوجۆر باس کران و گفتۆگۆیان لە سەر کرا بە مەبەستی پەیوەندی بەهێزتر و هەماهنکی زیاتر بۆ خزمەتی ئایین و گەڵ و ووڵات. |