ئەمڕۆچوارشەمە ٤ - ۱ - ۲۰۲۳لقی سۆرانی یەکێتی زانایان بەئامادە بونی کاگێڕانی لق و بەرپرسی ناوچەکانی دیانا وخەلیفانی یەکێتی زانایان وبەڕێز ( دکتۆر پشتیوان سرێشمەی ) بەڕێوەبەری ئەوقافی سۆران و مامۆستایانی ئاینی سۆران و دەوروبەر دانیشتنی هەفتانەی خۆی سازکرد.
بابەتی ئەم جارە بەناونیشانی (الصیاغة القانونية السليمة و ملائمتها مع القيم الدينية للمجتمع .( قانون مناهضة العنف الاسري نموذجا) کەلەلایەن بەڕێز (دکتۆر سۆران ) مامۆستای کۆلیژی یاسایا لەزانکۆی سۆران و پسپۆڕی یاسا پێشکەش کرا. |