ئه‌مڕۆ 9ی1ی2023 به‌ڕێز د.عبدالله مەلا وه‌یسی سه‌رۆكی یه‌كتێیی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان به یاوه‌ریی مەلا عبدالله شێركاوه‌یی ئه‌ندامی مەکتەبی ته‌نفیزی یه‌كێتی زانایان سه‌ردانی ده‌زگای گوڵانیان كرد و له‌لایه‌ن بەرێز فه‌رهاد محه‌مه‌د سه‌رۆكی ده‌زگای گوڵان و ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی نووسه‌ران و به‌ڕێوه‌به‌ری كارگێڕی به‌گه‌رمی پێشوازیان لێكرا.
لە دانیشتنێکدا سەرۆکی یەکێتی زانایان وێڕای دەستخۆشی لە کار‌و هەنگاوەکانی دەزگای گوڵان بەتایبەت لەم چەند ساڵەی دوایی کە بەردەوام هەوڵدەدات رۆڵی زانایانی ئایینی لەرێی دیمانەو هەڵدانەوەی لاپەڕەکانی ژیانیان و بەستنەوەی هەردوو شاباڵی ئایینی و نەتەوەیی بەرچاوو بخات، هەروەها ئاماژەی بە گرنگی و پێویستی هەماهەنگی لە پرسی برەودان بە پاراستنی بەهاکان و رۆڵی زانایان و گیانی میانڕەوی و پێکەوەژیانی ئایینی و نەتەوەیی کردەوە.
لەلایەن خۆشیەوە بەرێز فەرهاد محەمەد سەرۆکی دەزگای گوڵان وێرای پیشاندانی ستایشی خۆی بۆ ئه‌و پاڵپشتی و پشتگیریی و پەیامە گرنگانەی یه‌كێتی زانایانی ئیسلامی كوردستان لەخزمەتی کوردستان و رەوشی ئەمنی و قوڵکردنەوەی گیانی لێبوردەیی و پێکەوەژیان، له هه‌ماندا ئاماده‌باشیی ده‌زگای گوڵانیشی پیشاندا كه له‌سه‌ر هه‌موو ئاسته‌كان مینه‌رێكی كراوه بێت بۆ گه‌یاندنی په‌یامی نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌یی زانایانی ئیسلامی له كوردستاندا. |