سەرۆکی یەکێتی زانایان سەردانی بەرێوەبەرایەتی گشتی ئەوقافی پارێزگای هەولێر دەکات

ئەمرۆ 11ی1ی2023 بەرێز د. عبدالله مەلا وەیسی سەرۆکی یەکێتی زانایان بە یاوەری بەرێز د. عومەر مرۆ ئەندامی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان سەردانی بەرێز حاجی تەیب زرار شێروانی بەرێوەبەری گشتی ئەوقافی پارێزگای هەولێریان کرد.


لە دانیشتنێکدا باس لە رەوشی ئایینی پارێزگای هەولێرو چۆنیەتی مامەڵەکردن لە گەڵ پێشهاتەکان و رۆڵی مزگەوت و زانایان لە چارەسەرکردنی ئاریشەکان و سەقامگیری کۆمەڵگەو گوتاری ئایینی کراو، لەبارەی چەند گرفتێکی مزگەوت و مامۆستایانی ئایینیش گفتوگۆی پەیوەست ئەنجام درا.


هەر لە دانیشتنەکە تەئکید لە خزمەتی زانایانی ئایینی و پێویستی بایەخی پتر بە مزگەوت و خوێندنی ئیسلامی و گرنگی هەماهەنگی زیاتر لە نێوان هەردوولا کرایەوە.