مامۆستا مەلا عەزیز خەزنەیی: خەڵکانێکی نەزان و چەواشەکار تانە لە فەتوای  ئەنجومەنی  باڵای فەتوا دەدەن نازانن فەتوا پێناسەی چییە

لە تویتێکدا بەرێز مامۆستا مەلا عەزیز خەزنەیی ئەندامی ئەنجومەنی باڵای فەتوای یەکێتی زانایان سەبارەت بەو چەواشەکاری و هێڕشە نابەجێیەی لەلایەن بەشێکی پەیج و فەیس و فەیسەوان لە سۆشیال میدیا دەکرێتە سەر مامۆستایانی ئایینی و ئەنجومەنی باڵای فەتوا رایدەگەیەنێت: ئەوان دەیانەوێ موفتی وەک موعارەزەی دەسەڵات هەڵسوکەوت بکات، فەتوا مولزیم نییە پرسیارەو لێی دەکرێ ئەویش وەڵام دەداتەوە.


لە بەشێکی تری بابەتەکەی مامۆستا خەزنەیی هاتووە: ئەنجومەنی باڵای فەتوای کوردستان رێکخراوەکی مەدەنییە موفتییەکان چەند مامۆستایەکن لەهەموو پارێزگاکانی کوردستان هەلبژێردراون خۆبەخشانە کار دەکەن کاری فەتوا پەیوەندی بەهیچ لایەن و حیزبێک نییە.