لقی هەولێری یەکێتی زانایان لەگەڵ ئەندام و کارگێرانی لق و بەرپرسی لێژنە ناوچەکانی یەکێتی زانایان کۆبویەوە

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ ( 2023/1/11) بەڕێز م.موسی شێخ یحیی باقلانی بەرپرسی لقی هەولێری یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان ، کۆبونەوەی مانگانی خۆی لەگەل ئەندام و کارگێڕانی لق و سەرجەم بەرپرسانی لێژنە ناوچەکانی هەولێرو دەوروبەری سەربە لقەکەمان ئەنجام دا.


بەڕێز م.موسی باقلانی لەکۆبونەوەی ئەمڕویدا جەختی لە زیاتر خزمەت کردنی مامۆستایانی ئایینی پایەدار و نوێژخوێنان و مزگەوتەکان کردەوە.


دواتر باسی لە ڕۆلی کارگێرانی لق کردەوە لە خزمەت کردنی زانایان و ڕۆل و ماندوبوونی بەرپرسی ناوچەکان و کارگێڕانی ناوچەکانی بەرز نرخان کە حەفتانە لە خزمەت زانایانی سنورەکانیانن و بەردەوام مامۆستایان بەسەردەکەنەوە.


وەباسی لە ئالیەتی نوێ کرد کە لە ساڵی نوێی (2023) ئەنجامی بدەن ، بۆزیاتر پەرەپێدانی لێژنە ناوچەکان، لە کۆتایی دەست خۆشی گەرمی کرد لە لێژنەی فەتوای هەولێرو لێژنەی ئاشتەوایی سەربە لێژنەی فەتوا و لێژنەی ڕێپێدانی مزگەوتەکان .


ڕاگەیاندنی لقی هەولێری یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان