هەماهەنگی لقی هەولێری یەکێتی زانایان و بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان وخێزان

 سەرلەبەیانی ئەمڕۆ (2023/1/12) بەڕێز م. موسی شێخ یحیی باقلانی بەرپرسی لقی هەولێری یەکێتی زانایان بە ئامادەبونی کارگێڕانی لق پێشوازی کرد لە بەڕێز عقیدی پۆلیس ( سەفین طاهر محمدامین) بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان و خێزان/هەولێر، و شاندی یاوەری لەڕێگای بەڕێز مامۆستا ( ملا رعـد ئۆمەربلی)وتەبێژی لقی هەولێر ڕێکخرابوو بۆهەماهەنگی و لێک نزیکبونەوەی زیاتر .


لە کۆبونەوەیەکدا بە ئامادەبوونی دەستەی کارگێری لقی هەولێری یەکێتیەکە باسیان لە هاوکاری و هەماهەنگی یەکتر کردەوە و لای خۆیەوە عقیدی پۆلیس (سەفین طاهر) گرنگی رۆڵی مامۆستایانی ئاینی لە ئاشتەوایی خێزان و بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی بەرزنرخاند و پێشنیازی کرد کەوا لە پڕۆژەیەکدا بتوانن لەگەڵ سەرجەم مامۆستایانی ئاینی لە سنوری پارێزگای هەولێر لە نزیکەوە گفتوگۆی پرسی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان و ئاشتەوایی خێزانی بکرێت.


دوای بەخێر هێنانی گەرمی میوانانی قەدرگران، بەڕێز شێخ موسی باقلانی دەست خۆشی لە بەڕێزیان کرد لە کارەجوانەکانیان و باسی لەپیرۆزی کارەکانیان کرد کە ئەوەی ئەوان ئەنجامی دەدەن هاوشێوەی کاری مامۆستایانی ئایینی و بگرە زۆرجار ئەوان زیاتر دەتوانن مافی ستەم لێکراوان بگێرنەوە هەروەها بەرپرس و کارگێرانی لقی هەولێر ئامادەیی تەواوی خۆیان بۆ پاڵپشتی و هەماهەنگی دەربڕی.


پاشان بەشێوەیەکی مەیدانی لێژنەی ئاشتەوایی خێزانی لقی هەولێریان بەسەر کردەوە و لەلایەن مامۆستا ( نوری قەرەبەگی) بەرپرسی لێژنە و ئەندامانی لێژنە پێشوازیکران،


پاشان سەردانی لێژنەی فەتوای هەولێریان کرد و لەلایەن مامۆستا ( عزیز خەزنەیی) سەرۆکی لێژنەی فەتوا و ئەندامانی لێژنە پێشوازیکران و گفتوگۆیان لەسەر کۆمەڵێک پرسی گرنگی پەیوەست بە پرسی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی و ئاشتەوایی خێزانی کرد.


بەهیوای هەماهەنگی خزمەتی زیاتر لە لایەن هەردوولا بۆ پاراستنی شکۆی خێزان و ئاشتەوایی خێزان .


ڕاگەیاندنی لقی هەولێری یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان