بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مزگەوتی فیردەوس لە شاری هەولێر کرایەوە

ئەمشەو 15ی1ی2023 بەئامادەبوونی بەرێز د. پشتیوان سادق وەزیری ئەوقاف وکاروباری ئایینی و د. عبداللە وەیسی سەرۆکی یەکێتی زانایان و ئومێدخۆشناو پارێزگاری هەولێرو پ.ى.د.ديار جبارى راويژكارى وەزراەت و ومامۆستایانی بەڕێزی ئایینی  و شێخانی تەریقەت و جەماوەری ئازیزی ناوچەکە، مزگەوتی فیردەوس لەشاری ھەولێر کرایەوە.


لەوتەیەکدا د. پشتیوان سادق  دەستخۆشی ئاراستەی  خێرخواز کردو پیرۆزبایی کردنەوەی ئاراستەی دانیشتووانی گەرەک کردو دواتر وتی" حکومەتی کوردستان بەدابینکردنی زەوی شایستەو پێشکەشکردنی ھەموو ئاسانکاریەک مزگەوت لەشوێنە پێویستەکان دەکاتەوە، پەیامی مزگەوت و وتاری میانڕوی مامۆستایانی ئایينی، فەلسەفەی ڕاستی ئاینی پیرۆزی ئیسلامە، کەپڕیەتی لەبەھای جوانی مرۆڤ دۆستی و پێکەوەژیان".


دواتر بەرێز د. عبدالله مەلا وەیسی سەرۆکی یەکێتی زانایان وتەیەکی پێشکەش کردو تێیدا وێڕای پیرۆزبایی لە خێرخوازو سەرپەرشتیاری دروستکردنی مزگەوتی ناوبراو، ئاماژەی بەرۆل و کاریگەری مزگەوت لەناو کۆمەڵگەو ئاراستەی کۆمەڵایەتی کرد، کە شوێنی خواپەرستی و ناوێندێکی رۆحیە بۆ خۆپێگەیاندن و وەرگرتنی بەهای رۆحی و ئەخلاقی، ئەمەش دەگەرێتەوە بۆ گەورەی مزگەوت لە ئیسلامدا کە بایەخ و گەوەریی و پێگەیەکی تایبەتی هەیەو شوێنێکی گرنگە بۆ پەروەردەو پێگەیاندنی موسلمانان.