له دونیادا گه‌ر چاوێك به دهشتو دۆڵ‌و چیا‌و گردو هه‌موو ئه‌و كون‌و كهلهبهرانهدا بگێڕین شت گه‌لێكمان بۆ ڕوون ده‌بێته‌وه, كه به ته‌واوی ده‌بێته مایه‌ی ئارامی دڵ‌و دهروونو ئۆقره گرتن له‌و گومان‌و دوودڵیانه‌ی, كه خوتخوته ئه‌خه‌نه دڵی مرۆڤه‌وه‌و هه‌ستی پهرشو بڵاو ده‌كه‌ن.
له دڵه‌وه حه‌زم له ڕوانینی ئه‌و جۆره كه‌سانه‌یه كه گشت شوێن‌و كه‌له‌به‌رێكی ئه‌و دونیایه دهڕۆنن, ده‌شته دوور‌و درێژه‌كانم هه‌میشه له خه‌یاڵدایه, كه له‌ڕێگای مانگه دهستكردهكانو چاوی كامێراكانه‌وه وێنا دهكرێنو ده گوازرێنهوه.
دارستان‌و جه‌نگه‌ڵه‌كان دهشتاییو گردۆڵهكان چیا گه‌وره‌و پڕ مه‌ترسیه‌كان, كاتێك گه‌شتیارێك ده‌بینم ئه‌و جۆره دیمه‌نانه نمایش ده‌كات ئه‌وه‌نده هه‌ست به كامه‌رانی ده‌كه‌م واده‌زانم خۆم بومه‌ته چاوی كامێراكه شته سه‌رسوڕهێنه‌ره‌كان به تامه‌زرۆییه‌وه تۆمار ده‌كه‌م.
جاری وا هه‌یه هه‌ستم له‌لای خۆمدا نامێنێت له‌گه‌ڵ برندو نه‌وی بوونه‌وه‌ی ده‌شتێك ده‌تاسێم چونكه به خه‌یاڵ به‌سه‌ریدا تێده‌په‌ڕم, به‌لای منه‌وه گه‌شت كردن ئه‌وه‌نده به جه‌سته گرنگ نیه به‌قه‌د ئه‌وه‌ی مرۆڤ به حه‌زه‌وه گه‌شتێكی فكری بۆ شوێنێك بكات.
كه خۆی ببێت به به‌شێك له‌و دیمهنو گردۆڵانهی مه‌به‌ستیه‌تی یه‌ك به یه‌كی دیمه‌نه‌كانی بنهخشێنێتو خۆی بكات به‌و داروبهردهی هیچ ههستو نه‌ستیان له جه‌سته‌دا نیه, خۆشه‌ویستی ئه‌و كه‌سانه‌م ته‌نیا بۆ ساتێكیش له دڵ ده‌رناچێت, كه به پهتو گوریسو حهبلهكانیان خۆیان قایم قایم دهكهنو به چیایه‌كی پڕ له هه‌ڵدێردا سه‌رده‌كه‌ون.
گۆچانی ئاسنینیان به‌ده‌سته‌و وورده ورده گۆچانه‌كانیان به شاخه پڕ له مهترسیو ههڵدێرهكهدا گیر دهكهنو تاوێك پشوویه‌ك ده‌ده‌ن ئینجا سه‌رده‌كه‌ون, ڕه‌نگه خوێنه‌ر پرسیارێكی به خه‌یاڵدا بێت‌و بڵێ ده‌بێ بۆچی ئه‌وه‌نده ئه‌و گهڕیلهو گهشتیارو شاخه‌وانه چاونه‌ترسانه له‌لای نوسه‌ر شكۆمه‌ندو خۆشه‌ویست بن؟!
ئه‌و پرسیاره به ڕاشكاوی ده‌رده‌بڕم ئاخۆ چ سودێكم له‌و جۆره كه‌سانه بینیوه كاتێك له‌گه‌ڵ زوومی كامێرای گه‌شتیاره‌كان تێكه‌ڵ ببوم ئه‌وه‌م به خه‌یاڵدا هات گه‌لۆ له‌ناو مێشكی ئاده‌میزاددا به وێنه‌ی ئه‌و دونیا پان‌و به‌رینه به‌ڵكو زیاتریش شوێنی مه‌ترسیدارو پڕ له هه‌ڵدێر بونیان هه‌یه.
ئه‌و چیایانه‌ی له‌م دونیایه به‌م شێوه سامناكه نه‌خشه‌یان بۆ كێشراوه له‌ناو فكریه‌تی مرۆڤ هه‌مان ئه‌و چیا پڕ له هه‌ڵدێرو بێ هاوارو بانگه نه‌خشه‌یان هه‌یه, گردو گۆڵ‌و بهرزیو نزمی‌و دهشتو چیا‌و جۆره‌ها شوێنی سه‌یرو سه‌مه‌ره‌و نه‌بینراو له شه‌پۆڵه‌كانی عه‌قڵی مرۆڤدا خۆیان حه‌شارداوه.
پڕ پڕ له دارستان پڕ پڕ له جه‌نگه‌ڵستان ده‌عباو دڕنده جۆره‌ها دروستكراو شێر‌و پڵینگو مارو دوپشكو چه‌ندین زینده‌وه‌ری بێ زیان وه‌ك مێروله‌و كهوو كۆتر‌و مێش هه‌نگوین, ئه‌ی هاوار مێشكی مرۆڤ به‌ڕاستی جێگه‌ی مهترسیو تێڕامان‌و بیركردنه‌وه‌یه.
ئه‌ی ئه‌گه‌ر ئه‌و هه‌موو شاخه پڕ له به‌فرو هه‌ڵدێرو بێ هاواره‌ی لێنهبن بۆچی خوداوه‌ند ده‌فه‌رمووێت: ( ۆاعْتَصِمُواْ بِحَبْلِ اللّهِ جَمِیعًا ), واته ئێوه خۆتان به په‌تی خواوه بگرن, نه‌وه‌ك له شاخێك یان چیایه‌ك یان شوێنێكی پڕ له مه‌ترسی بكه‌ونه خواره‌وه‌و ببنه خوارده‌مه‌نی شێر‌و پڵنگ‌و چه‌ته‌و ڕێگرو دزه‌كان.
ئه‌ی خودا نافه‌رمووێت به‌هۆی ئه‌و پهتو گوریسو حهبلانهوه به‌سه‌ر ڕێگای ناخۆشدا سه‌ر بكه‌ون‌و بگه‌ن به ڕاسته شه‌قام, مه‌گه‌ر ناردنی پێغه‌مبه‌ران ته‌نیا بۆ ئه‌وه نیه, كه قۆڵی خه‌ڵك بگرن‌و له چیا بێ ئامان‌و پڕ مهترسیهكانو پڕ له ڕێگرو جه‌لادو خوێن ڕێژهكانو دهیانو سه‌دانی ئه‌و جۆره كه‌سانه‌ی ده‌میان به‌شكردووه ته‌ڵه‌یان داناوه بۆ نانه‌وه‌ی ئه‌و ته‌ڵه‌یه له هه‌ر قورنیچكێكی ئه‌و دونیایه‌دا خواردنی بهتامو بۆنخۆشیان له‌ژێر ته‌ڵه دڕندانهكهدا داناوه, دابه‌زاندنی قورئانی پیرۆز له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگاره‌وه وه‌ك ڕێنمایی‌و كه‌ته‌لۆكی ژیانی مرۆڤایه‌تی بۆ نێردراوه‌كانی, به‌ڵگه‌یه‌كی ڕوون‌و ئاشكرا نیه؟ له‌سه‌ر بوونی هزری ئاده‌میزاد؟!
كه پڕه له كهندو كۆسپ‌و ههورازو نشێو‌و برندو نه‌وی؟ ئایا ئه‌گه‌ر له‌نێو فكری مرۆڤدا ڕێگای ڕاست نه‌بێت بۆچی خودا ده‌فه‌رموێ داوای ڕێنمایم لێ بكه‌ن بۆ ڕێگای ڕاست, ( اهدِنَا الصِّرَاگَ المُستَقِیمَ) له چه‌ندین شوێندا خوای گه‌وره مرۆڤی ئاگادار كردۆته‌وه له كوێره ڕێی هه‌ڵدێرو كهندو كۆسپی بێ هاوارو بانگ.
شوێنی ئه‌وه‌نده پڕ مهترسیو سامناك له مێشكی مرۆڤدا هه‌یه ئه‌گه‌ر بێت‌و خۆی بكه‌وێته نێو ئه‌و كهندو كرۆمانه هه‌تا دونیا ماوه نه بۆ خۆی توانای ئه‌وه‌ی هه‌یه خۆی بێنێته ده‌ر نهخهڵكیش, به‌ڵكو ئه‌گه‌ر بێت‌و ته‌واوی خه‌ڵكی سه‌ر ڕووی زه‌وی كۆبكاته‌وه بۆ ڕزگار كردنی له‌و ته‌نگه‌ژه ڕۆحی‌و ده‌روونیه به هاوكاری‌و پاڵپشتی هه‌رچی ئامێر‌و ته‌كنه لۆجیاتی سه‌رده‌م هه‌یه, ( ڵا یُسْمِنُ ۆڵا یُغْنِی مِن جُوعٍ ), هیچ له وه‌زعه‌كه ناگۆڕێت هه‌ر قوفلهیهك كلیلی خۆی هه‌یه, كلیله كانیش له شێوه‌دا له‌یه‌ك ده‌چن كه‌چی به‌كلیلی خۆی نه‌بێ قفڵه‌كه ناكرێته‌وه, خودا‌ش بۆ كردنه‌وه‌ی مرۆڤ‌و به‌خته‌وه‌ر كردنی له هه‌ردوو دونیا كلیلی تایبه‌تی داناوه, كه بریتیه له قوڕئانی پیرۆز.
ئه‌گه‌ر هه‌موو كلیلی دونیا كۆ بكرێته‌وه ددانیان وه‌ك ددانی ئه‌و كلیله وابێت ناتوانن ئه‌و قوفڵهیه بكه‌نه‌وه, كه پێی ده‌گوترێت دڵی مرۆڤ كه‌سی وا هه‌یه له ڕێگه‌ی ماڵی دونیا‌و سهروهتو سامان‌و كۆشك‌و ته‌لارو ڤێلاو هێزو ده‌سه‌ڵاته‌وه, كلیلێكی دۆزیوه‌ته‌وه كه ددانه‌كانی له كلیلی په‌روه‌ردگار بچێت به‌ڵام كلیله‌كانی ئه‌و جۆره كه‌سانه ددانیان خوراوه ئه‌وان ناتوانن به‌هۆی ئه‌و جۆره كلیلانهوه قفڵه‌ی دڵی خۆیان بكه‌نه‌وه.
به‌ڵكو له ده‌ره‌وه‌ی دڵی خۆیان دانیشتوون‌و به حه‌زره‌تی ئه‌وه‌ن بۆ ساتێكیش بێت كلیله‌كانیان به‌شێوه‌یه‌كی ئاوا بێ ویژدانانه له‌ده‌ره‌وه‌ی مرۆڤ بوونی خۆیان جێ نه‌هێڵیت بۆ دانه كاتژمێرێكیش بێت له هیوای ئه‌وه‌ن كلیله كانیان بهناخو ویژدان‌و مرۆڤایه‌تیان شاد بكاته‌وه.
به‌ڵام ئاخ‌و سه‌د ئامان كلیله‌كان له‌وه زیاتر بێ ڕه‌حمو ویژدان ترن, كه ئه‌وان خۆیان بیریان لێ ده‌كه‌نه‌وه. |