لقی سۆرانی یەکێتی زانایان دانیشتنی هەفتانەی خۆی سازدەکات

ئەمڕۆ چوارشەمە۱ - ۲ - ۲۰۲۳ لقی سۆرانی یەکێتی زانایان بەئامادە بوونی مامۆستایانی ئاینی سۆران و دەوروبەرى لەدانیشتنی هەفتانەی خۆیدا سمینارێکی ساز کرد لەسەر بابەتی( حوکمی ئالوگۆڕی دراوە ئەلکتڕۆنیەکان )  کە لەلایەن بەڕێز : ( دکتۆر ئیدریس سورچی ) ئەندامی لیژنەی فتوای هەولێر پێشکەش کرا.


شایەنی باسە ئەم بابەتە بابەتێکی هاوچەرخ و ئاڵۆزو بەربڵاوە، پێویستی بە خوێندنەوەو شرۆڤەی پسپۆڕی هەیە، بۆیە زانایانی ئایینی دەیانەوێ بە وریاییەوە مامەڵە لەگەڵ ئەم بابەتە بکەن.