بەهەماهەنگی بەرێوەبەرایەتی ئەوقافی سۆران و لقی سۆرانی یەکێتی زانایان زیاتر لە سەد ملیۆن دینار بۆ زیانلێکەوتووانی بوومەلەرزە کۆکرایەوە

هەفتەی رابردوو هەڵمەتی کۆکردنەوەی کۆمەکی و هاوکاری لەسەر راسپاردەی هەردوو وەزراەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی و یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان راگەیێندارو سەرجەم لقەکانی یەکێتی زانایان راسپێردران بۆ پاڵپشتی کەمپینەکانی کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ زیانلێکەوتووانی بوومەلەرزەکەی باکورو رۆژئاوای کوردستان.


ئەمرۆ 13ی2ی2023 لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی بە ئامادەبوونی هەڵگۆرد شێخ نەجیب سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بەرێوەبەرایەتی ئەوقافی سۆران و لقی سۆرانی یەکێتی زانایان لایەنی ماددی هەڵمەتەکەیان راگەیاندو د. پشتیوان سرێشمەیی بەرێوەبەری ئەوقافی سۆران گوتی: لە ١٨٧ مزگەوتی ئەوقافی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران (١١٤.٢٧٨.٠٠٠) سەدو چواردە ملیۆن و دووسەد وحەفتا و هەشت هەزار دینار کۆکراوەتەوە.


بەڕێوەبەرایەتی ئەوقافی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و لقی سۆرانی یەکێتی زانایان لە ڕوانگەی هەستکردن بەرپرسیارەتی ئایینی و مرۆیی و نیشتیمانی، لەژێر ڕۆشنایی بڕیار و ڕێنماییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی و یەکێتی زانایان بەهەماهەنگی لەگەل ئیدارەی سەربەخۆی سۆران لە ڕێگای مینبەری مزگەوتەکان و مامۆستایانی ئایینی بەرێز هەڵمەتی کۆکردنەوەی هاوکاریان ڕاگەیاندو لە بەشێک  لە مزگەوتەکانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران ئەم پارەیان بۆ زیانلێکەوتووانی بوومەلەرزە کۆکردۆتەوە.