لقی ئاکرێی یەکێتی زانایان پێشوازی لە شاندێکی زانایانی دهوک دەکات

ئەمڕۆ سێ شەممە ڕێکەوتی ١٤-٢-٢٠٢٣ لە بارەگای لق لەشاری ئاکرێ بە ئامادەبوونی ئەندامانی لێژنەی فەتوای لق،


بەڕێز (مەلا عبدالمعید مەلا احمد الامام) بەرپرسی لقی ئاکرێی یەکێتی زانایان پێشوازی کرد لە بەڕێز (د.مەلا جیهاد) ئەندام پەڕلەمانی کوردستان و بەرپرسی لقی دهۆکی یەکێتی زانایان و بەڕێز (د. مەلا انس محمد شریف) ئەندامی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان و بەڕێز ( د. سمیان عبدالخالق)  مامۆستای زانگۆ و بەڕێوەبەری پێشووی ئەوقافی گشتی دهۆک و بەڕێز (مەلا جوهر حدی) بەڕێوەبەری ئەوقافی ئاکرێ.


لەم دیدارە گفتوگۆ لە سەر کۆمەڵێک پرس کرا.