لقی سۆرانی یەکێتی زانایان دانیشتنی هەفتانەی خۆی سازدەکات


ئەمڕۆچوارشەمە ۱٥- ۲ - ۲۰۲۳ لقی سۆرانی یەکێتی زانایان بەئامادە بونی کارگێڕانی لق و ناوچەکانی سۆران و دیانای یەکێتی زانایان و مامۆستایانی ئاینی سۆران و دەوروبەری دانیشتنی هەفتانەی خۆی ساز کرد لەسەر بابەتی( خواپەرستی ئاشکراو بەکۆمەڵ هۆکاری تەباییو ئاشتەوایە ) کەئەمڕۆ ئیختلافێکی زۆری لەناو مزگەوتەکانی کوردستان دروست کردوە و خەتەرێکی زۆری هەیە ئەم بابەتە لەلایەن بەڕێز( دکتۆر م.ملا مادح ملا محمد بەرزێوەی ) پێش نوێژو ووتارخوێنی گوندی بەرزێوە پێشکەش کرا.



دواتر لەبەشێکی دانیشتنەکەدا بەڕێز ( کاک ڕەجەب زوبێر ) قایمقامی سۆران بەژداری کرد لەگەڵ مامۆستایانی ئاینی.