شاندێکی زانایانی دەزگای چرای روناکی سەردانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان دەکات

ئەمرۆ 16ی2ی2023 شاندێکی دەزگای چرای روناکی بەسەرپەرشتی بەرێز دکتۆر شێخ ئەحمەد بالیسانی سەردانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایانی کردو لەلایەن بەرێز د. عبدالله مەلا وەیسی سەرۆکی یەکێتی زانایان و مامۆستا مەلا جەلال خەیلان جێگری سەرۆک و ژمارەیەک لە ئەندامانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان بە گەرمیەوە پێشوازی کران.


لە دانیشتێکدا باس لەچەند پرس و بابەتێکی پەیوەست بە رەوشی ئایینی دۆخی زانایان و فەتوا کراو، تەئکیدی لە هەماهەنگی و کاری پێکەوەیی کرایەوەو رۆڵی زانایان لە چارەسەرکردنی کێشەو گەیاندنی پەیامی ئیسلام بەرز نرخێندرا.