رۆژی پێنج شەممە رێکەوتی (2023/2/16) بە هەماهنگی لە نێوان لقی ئاکرێی یەکێتی زانایان و ئەوقافی ئاکرێ و بە بەشداریی بەڕێز مەلا عبدالمعید مەلا احمد الامام بەرپرسی لقی ئاکرێی یەکێتی زانایان و بەڕێز مەلا جوهر حدی بەڕێوەبەری ئەوقافی ئاکرێ و بە ئامادەبوونی بەڕێز محمد خالد بەڕێوەبەری گشتی ئەوقافی دهۆک و بەڕێز دکتۆر مردان خدر بەرپرسی لقی نۆی پارتی و ژمارەیەکی زۆر لە مامۆستایانی ئایین لە هۆلی بەڕێوەبەرایەتی ئەوقافی ئاکرێ یادی (الاسراء والمعراج) ل قەزای ئاکرێ هاتە ساخکردنەوە،
بەم بۆنەیەوە بەڕێز مەلا جوهرحدی ووتەیەکی پێشکەش کرد بە ناوی ئەوقافی ئاکرێ و لقی ئاکرێی یەکێتی زانایان و تێیدا وێڕای بەخێرهێنانی میوانان باسی لەکرنگی ئەم یادەی کرد کە پڕە لە وانە و ئامۆژگاری،
پاشان بەڕێز محمد خالد ووتەیەکی پێشکەش بە ئامادەبووان کرد و تێیدا وێڕای گەورەیی ئەم موعجیزەیە و چۆنیەتی ڕوودانی باسی لە کۆمەڵێک لایەنی گرنگ و ئەرێنی کرد بۆ ژیانی موسلمانان لەم یادە پیرۆزە کرد .
پاشان لە لایەن بەڕێز د.مردان خدر ووتەیەکی پێشکەش کرد و تێیدا جەختی کردەوە لە گرنگی ئەم یادانە بۆ موسڵمانان کە پێویستە هەردەم پەند و ئامۆژگاری لێی وەربگرین.
پاشان بە چەند سروودێکی ئایینی کۆتایی بە مەڕاسیمەکە هات.
هەر رۆژا پێنج شەمبێ رێکەفتی (2023/2/16) ب پشکداریا بەرێز (ملا عبد المعید ملا احمد الامام) بەرپرسێ لقا ئاکرێ یا ئێکەتیا زانایێن ئایینی و کارگێڕێن لقێ و بەرپرسێن ناڤجێن ئێکەتیا زانایان ل سنورێ قەزا ئاکرێ ب حازربونا بەرێز (جوهر حدي) رێڤەبەرێ ئەوقافا قەزا ئاکرێ و بەڕێز (ملا عبدالخالق زێبارێ) بەرپرسێ لقا میسل یا ئێکەتیا زانایان و هژمارەکا زۆر ژ ماموستایێن ئایینی یێن قەزا ئاکرێ.
بەڕێز (محمد خالد محمد) رێڤەبەرێ گشتی یێ ئەوقاف و کاروبارێن ئایینی ل پارێزگەها دهوکێ، کومبونەک ئەنجامدان دگەل ماموستایێن ئایینی یێن سەر ب رێڤەبەریا ئەوقافا قەزا ئاکرێ ڤە ، مەرەم ژ ئەڤێ کومبونێ هایداربونا رەوشا گشتی یا ماموستایێن ئایینی و مزگەفتان ل دەڤەرێ و گوهدانا گلە و گازندێن وان و هندەک پرسێن دی ب تایبەت بەحس ل بابەتێ هوشیارکرنێ هاتەکرن ژ مادەیێن هوشبەر.
هەژی گوتنێ یە (232) ماموستایێن ئایینی ل ئەڤێ کومبونێ ئامادە ببون . |