لقی شەقڵاوەی یەکێتی زانایان دیداری زانستی هەفتانەی زانایانی ئایینی ئەنجام دەدات

ڕۆژی پێنج شەممە 2023/2/16  لقی شەقڵاوەی یەکێتی زانایان لە میانی بەردەوامی دانیشتنی هەفتانەی زانایان و گەنگەشەی پرسە گەرم و گرنگەکان دیدارێکی بۆ زانایانی سنووری لقی شەقڵاوە رێکخست.


لەو دیدارە زانستیە کە ژمارەیەک لە زانایانی ئایینی بەشدار بوون، باس لە ( گرینگی كات لەئیسلامدا


هەریەكێك لەئێمە بەرلەوەی چاو هەڵبێنین بە دونیا واتا هەرلەناو زگی دایكماندا تەمەنما بۆدیاری كراوە تەوقیت كراوین بەم كاتەوە هەركاتێ تەواو بوو ئێمەش كۆتایی بەژیانی دونیامان دێت بۆیە پێویستە کاتەکانمان بەفیڕۆنەدەین)کرا.


پێشکەشکاری بابەتی زانستی دیداری هەفتانەی ئەمجارە بۆ بەرێز مامۆستا مەلا ( ڕێبوار ملازادە ) پێشنوێژو  لە مزگەوتی  حاجی حمید لە کۆڕێ بەناونیشانی( گرینگیدان بە کات) بەرێوە چوو.


خۆشبەختانە دوای تەواو بوون و پێشکەش کردنی بابەتەکە زانایانی بەشداربوو بە پرسیارو سەرنج و کۆمێنتی خۆیان بابەتەکەیان دەوڵەمەندتر کردو سەرکەوتووانە دانیشتنەکە کۆتایی هات.


ملا زهرالدین خیلانی کارگێر لقی شقلاوەی یەکێتی زانایان و بەرپرسی راگەیاندنی لقی شەقڵاوە.