شاندێكی لقی شه‌قڵاوه‌ی یه‌كێتی زانایان له‌ چه‌ند سه‌ردانێكدا به‌خێرهاتنه‌وه‌ی حاجیان ده‌كات

راگه‌یاندنی لقی شه‌قلاوه‌:
له‌ رۆژانی 31/11 و 1/12 /2010 ی زاینی، شاندێكی لقه‌كه‌مان كه‌ له‌ به‌رێزان به‌رپرس‌و كارگێرانی لق پێكهاتبوو، به‌ مه‌به‌ستی به‌خێرهێنانه‌وه‌و پیرۆزبایی لێكردن سه‌ردانی حاجیه‌ به‌رێزه‌كانی سنوری ناوچه‌كه‌ی كرد‌و، هیوایان خواست كه‌ خوای مه‌زن حه‌ج‌و نزاكانیانی گیرا كردبێت.
شایانی باسه‌: دیارترینی حاجیان ئه‌م مامۆستا به‌رێزانه‌ی خواره‌وه‌ بوون:
1- مامۆستا مه‌لا جه‌لال خه‌یلانی، جێگری سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان.
2- مامۆستا مه‌لا نامق، جێگری راگری په‌یمانگای ئێوارانی زانسته‌ ئیسلامیه‌كان .
3- مامۆستا مه‌لا موحه‌مه‌د تاهیر، له‌ هاوینه‌ هه‌واری پیرمام .
4- مامۆستا مه‌لا عه‌بدوڵڵا، له‌شارۆچكه‌ی به‌ستۆره‌.
5- مامۆستا مه‌لا موحه‌مه‌د له‌ گوندی سه‌رسول .
6- مامۆستا مه‌لا ئیسماعیل له‌ گوندی زیاره‌ت .