سەرۆکی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان سەردانی بریکاری وەزیری رۆشنبیری و لاوان دەکات

دوێنێ 19ی2ی2023 بەرێز د. عبدالله مەلا وەیسی سەرۆکی یەکێتی زانایان بە یاوەری هەر یەک لە بەرێزان مەلا عبدالله شێرکاوەیی ئەندامی مەکتەبی تەنفیزی و مامۆستا سید موسی باقلانی بەرپرسی لقی هەولێری یەکێتی زانایان سەردانی بەرێز ئاریان سەلاحەدین بریکاری وەزارەتی رۆشنبیری و لاوانیان کرد.


لە دانیشتنێکدا سەرۆکی یەکێتی زانایان پیرۆزبایی دەست بەکاربوونی لە بەرێز ئارایان سەلاحەددین وەک بریکاری وەزیری رۆشنبیری کردو هیوای خواست بتوانێ لە کارو بەرنامەی ئاییندە، بەتایبەت کەمکردن و نەهێشتنی ئەو ئاڵۆزی و ناپیشەییەی بەشێکی دەزگا میدیایی و سۆشیال میدیا پەیڕەوی دەکەن لەگەڵ لایەنی ئایینی و ئەمنی کۆمەڵایەتی و تایبەتمەندی کۆمەڵگەی کوردی یەک ناگرێتەوە.


لەلایەن خۆشیەوە ئاریان سەلاحەددین سوپاسی هەڵوێست و پەیامی سەرۆکی یەکێتی زانایانی کردو تەئکیدی لەوە کردەوە، کە رۆڵی مامۆستایانی ئایینی لە هۆشیارکردنەوەی کۆمەڵگە گرنگەو دەبێ هەمووان کار بۆ ئەوە بکەین رۆڵی راگەیاندن و دەزگاو ناوەندە میدیاییەکان بە ئاراستەیەکی نیشتمانی و ئیجابی ببەین.