سەرۆکی یەکێتی زانایان لە شاری سلێمانی چەند دیدارو سەردانێک ئەنجام دەدات و چەندین مامۆستای ئایینی بەسەردەکاتەوە

ئەمرۆ 21ی2ی2023 بەرێز د.عبدالله مەلا وەیسی سەرۆکی یەکێتی زانایان بەیاوەری هەر یەک لە مەلا عبدالله شێرکاوەیی ئەندامی مەکتەبی تەنفیزی و مامۆستا مەلا ئەمجەد کارگێڕی لقی هەولێری یەکێتی زانایان بەمەبەستی بەسەرکردنەوەو هەواڵپرسینی چەند مامۆستایەکی ئایینی سەردانی شاری سلێمانی کرد.


سەرەتا سەردانی مەکتەبی رێکخستی پارێزگای سلێمانی پارتی دیموکراتی کوردستانی کدرو لەلایەن بەرێز کاک عەلی حسێن بەرپرسی مەکتەبی رێکخستن بەگەرمیەوە پێشوازی کراو لە دانیشتنێکدا وێڕای پیرۆزبایی دەستبەکار بوون باس لە رۆڵ و کاریگەری زانایانی ئایینی لەبواری نەتەوەیی و کۆمەڵایەتی و سەقامگیری کۆمەڵگە کرا.


دواتر لقی سلێمانی یەکێتی زانایانی بەسەرکردەوە بەگەرمیەوە لەلایەن بەرێز مامۆستا مەلا نەجمەدین شەمساوا بەرپرسی لق و کارگێڕانی لق و ئەندامانی ئەنجومەنی باڵای فەتوای لقی سلێمانی بەگەرمیەوە پێشوازی کرا.


پاشان بە یاوەری بەرپرسی لق و ژمارەیەک لە کارگێڕانی لق سەردانی هەریەک لە بەرێزان مامۆستا مەلا محمود ئازادی و مامۆستا مەلا حەمە یوسف و مامۆستا مەلا قادری بازیان و مامۆستا مەلا نەجمەدین وادی کردو لەنزیکەوە لە تەندروستی پرسین.


شایەنی باسە لەلایەن خۆشیانەوە هەریەک لە ناوبراوان خۆشحاڵی خۆیان دەربڕی وسوپاسی سەردانەکەی سەرۆکی یەکێتی زانایانیان کرد.