لقی هەولێری یەکێتی زانایان  مەراسیمی ناساندنی کتێبی (ڕۆلی کورد لەخزمەت کردنی هەردوو حەرەمی مەککە و مەدینەی پیرۆز) ساز دەکات

رۆژی 21ی2ی2023 لقی هەولێری یەکێتی زانایان  هەلسا بە سازکردنی مەراسیمێکی شایستە بە ناساندنی کتێبی ( ڕۆلی کورد لەخزمەت کردنی هەردوو حەرەمی مەککە و مەدینەی پیرۆز ) لەژێر چاودێری بەڕێز م.موسی شێخ یحیی باقلانی بەرپرسی لقی هەولێری یەکێتی زانایان و بەئامادەبونی بەڕێزان کاک حاجی طيب زرار شێروانی بەڕێوەبەری گشتی ئەوقافی پارێزگای هەولێر وە م.سيدصديق کەپرانی بەڕێوەبەری ئەوقافی هەولێر وە ژمارەیەکی بەرچاوی زانایانی ئایینی شاری هەولێرو دەوروبەری .


شایەنی باسە ئەم کتێبە بەنرخە لەلایەن بەڕێز د.کمال صادق  نوسراوە ، کۆمەلێک زانیاری گرنگی تێدایە .


لەسەرەتادا  مەڕاسیمەکە بەخوێندنەوەی چەند ئایەتێک لەقورئانی پیرۆز دەستیپێکرد و "م. مووسا شێخ یەحیی باقلانی" بەرپرسی لقی هەولێری یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامیی کوردستان وتاری بەخێرهێنانی ئامادەبووان و میوانانی پێشکەشکرد.


دواتر، بەڕێوەبەری گشتی ئەوقافی پارێزگای هەولێر وتارێکی پێشکەشکرد و تێیدا وێڕای بەخێرهێنانی ئامادەبووان و دەستخۆشیکردن لە لقی هەولێری یەکێتی زانایان و نووسەری کتێبی "ڕۆڵی کورد لەخزمەتکردنی هەردوو حەرەمی مەککە و مەدینەی پیرۆز" و  ڕایگەیاند: ئەو کتێبە هەوڵێکە بۆ خزمەتکردنی مێژووی زانایانی ئایینی و میللەتی کورد، دەستخۆشیتان لێدەکەم.


بەڕێوەبەری گشتی ڕاشیگەیاند: نووسینەوەی مێژووی زانایانی ئایینی کورد، هەوڵێکە بۆ زیاتر ناساندنی زانایانی ئایینی کورد و خزمەتێکی گشتیی نەتەوەییە، چونکە هەمیشە لەمێژوودا غەدر لە کورد کراوە، ئەوانەی مێژووی کوردیان نووسیوەتەوە بێگانە و دژمنی کوردبوون، کە بە نەفەسێکی شۆڤێنی و دژانە بەربوونەتە مرۆڤبوونی کورد و موسڵمانبوونیشی، بۆیە پێویستە بەخۆمان مێژووی کورد و زانایانی ئایینی بنووسینەوە، بۆ ئەو مەبەستەش ئێمە یارمەتیدەر و پاڵپشت دەبین.


پاشان، "پڕۆفیسۆر دکتۆر کەمال سادق" نووسەری کتێبی "ڕۆڵی کورد لەخزمەتکردنی هەردوو حەرەمی مەککە و مەدینەی پیرۆز" شیکردنەوەیەکی وردی بۆ کتێبەکەی کرد.


ڕاگەیاندنی لقی هەولێری یەکێتی زانایان