ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ٢٠٢٣/٢/٢١، بەرێز د. عبدالله مەلا وەیسی سەرۆکی یەکێتی زانایان و مامۆستا مەلا جەلال خەیلانی جێری سەرۆک بەشداریان کرد لە کۆبونەوەیەکی راوێژکاری لە پەرلەمانی کوردستان تایبەت بە بیرۆکەی ئامادکردنی رەشنووسی یاسای" بەرەنگاربوونەوەی ووتاری رق و گینە"
کۆبونەوەکە بەسەرپەرشتی د. رێواز فائق، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، و ئامادەبوونی نوێنه‌رانى ئه‌نجوومه‌نی دادوه‌ریی هه‌رێمی كوردستان، داواكاری گشتی، سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان، نووسینگه‌ی ڕاسپارده نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، سه‌رۆكی لێژنه‌ی كاروبارى یاسایی په‌رله‌مان و ڕاوێژكارانی یاسایی په‌رله‌مان ئاماده بوون، بیرۆكه‌ی ڕه‌شنووسی پێشنیازه‌یاسای "به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى گووتارى ڕق و كینه" به‌تێروته‌سه‌لى گفتوگۆی له‌باره‌وه كرا و به‌وردی شرۆڤه‌ی ڕه‌هه‌نده یاسایی، كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی پێشنیازه‌یاساكه كرا.
هه‌ر له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، باس له پره‌نسیپه‌كانی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان و ڕێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بۆ ڕێزگرتن له مافه‌كانی مرۆڤ و ئازادییه گشتییه‌كان، ڕه‌تكردنه‌وه‌ى گووتارى ڕق و كینه كرا و جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه كرایه‌وه...
بەرێز دکتۆر عەبدوللا مەلاوەیسی سەرۆکی یەکێتی زانایان دووپاتی کردەوە كه ده‌بێ ئه‌م پرسه به وردى كارى له‌سه‌ر بكرێت و نابێت ببێته هۆی كۆت و به‌ند دروستكردن له‌سه‌ر ئازادیی ڕاده‌ربڕین و پێویستە کار بۆ رێزگرتنی بیروبۆچوونەکان بکرێت، و گه‌شه‌پێدانی زیاتر به پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتییانه‌ی نێوان سه‌رجه‌م پێكهاته‌كان له هه‌رێمی كوردستان و پاراستنی ئازادییه گشتییه‌كان و ئاشتیی كۆمه‌ڵایه‌تی، و ڕێکە بگریرێت لە گوتاری رق و گینەی ئاینی وسیاسی وکۆمەلایەتى..
بریاریش وایە ئەم کۆبونەوانە فراوانتر بکرێن و کفتوگۆی زیاتر لە نیوان لایەنە پەیوەندارەکان بکرێت پێش ئامادەکردنی رەشنووسی یاسایەکە. |