بەڕێوەبەری گشتی چاكسازی کۆمەڵایەتی سەردانی مەکتەبی تەنفیزی یەكێتی زانایان دەكات

دوێنێ 28ی2ی2023 بەرێز د. عبدالله مەلا وەیسی سەرۆکی یەکێتی زانایان بە ئامادەیی بەرێزان مامۆستا مەلا جەلال خەیلانی جێگری سەرۆک و د. عومەر مرۆ ئەندامی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان پێشوازی لە بەرێز ئیحسان عبدالرحمن بابان بەرێوەبەری گشتی چاکسازی کۆمەڵایەتی و رەمزی سید کریم بەرپرسی کاروباری یاسایی بەرێوەبەرایەتیەکە کرد.


لە دانیشتێکدا بەرێوەبەری گشتی چاکسازی خۆشحاڵی خۆی بەدیداری یەکێتی زانایان دەربڕی و ئاماژەی بە رۆڵ و کاریگەری زانایان لە بواری چاکسازی و هۆشیارکردنەوەی کۆمەڵگەو چۆنیەتی مامەڵەو رەفتارکردن و کەمکردنەوەی دیاردە خراپەکان و بایەخدان بە کلتوری پێکەوەیی و بڵاوکردنەوەی ئاشتەوایی کردو ئەوەشی راگەیاندن کە ئەوان وەک بەرێوەبەرایەتی چاکسازی ئامانجیانە هەماهەنگی و کاری هاوبەش هەبێت بەتایبەت لە بەشداری کردنی پرۆسەی چاکسازی سزادراوان و زیندانیان و پێشکەش کردنی سیمیناری بایەتی پەیوەست لەم بوارە.


لەلایەن خۆشیەوە سەرۆکی یەکێتی زانایان سوپاسی هەڵوێستی بەرێوەبەری چاکسازی کۆمەڵایەتی کردو تەئکیدی لە رۆل و خەمخۆری زانایان و هەماهەنگی و پەیوەندی دوولایەنە کردەوەو ئامادەیی یەکێتی زانایانی بۆ هەر هەنگاوێک دەربڕی کە لە خزمەت پرۆسەی چاکسازی کۆمەڵایەتی و پێشکەشکردنی ئامامۆگاری و شیاندنەوەی سزادراوان بێت بۆ ناو کۆمەڵگە.