مه‌لاعومه‌ری چنگنیانی
وه‌ك ره‌وشتێكی ئه‌مانه‌ت و ماف پارێزی، هه‌موو هه‌فته‌یه‌ك دوای بلاَوكردنهوهی نووسینه‌كه‌م له رۆژنامه‌ی(خه‌بات)ی ئازیز- كه له بنهرِهتدا بۆئهوێی ده‌نووسم - ئه‌مجار لهماڵپهرِهكهی خۆم (www.chngiyani.com) بلاَوی ده‌كه‌مه‌وه و ده‌ینێرم بۆ ماڵپهرِی یه‌كێتی زانایانی ئیسلامی بهرِێز و ئه‌وانیش زۆر به‌ئه‌مانه‌ت پارێزییه‌وه بلاَوی ده‌كه‌نه‌وه، ئه‌وه‌بوو دوای ئه‌وه‌ی هه‌فته‌ی رابردوو، نووسینه‌كه‌م له ژێر سهردێرِی: (چه‌ند تێبینی و بیرهێنانه‌وه‌یه‌ك له‌سه‌روتاری رۆژانی هه‌ینی و وتار و نوێژه‌كانی به‌رده‌ركی سه‌رای سلێمانی)، زۆر بابه‌تییانه و پرِ له زانستیی و فیقهییانه ئاراسته‌م كرد و بهرِێزانی به‌رپرسی ماڵپهرِی یه‌كێتی زانایانیش به‌سوپاسه‌وه، لای خۆیانه‌وه بلاَویان كرده‌وه، بهلاَم ماڵپهرِێكی به‌ناو كاركار بۆئیسلام، زۆر نا به‌پرسیارانه، له‌م ناونیشانه ناونیشانێكیان وه‌رگرتووه و بابه‌ته‌كه‌یان بلاَو كردۆته‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه مافی خۆیانه چۆنی لێ تێده‌گه‌ن، بهلاَم ده‌بوو به‌رله هه‌ر شت سه‌یرێكی تهپهتۆرهكانیان بكردایه، بزانن وایه، یان نا؟ ئه‌وسا ئاورِدانهوهیهكیان بكردایه و بیان زانیبایه، ئه‌وه بیرهێنانه‌وه و ره‌سه‌نایه‌تی پێش چاو خستنه، یان كه‌سایه‌تی كه‌م بههاكردن و ناو زرِاندن؟ ئه‌وسا بۆیان ده‌ربكه‌وتایه داخۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وان له‌چ كه‌لێنێكی كاری ئیسلامی‌دا جێی ده‌بێته‌وه؟ كه به‌بێ پرس كردن به‌نووسه‌ر، وێرِای بلاَوكردنهوهی بابه‌ته‌كه، وێنه‌یه‌كی سواویان، له‌گه‌ڵ داناوه؟! گه‌رچی پشت راستم له‌وه‌ی، كه ئه‌وانیش جێبه‌جێكاری پلانی پیلاناوی درۆزانانن و كۆڵناده‌ن له جوولاَندنی گوێ لهمشتانیان، بۆ ناوزرِاندن و به‌خراپه باس كردنی هه‌ركه‌س و لایه‌نێك، كه وه‌ك ئه‌وان بیرنه‌كاته‌وه! هه‌رجاره‌ی له باسێكی په‌یوه‌ند به‌منه‌وه، كه ویستیان كلاَو بنێنه سه‌ر خه‌ڵكی، ئه‌و وێنه‌یه بلاَو ده‌كه‌نه‌وه - كه نازانن ماڵ شووشه، ده‌بێ به‌رد نه‌هاوێژێ - تاوانی ئهوكارهیش - ته‌وقه‌كردن له‌گه‌ڵ ئافره‌تی نامه‌حره‌م - هه‌زار یه‌كی تاوانی جاشێتی و بوون به پیاوی موخابه‌راتی عێراقی و ولاَتانی دیكه و به درۆ خه‌وبینین به خوا و به پێغه‌مبه‌ره‌وه(د.خ)دیتن و نان پێ په‌یدا كردنی نییه و بازارِهكان پرِن له به‌ڵگه‌نامه! له‌باتی ئه‌و چهواشهكارییانهیان، بۆئاورِێك لهوهنادهنهوه بزانن من زۆر ده‌مێكه سه‌دان نووسین و وتارم هه‌یه بۆ راستكردنه‌وه‌ی هه‌ڵه‌كانی دهسهلاَت و ره‌خنه‌ی ته‌زێنه‌ر؟ كه ئه‌وان هێشتا له(خزمان)ـه‌وه، گڵۆپی كهسكیان بۆدانهگیرسێنرابوو، كهسهنگهر بگوێزنه‌وه و ببن بهمشتووی نێو هه‌مانه! هه‌رله به‌ر ئه‌وه‌ی به‌شێك نیم له سیاسه‌تی فریبدانی جه‌ماوه‌ر و وه‌ك ئه‌وان ناكه‌م؟ كه به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ك بۆیان بگونجێت بگه‌ن بهدهسهلاَت و چی دی نا، هه‌وڵ ده‌ده‌ن وه ئه‌وه‌یش ئارمانجه و به‌س؟ ده‌ی ئه‌گه‌ر ئێوه له‌بیرتان نه‌ماوه، فه‌رموون ئه‌م چه‌ند نموونه بخوێننه‌وه، بزانن منم داكۆكی ده‌كه‌م له هه‌ژار و نه‌دار و كه‌م ده‌رامه‌ت و بێوه‌ژن و چین و توێژی مامۆستایانی راستی ئایینی، یان ئه‌وانن كه كێشه‌ی سه‌ره‌كییان خۆیانن، نه‌وه‌ك ئه‌گه‌ری خه‌ڵكی، بهلاَم كاغه‌زه‌كان ئاوێتهدهكهن؟!
یه‌كه‌م
رێزگرتن له مامۆستایانی ئایینی، له نێوان زیادهرِهوی و كه‌مته‌رخه‌میدا!
له خه‌باتى ژماره(1720) لاپهرِهسىَ 26/2/ 2005)داگوتوومه: (وه‌ك مه‌لایه‌كی سلێمانێیی تا ئه‌ندازه‌یه‌ك شاره‌زا له هه‌ندێ دابونه‌ریتی شاره‌كه‌م، له‌وێوه ده‌ست پێده‌كه‌م، له نێو بازارِی تهرِه و میوه‌ی ئه‌وشاره‌وه، كه دوكانداره‌كان هاوارده‌كه‌ن: (وه‌ره مهلاخۆره بووه!)، كه وه‌ك جه‌نابی مامۆستا مهلاعهبدولاَی په‌رخی، ده‌یفه‌رموو: (ئه‌وقسه‌یه، پرِێتی له زه‌مكردنی مه‌لا!، چونكه مانای ئه‌وه‌یه، شته‌كه هێند هه‌رزانه، ته‌نانه‌ت بهمهلایش دهكرِدرێت!)چونكه هه‌رده‌م بژێویی ژیانی مه‌لا و ماڵ ومنداڵه‌كه‌ی، خراوه‌ته پهرِاوێز و به‌چه‌ندین پله له دواوه‌ی كۆمه‌ڵه‌وه دانراون؟ هاوكات بۆئهركهكانی نێو خه‌ڵكی و رووبهرِوو بوونه‌وه‌ی ئه‌ندێشه‌كان، له پێشه‌وه‌ی خهڵكهكهبووه، هه‌م بۆنوێژ و هه‌م بۆبه‌رده‌م سوپای عێراقی به‌خۆی و قورئانهكهیهوه، سابه‌ڵكو بگهرِێنه دواوه، له‌وه‌یش هه‌رمه‌پرسه كه چۆن بۆناو به‌ره‌كانی جه‌نگ بۆهێنانهوهی ته‌رمی كوژراو به‌خۆی و مێزه‌ره كه‌یه‌وه نێردراوه! كه باوهرِم نییه كه‌سمان هه‌بێت، شهرِهكانی ناوخۆیشی لهبیرنهیهت و رۆڵی مه‌لا و هێنانه‌وه‌ی ته‌رمه‌كان، لهكهپكهكان!. ئه‌وه‌ی مه‌به‌ستی سه‌ره‌كی منه، ده‌مه‌وێت، لهرِێگهی ئه‌م نووسینهمهوه شتێك له باره‌ی ئه‌و بێ رِێزیهوه بڵێَم، كه به‌رامبه‌ر به‌مه‌لا ده‌كرێت، داخۆ له كوێوه سه‌ری هه‌ڵداوه؟ٍ بڵێی نهگهرِێتهوه بۆئه‌وه‌ی كه به‌زۆری ده‌رامه‌ت وبژێوی مه‌لا، له خێر‌و خێراتی خه‌ڵكه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه؟ چونكه، هه‌رله‌یه‌كه‌م هه‌نگاوی قۆناغه‌كانی خوێندنیه‌وه، كه پێی گوتراوه قوتابی، پاشان سوخته، پاشان موسته‌عید، كه وشه‌ی فه‌قێ هه‌موویانی گرتۆته‌وه، هه‌رله‌وێوه پێیداوهره، بهراتبه كۆكردنه‌وه و ده‌قنه و بهپیتاكی خه‌ڵكی ژیاوه! تا ئه‌ورۆژه‌ی له‌سه‌ر خێر، ئیجازه‌ی مه‌لایه‌تی و دووازده عیلمه‌ی وه‌رگرتووه، كه مه‌لا و فه‌قێ و پیاو ماقوولاَن كۆكراونه‌ته‌وه و ئاهه‌نگێكیان سازداوه! دووباره ته‌داره‌كی ئه‌و ئاهه‌نگه و پێداویستییه‌كانی، بریتی بووه لهویارمهتییهی ئاغا، یان خێر خوای ناوچه‌كه، سه‌رله‌نوێ له‌و چركه‌یه‌وه، سێباره بۆته‌وه بهچاوژێری زه‌نگینه‌كان! كه گه‌یشتۆته قۆناغی پێكهێنانی خێزانیش، ئه‌وكاتیش، یان مامۆستایه‌كی خۆى - خێری بنووسێ - یان كابرایه‌ك لهرِێی خوا، یان خۆیان گوته‌نی: له‌به‌ر مه‌ولوودی پێغه‌مبه‌ر(د.خ) كچێكی وێداوه! ئه‌وه‌یشمان له‌بیرنه‌چێ، ئهوكیژه بهرِێزه، كه هه‌ر له ناولێنانهكهیهوه بۆمهلا، شه‌ره‌فی ئه‌وه‌ی پێبرِاوه كه پێیان گوتووه: (داك مه‌لاژن)، كه زۆرجاریش كاتێك كراوه به‌خێر، كه كیژه قه‌یره‌ی ماڵی بابی بووه و له‌به‌رئه‌وه‌ی زۆر رووه و بازارِی نه‌بووه، كردوویانه‌ته خهلاَتی مه‌لا! ئیتر هه‌رچۆنی هێنابێ، سه‌ره‌تای ژیانی كوله‌مه‌رگی ده‌ستی پێكردووه، ئه‌مه سهرهرِای ئه‌وه‌یش، كه چه‌ند مافی كیژهكهیش پێشێلكراوه و پرس و رِایهكیان پێنه‌كردووه، داخۆ مهلاژنێتی قه‌بووڵه یان، نا؟ ئه‌وه‌یشمان له‌یاد نه‌چێت، هه‌ر چه‌ند ده‌رامه‌تی مه‌لا، له ده‌ستی خه‌ڵكه‌وه ده‌رچووه و له‌وێوه سه‌رچاوه‌ی گرتووه، ئه‌و پیتاك پێدانه، هه‌رهه‌مووی خێر‌و خێراتی بێ هۆكارنهبووه! چونكه زۆربه‌ی گهرِاوهتهوه بۆ به‌رهه‌می ره‌نجی شان و قه‌ڵه‌م و نفووسی مه‌لا خۆی، كه بووه به‌مه‌لای گوند و ئیتر پێنج فه‌رزه پێش نوێژی بۆكردوون و به‌ده‌م كێشه‌كانیان و شه‌رعیانه‌وه بووه، له‌به‌رامبه‌ریشدا، سالاَنه شتێكیان بۆبرِیوهتهوه، توانیویشێتی سوود لهسهرقهڵهمانهی نوشته نووسین و ده‌می گورگ به‌ستن و به‌خشیشی ژن ماره برِین و منداڵ ناونان و تهلاَق چاككردنه‌وه و مردوو شۆردن و ته‌ڵقین بۆخوێندن و له تازێدا قورئان خوێندن و خه‌تمه و ئیسقات و سوودیش له زه‌كات و سه‌رفیتره بكات! جارێ تریش هه‌رده‌ڵێم: ئهورِێزهی مه‌لای كوردی پێشایانه و به‌وان شایانه، زۆر زۆرتره له‌وه‌ی كهوێیان دراوه! ئاخر گهرئهوان نه‌بوونایه، له سه‌دان ساڵه‌ی رابردووی كوردستاندا، كێ دیرۆك و زمان و مێژووی پرِ له‌سه‌روه‌ری و ئه‌ده‌بیاتی دهپاراستین؟ كێ به‌رده‌وام خوێنده‌واری له‌نێوانماندا بره‌و پێده‌دا و قه‌باڵه‌ی زه‌وی وزارو وه‌سیه‌ت نامه‌كانی ده‌نووسی؟ كێ بوو ئه‌وخزمه‌تانه‌ی پێ ده‌كردن؟ خۆ ته‌مه‌نی قوتابخانه ئه‌كادیمیه‌كانی كوردستان، ناگاته سه‌د ساڵ! كێ بوون كه سه‌ركێشی كاروانی خه‌باتی شۆرِشهكان بوون و فتوای جیهاد و پیرۆزییه‌تی دۆزی ره‌واى گه‌لیان داوه؟ ئه‌ی چ ده‌ستێك و چ هۆكارێك بوو، وای كرد كه كه‌سایه‌تییان ئه‌وهای لێبێت؟ من له‌نووسینێكی ترمدا، كه باسی خوێندنی حوجره و منداڵی خۆمم كردوه، زۆر بهرِاشكاوانه له رۆژنامه‌ی كۆمه‌ڵ، ژماره(78) 28/6/2003و رۆژنامه‌ی خه‌باتی ژماره (1551) یه‌كشه‌ممه، 5/9/2004)دا، گوتوومه:
ئێمه‌ی مه‌لای دوارِۆژو دین
باسمان نه‌بوو، بێجگه له‌دین
دونیامان بۆ خه‌ڵك هێلاَ
زه‌وی دینیشمان نهكێلاَ!
گه‌لێ شتی باش فێردهبوین
بهلاَم ده‌روون نه‌خۆش ده‌بووین
هه‌تا قۆناغێ دهگۆرِا
كهسایهتیشمان دهدۆرِا
چاو ژێری پیتاك و به‌رات
دهستهلاَت دهبووبهخهلاَت
بۆ ناحه‌زی گه‌ل و ولاَت
هه‌ر به پشت خانێ فێر كراین
له پاشهرۆكان تێركراین
لێمان بوو به نه‌خش و نیگار
خه‌ڵكی له‌سه‌ر، ئێمه له‌خوار!
مێژوو پرِبوو له‌سه‌روه‌ری
ئێمه له خۆمان دهگۆرِی
ناودارانی گه‌ل و ولاَت
سه‌ركێشانی رێگای خه‌بات
له مزگه‌وت سه‌ریان هه‌ڵدابوو
بهلاَم له ئێمه گۆرِابوو(1)
راسته خه‌ڵك به‌پێودانگی خۆیان ئه‌ده‌بیان بووه به‌رامبه‌ر به‌مه‌لا، بهلاَم زۆرجار، رێزهكه وههمێتیهكی تێكراوه و دڵه سافهكانیان قۆزراوه‌ته‌وه و به‌كار هێنراون و ئیهانه بهشهخسییهتیان كراوه - ئێستای به‌رده‌ركی سه‌رای سلێمانیش، شتێكی له‌وه‌ی تێدایه، به‌تایبه‌ت له‌لایه‌ن ده‌ره‌به‌گ وئاغاكانی ئه‌وسا و هه‌ندێك پارتی سیاسی ئێستاوه!- وه‌ك چۆن زۆرجاریش داگیركه‌رانی كوردستان، ویستوویانه به‌كاریان بێنن بۆمه‌رامی سیاسی، به‌تایبه‌تى له ئان و ساتی شۆرِشی ئه‌یلوولی پیرۆزدا، بهلاَم، سوپاس بۆخوا، به‌كه‌می نه‌بێت پێیان نه‌وێراون. وه‌ك دیارده‌یه‌كی نامه‌عقوول و نامهقبوول، هه‌وڵدراوه، مه‌لاكانمان به‌برسی و چاو چنۆك نیشان بدرێن، كه ئێستایشی پێوه بێت، لای خۆمان زۆر به‌چاو برسێتی بێ به‌زه‌یی ونهوسنانه، خه‌ڵكی به(مه‌ن) و (له‌گه‌ن)، په‌لاماری داهات وبه‌روبوومی كوردستان ده‌ده‌ن، كه‌چی زه‌می مه‌لای به‌سته‌زمان ده‌كه‌ن، كه به(كه‌وچك)یش ده‌یكه‌ن به‌ده‌میانه‌وه! براگهلینه، ئه‌م ئیشانه ئاورِدانهوهی دروست و رێكوپێكی ده‌وێت، سه‌رده‌می گه‌وره‌م ئه‌مره‌كه‌ی و سهدهقته قوربان تێپهرِی! كه‌مێك خۆتان بجوڵێنن، ده‌ست بده‌نه‌وه قه‌ڵه‌مه‌كانتان، ئێوه‌ن پێشه‌نگ ئه‌گه‌ر وزه‌یه‌ك بده‌نه‌وه به‌رخۆتان، به‌چاوی خۆمان ده‌بینین ئه‌و نووسه‌ره‌ی له‌رۆژنامه‌یه‌كدا نووسینی بلاَو ناكرێته‌وه، ده‌یان رۆژنامه‌ی تری له‌به‌رده‌ستایه، ئهوماڵپهرِ و سایته‌ی له رِووی داخراوه سه‌دانی دی والاَیه، بهخۆكهوتن و ئاورِدانهوه و چاره‌سه‌ر، نه‌ك ده‌رخۆنه دانان له‌سه‌ر شته‌كان، خه‌له‌ل له‌كوێدایه و كێ به‌ر پرسیاره؟ ژیان وگوزه‌رانی مه‌لای كورد، پێویستی به لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی زۆر هه‌یه و ده‌بێ كاری بۆبكرێت، وه‌رن بهرِهیهك له‌مه‌لای شیعه دادرِن، بزانن ئه‌وان چۆن و له‌سه‌ر چ بنه‌مایه‌ك مامه‌ڵه‌ده‌كه‌ن وخه‌ڵك چۆن ته‌ماشایان ده‌كات؟ ئاخوندێكی شیعه نابینی كه موحتاجی ده‌ستی خه‌ڵك كرابێت و به‌و شێوه ته‌ماشای بكرێت كه ته‌ماشای مه‌لای سوننه به‌شێوه‌یه‌كی گشتی و مه‌لای كورد به‌تایبه‌تی ده‌كرێت، باشه ئه‌مه بۆ؟ مه‌لایه‌كی شیعه نابینی به‌ده‌گمه‌ن به‌چه‌ند سه‌عات بوێستێ چاوهرِوانی پاس بكات!ٍ یان ناوی خۆی لای زهنگینێك بنووسێ تا خێرى پێبكات، به‌پێچه‌وانه‌وه، زهنگینێك نییه ئه‌و پێنج یه‌كه‌ی سالاَنه فه‌رزكراوه له‌سه‌ری كه بیدات بهسندووقی (خومس) بهمهمنوویشهوه، بتوانێ لێی دوا بكه‌وێت، یان بیداته‌وه به‌ناوچاوی ئه‌وانه‌ی(حه‌وزه)دا! كه له‌وێ هه‌مووشتێكی ئاخونده‌كان جێبه‌جێ ده‌كرێت، ئه‌مانه ده‌بێ لهبنهرِهتهوه كاریان بۆبكرێت، مه‌لا بۆخۆیان به‌خه‌م بكه‌ون، بیر له‌خۆیان بكه‌نه‌وه، خۆیان ببنه خاوه‌نی وه‌زاره‌تی خۆیان، به‌فیعلی خزمه‌ت بكه‌ن به‌نه‌ته‌وه و نیشتمانه‌كه‌یان، مافه‌كانی خۆیان به‌زیاده‌وه وه‌ربگرن، نه‌ك وه‌ك خێر پێكردن، ده‌بێ، باری گوزه‌ران وشێوازی نه‌فسیه‌ت و به‌رزكردنه‌وه‌یان، بخرێته ژێرلێكۆڵینهوه! باشه گه‌لی مهلایینه، ئێوه له‌كوێن؟ تاچه‌ند داكۆكی ده‌كه‌ن له‌مافه‌كانی خۆتان؟ تاچه‌ند وه‌ك مامۆستایانی پێشوو، له‌گه‌ڵ دۆزه ره‌واكه‌ی گه‌له‌كه‌مانن؟ باشه ئێسته كه مووچه‌خۆری ده‌وڵه‌تن وه‌زاره‌تی خۆتان هه‌یه، تاچه‌ند توانیوتانه له فۆلكلۆری چاو له ده‌ستێتی حاجی و زه‌نگینه‌كان رزگار ببن؟ له رۆژانی جومعه‌دا كه وتارده‌ده‌ن به‌بێ ئه‌وه‌ی پێویست بهلێپێچانهوهی ئه‌وقاف بكات، تاچه‌ندێك خۆتان، بابه‌ته‌كانی سهردووانگهتان زیندوو كردووه؟ تا چه‌نده بابهتهكان رۆژ ئامێزن؟ تا چه‌ند هاوچه‌رخانه‌ن؟ تا چه‌ند بۆخۆتان جه‌خت ده‌كه‌ن لهسهرئهوقاف كه رۆژنامه‌و گۆڤارتان بۆ دابین بكات تا له‌ژیان دانهبرِێن؟ چه‌ند جه‌ختتان كردووه لهسهرئهوقاف بۆ ئه‌وه‌ی به‌به‌رده‌وامی خولی فێربوونی كۆمپیوته‌ر و به‌كار هێنانی ئهنتهرنێتتان بۆبكاته‌وه؟ چه‌ند داكۆكیتان كردووه له‌سه‌رئه‌وه‌ی كه ده‌بێت خولی قورئان خوێندن و زیاتر شاره‌زایی له ئایین و له ژیانتان بۆ بكاته‌وه؟ ئاخر من بۆ ئێوه‌مه، ئه‌ی ئێوه بۆكێتانه؟ چهندخۆتان له‌سه‌ر ئه‌وه راهێناوه پابه‌ندبن بهمزگهوته كانتانهوه و كاته‌كانتان بهفیرِۆنهدهن له‌به‌رده‌م ئه‌م كارمه‌ند و ئهوكارمهندی ئه‌وقافدا؟ باشه ئێوه بۆخۆتان ئهوهندهگران راناگرن كه ئه‌وقاف ئیشی به‌ئێوه بوو بێتهلاتان، نه‌ك ئێوه هه‌رده‌م له‌وێبن و رێگه له‌ده‌ستی ئه‌وانیش بگرن له جێبه‌جێكردنی كاروباری خه‌ڵكی؟ باشه تاچه‌ند ئهودهزگایهتان ئاوه‌دان كردۆته‌وه، كه پێی ده‌گوترێت: یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلام له كوردستان، كه كاتی خۆی له‌سه‌ر فه‌رمان وخواستی مه‌لامسته‌فا بارزانی ره‌حمه‌تی دامه‌زرا بۆبه‌رز نرخاندنی ئێوه و پیرۆزكردنی هه‌نگاوه‌كانتان؟ تا چه‌ند به‌زۆر ده‌چن ئاوای ده‌كه‌نه‌وه وچه‌ندین بابه‌تی زیندووی رۆژانه‌ی تێدا تاووتوێ ده‌كه‌ن و فتوای هاوچه‌رخ و تازه له‌گه‌ڵ زروف وگۆرِاندندا ده‌هێننه پێش؟ كه جه‌ماوه‌ر ناچارنه‌بێت په‌ناببات بۆ فتوای ده‌ره‌وه و مه‌لای لایه‌نه‌كان؟)(2).
دووه‌م
ئه‌ی ئه‌وانه‌ی به نووسینه‌كانم تێكده‌چن سلاَوتان لێبێت!
له ژێر ئه‌م سهردێرِهدا، له خه‌باتی ژماره1793ی14/5/2005 لاپهرِه3دا بلاَو كراوه‌ته‌وه)دا، گوتوومه: (ئه‌وكاته‌ی له زۆر شوێندا مێژوو خۆی دووباره ئه‌كاته‌وه، ئی وه‌كومن ناچار ده‌كرێت كه سنووری دانی ئارام به‌خۆدا گرتن ببه‌زێنێت و ئیتر په‌نا ببات بۆ هه‌ندێك شێوازی دهربرِینی تا ئه‌ندازه‌یه‌ك تووند، سابه‌ڵكو ئه‌وانه‌ی هێشتا به ئاگا نه‌هاتوونه، به ئاگا بێنه‌وه، ماوه‌یه‌كی كه‌منییه كه كه‌وتوومه‌ته به‌ر لێشاوی په‌لاماری بێ به‌زه‌ییانه‌ی هه‌ندێك قه‌ڵه‌م، كه زۆربه‌یان هه‌ر ناوه‌كه هی خۆیانه و ناوهرِۆكهكهی ده‌زگای زل زل دای رِشتووه بۆیان! چونكه خه‌ڵكی ته‌فره و فریب ناده‌م و ره‌خنه‌كانم له پێناوی پاراستنی ولاَتهكهمه و تێكنه‌دانی بارودۆخه‌كه‌یه، ده‌یان ناو و نهتۆرهم لێده‌نێن، نه‌خاسمه ئه‌و رۆژنامه ئهلهكترۆنییانهی، كه پێیان خۆشه پێیان بگوترێت: ئیسلام خواز و داكۆكیكار له ئیسلام، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی له ره‌خنه‌گرتنیش قه‌ڵه‌مم نه‌پاراستووه، بگره ئه‌و ره‌خنانه‌ی من ده‌یانڵێم، كه‌م نووسه‌ر خۆیانی لێبدات، بهلاَم من پابه‌ندم به هه‌ندێك ره‌وشتی موسڵمانانه‌وه، كه له مزگه‌وته‌وه فێریان بووم، ره‌خنه و شهرِهجوێن و درۆدانهپاڵ و تۆمه‌تباركردن و ئیفتیرا تێكه‌ڵ ناكه‌م، ئهوههقهی پێمه به ئه‌ده‌به‌وه ده‌یان گهیێنم، ته‌نانه‌ت له‌سه‌ر ئه‌و تووند و تیژییانه‌ی كاتی خۆی له مزگه‌وتی ئیمانیش له سلێمانی ئه‌نجاممداوه، ده‌یان جار به قه‌ڵه‌می خۆم و له‌سه‌ر رادوێ و ته‌له‌ڤزیۆن به ئاسایی داوای لێبووردنم له خوێنه‌ر و بینه‌رو بیسه‌رو موسڵمانان كردووه(3).
سێیه‌م
تاخاوهن ماڵ دزی گرت، دزخاوهنی ماڵی تێوه‌دا!
له‌ژێر ئه‌م سهردێرِهدا، له‌خه‌باتی ژماره(2545)چوارشه‌ممه 4/7/2007لاپهرِه6)دا، گوتوومه: (زۆرن ئه‌وشتانه‌ی كه له رۆژانه‌ی ژیانماندا جێگه‌ی هه‌ڵوه‌سته به‌دیاره‌وه كردنن! بهلاَم له‌به‌ر دووباره بوونه‌وه‌یان، مرۆڤ له‌گه‌ڵیان رادێ و ئیتر وه‌ك كارێكی ئه‌مه‌ند ئاساییان لێدێت، كه مرۆڤ به‌شتێكی نامۆ لێیان نانوارِێت!. باوهرِناكهم كه‌س ئاماده‌بێت گوێ بۆئهوههموو كرێچییه بگرێت كه وه‌عدی گه‌وره‌مان پێدرا كه له‌گه‌ڵ كۆتایی مانگی دوازده‌ی ساڵی 2006 - كاتی نووسینی ئه‌م بابه‌ته به‌ناو ره‌خنه‌گران له كوێ و له چ پێگه‌یه‌كدا بوون؟ - هه‌ریه‌كه‌مان ده‌بینه خاوه‌نی شووقه‌ی خۆمان و ئیتر خه‌ون به‌شاری خهونهكان و شوققه‌ی زه‌نگینه هه‌ڵتۆقیوه كانه‌وه نابینین وحهسوودیش به‌كه‌س نابه‌ین!. كێمان چه‌ند جار مزگێنی ئه‌وه‌مان پێنه‌درا، كه هه‌موو ده‌بینه خاوه‌نی ئه‌و ژیانه‌ی كه ئیتر به ئاسوودهییتر له ئێستا كارده‌كه‌ین و به پشوو و نه‌فه‌سی درێژتره‌وه به‌رهه‌م ده‌ده‌ین؟. ئاخر كێ تاقه‌تی ئه‌وه‌ی هه‌یه گوێ له هاواری نه‌دار و نه‌بووه‌كانی كوردستان بگرێت، كه به‌بینینی میوه‌یه‌كی تازه، كهف له‌ده‌میان دهچهرِێ و له‌به‌رگرانی پێی نا‌وێرن، چونكه وه‌ك مار پێیانه‌وه ده‌دات؟. كێ گوێ له‌و وه‌رزشوانه لاوه ده‌گرێت، كه مرد بۆ تۆپێكی جوان و سێتێك فانیله‌ی نایاب و یاریگایه‌ك لهگهرِهكهكهیان، وه‌ك پێویست، چونكه درۆده‌كات ئه‌وه‌نییه دنیایه‌ك وه‌رزشوانمان هێناوه و به‌راسته و بهچهپهدا ئه‌یان لهوهرِێنین و نیشانی جه‌ماوه‌ریشی ده‌ده‌ین كه چه‌ند سه‌خین، كێ ده‌ڵێ سهروپارچه زه‌ویش ناكه‌ینه خهلاَتیان؟، خۆهێشتا یارێكان ته‌واو نه‌بوون!. كێ گوێ له‌و ژنانه ده‌گرێت، كه برا و پیاوه‌كانیان لهسهردوانگه و سیمینار و رووبه‌ری ته‌له‌فزیۆن و لاپهرِهی رۆژنامه كوردستانییه زۆر و بۆره‌كان، داكۆكی له مافی ئه‌وان ده‌كه‌ن؟ كه‌چی وهكتریش له‌ماڵه‌وه كه‌مترین مافی خوشك و هاوسه‌ره‌كانی خۆیان ناده‌ن و ته‌نانه‌ت له سهرجێگهییهكهیشدا، له‌به‌ر خانمه عه‌ره‌ب و بگره كوردیش، له‌وان بێ نیازن!؟. كێ گوێ بۆ ئه‌وه ده‌گرێت كه پێی ده‌ڵێت: دروست نییه كاره‌با بدزیت و فولی كه‌یت؟، ئه‌گه‌ر ئهمرِۆ مهنسولیتی و پێت ناوێرین، سبه‌ی له دوارۆژدا و له‌به‌رده‌م گه‌رمای مه‌یدانی لێپێچانه‌وه‌ی خواییدا، رات ده‌گرن و پێت ده‌ڵێن: (رایانگرن ئه‌وانه له‌دنیادا مه‌سوول بوون)به‌شێك له‌مانای ئایه‌تی 24 ی سوره‌تی ێافات).كێ گوێ بۆ ئه‌وه ده‌گرێت، بڵێی كاكه، حه‌رامه خیانه‌ته، كه تۆ ئوتورمبیلی دائیرهكهت بێنیته وه ماڵه‌وه و منداڵه‌كانت خۆیانی پێ فێر بكه‌ن؟. كێ باوهرِدهكا له‌ناو ئێمه‌ی فریشته‌دا، گه‌نده‌ڵی هه‌بێت، ئه‌وقسانه‌ی ماڵپهرِهكان له‌باره‌ی دزی و داوێن پیسیی هه‌ندێك به‌رپرسه‌وه ده‌ینووسن، هه‌مووی زمان درێژی و درۆی ناحه‌ز و ئه‌وانه‌یه كه چاویان به‌م حكوومه‌ته هه‌ڵنایه‌ت، كه ده‌مان گوت: ساوایه و ئێستاش گله‌یی له‌سه‌رنییه، چونكه موراهیقهیه؟. كێ گوێ بۆئه‌وه ده‌گرێت، كه بڵێیت: خه‌ڵكی خه‌ریكه بێزارده‌بن و ئێمه چه‌ند به‌هێزبین، له‌به‌رده‌م توورِهیی جه‌ماوه‌ردا خۆمان پێناگیرێت؟. كێ گوێ بۆئه‌وه ده‌گرێت، كه بڵێی: ئه‌گه‌ر لێپێچانه‌وه‌ی ئهمرِۆیش نه‌بێت، كورِهسبهینێ هه‌یه، خواههیه، ناڵه‌ی فه‌قیر و به‌رزبوونه‌وه‌ی بۆئاسمان هه‌یه؟. ئاگاتان له‌خۆتان بێت و ئیتر سه‌ره‌تانه و بزانن له‌دێر زه‌مانه‌وه هه‌روه‌ها هاتووه، كه فیرعه‌ونه‌كان هه‌ره‌س ده‌هێنن دار و ده‌سته كانیش دوایی ده‌كه‌ونه ژێرلێپێچانهوه.كه مو‌سا پێغه‌مبه‌ر(س)ده‌چێته به‌رده‌می فیرعه‌ون و بانگی ده‌كات بۆراستی و یه‌كخوا په‌رستی، ئهوبهموسا ده‌ڵێ: (به‌راستی من وای بۆده‌چم مو‌سا جادووت لێكرابێت)( به‌شێك له‌مانای ئایه‌تی 101 ی سوره‌تی ئیسرا). به‌وه‌وه ناوه‌ستێ كه چه‌ند سته‌م ده‌كات، ده‌چێته مه‌قامی خۆبهخوا زانین و هه‌وڵی ئه‌وه‌یش ده‌دات كهخهڵكیش بهموسایشهوه (س)به‌خوای بزانن!، بۆیه مو‌سا(س)پێی ده‌ڵێت: (به‌راستی فیرعه‌ون من والهتۆدهخوێنمهوه كهخهڵهفاوی و لێت تێكچووه)به‌شێك له‌مانای ئایه‌تی 102 ی سوره‌تی ئیسرا).
مه‌حوی ده‌فه‌رموێت:
چو ئه‌و فیرعه‌ونه حیزه بۆجهههننهم، قورِبهسهر هامان
ده‌بێ ئه‌سبابی زووتر چوونه خزمه‌ت ئه‌و بدا سامان
له‌وانه و هه‌م له ئه‌مسالی ئه‌وانه، یارِهبی هه‌رئان
جه‌هه‌ننه‌م پر بكه‌ن، جه‌ننه‌ت تههی بێ بۆ موسڵمانان
(واته: فیرعه‌ونی حیز مردوو چوو بۆ جههه ننهم. قورِبهسهر هامانی وه‌زیری، كه پاش مردنی ئه‌و، ناتوانێ وه‌ك جارانی بژی و ده‌بێ ده‌ست و برد بكا، خۆی كۆكاته‌وه، تازوو بگاته خزمه‌تی فیرعه‌ون لهجهههننهمدا، چونكه پاش فیرعه‌ون ئیتر دنیاجێگهى ئه‌وی تیا نابێته‌وه. ناوبردنی فیرعه‌ون بهحیز، ئیشاره‌ته بۆ ئه‌وه كهمهشهوره فیرعه‌ون حیز بووه و هامانیش به‌وه‌ى زانیوه و كه فیرعه‌ون ویستوویه‌تى ئیدیعاى خوایه‌تى بكا، پرسی به‌هامان كردووه. ئه‌میش وتوویه: ئه‌گه‌ر نیازی وات هه‌یه، راوه‌سته تا هیچ نه‌بێت ئاوهڵهكانی منداڵیمان ده‌مرن، كه ئاگایان له‌حاڵت هه‌یه، با ئابرِووت نه‌به‌ن)(4).خۆزگهئهوانهی كه رِابردووی جاشێتی و موخابه‌راتی خۆیان له‌بیر چۆته‌وه و ئێمه‌ی هاو ته‌مه‌ن و هاوزهمهنیان، ئاگامان له پاشڵی پیسیان هه‌یه، به‌قه‌د هامانی دۆست برای فیرعه‌ون عاقڵبوونایه، هێنده به‌ناوی دینه‌وه گهنجهكانمانیان فریب نه‌دایه، تائه‌وه‌ی ژێر بهرِهی نه‌هێنینه سهربهرِه و....نه‌بێته پلاَوی میری!.
چواره‌م
وێنه‌ی من له‌گه‌ڵ خانمێكی په‌رله‌مانتاری كوردستاندا
خوێنه‌ری بهرِێز: من بۆخۆم زۆربوێرانه له باره‌ی ئه‌و وێنه‌یه‌وه له چاوپێكه‌وتنێكی رۆژنامه‌ی ستانده‌ر، ژماره(61)1212009لاپهرِه13دا، گوتوومه: گه‌رچی وێنه‌ی تازه‌م نییه له‌گه‌ڵ ئافره‌تێك گرتبێتم وه‌ك ئه‌وه‌ی كه كاتی خۆی رۆژنامه‌ی ستانده‌ر له1732008بۆی بلاَوكردمهوه - هه‌مان هه‌واداران و هه‌مان رێتم په‌روه‌ران، كه ده‌یانه‌وێ ره‌خنه‌یه‌كم ئاراسته بكه‌ن زۆربێ شه‌رمانه، ئهمرِۆیش ئه‌ووێنه بلاَو ده‌كه‌نه‌وه - ، كه دوای ئه‌وه‌ی چاوپێكه‌وتنیان له‌گه‌ڵ كردم له باتی هه‌ر وێنه‌یه‌كی دیكه‌ی من، په‌نایان بۆئه‌و وێنه‌یه برد، كه ئه‌م كاره‌یشیان له چه‌ندخاڵێك تێناپهرِن:
ڕ: یان وێنه‌ی دیكه‌یان ده‌ست نه‌كه‌وتووه، كه ئه‌مه‌یش راست نییه، چونكه وێنه‌ی من له ماڵپهرِی خۆم و هه‌فتانه له رۆژنامه‌ی خه‌بات و گۆڤاری(الێوت اڵاخر)دا هه‌یه.
ب: یان له‌به‌ر ئه‌وه‌بوو كه ئه‌و كاره‌یان بهعهیبهیهك زانیوه، كه من له كاتی وه‌رگرتنی برِوانامهی هاوبه‌شی كردن له‌ورگ شۆپێك، له سه‌ره‌تای مانگی12ی2007له ئوتێل شیراتۆن لێره له هه‌ولێر گرتوومه به پێش چاوی زیاتر له بیست كه‌ناڵ و رۆژنامه و هاوبهشیوانان كه ژماره‌مان له سه‌د كه‌س زیاتربوو، كه دیاره زووتر گوتم، ئه‌م كاره‌ی منیان به عه‌یب زانیوه، بۆیه بلاَویان كرده‌وه، له كاتێكدا كه ئه‌ركی موسڵمانیهتیش ئه‌وه‌یه موسڵمان عه‌یبی موسڵمان دابپۆشێ، له كاتێكدا من عه‌یبه‌م نه‌كردبوو و ئه‌وه‌ش به عه‌یبه نازانم و رای تایبه‌تی خۆمم هه‌یه وه‌ك زۆرێك له زانایانی كۆن وتازه له‌سه‌ر ته‌وقه‌كردنی ئافره‌ت و پیاوی نامه‌حره‌م، به‌مه‌رجێك به حهزهوهنهبێت.
ج: یان ئه‌وه‌تا منیان به موسڵمان نه‌زانیوه و وایشیان فه‌توا وه‌رگرتووه كه ئه‌وكاره خزمه‌ت به ئایین ده‌كات، بۆیه‌كه ده‌بینم هه‌ندێك ساده، كه بهمۆبایلهكهی بلاَوی ده‌كاته‌وه، ده‌ڵێ: خێرت ده‌گات بلاَوی بكه‌ره‌وه!.
د: یان دهگهرِێتهوه بۆ نه‌خۆشییه‌كی نێو ناخ كه بهكارهكهوه دیاره.
به هه‌رحاڵ، ئه‌وكاره‌ی رۆژنامه‌ی ستاندار ئه‌نجامیدا - ئێستایش سایتێی.....دووباره‌ی ده‌كاته‌وه - به پێی یاسا ته‌شهیركردنه به‌سومعه‌ی من و ئه‌و خانمه بهرِێزه، كه مافی خۆم بوو بیان ده‌مه دادگا له‌سه‌ر ئه‌وكاره‌یان و چاوم لێپۆشین).
پهرِاوێزهكان:
(1)(بنوارِه، رۆژنامه‌ی كۆمه‌ڵ، ژماره(78) 28/6/2003و رۆژنامه‌ی خه‌باتی ژماره (1551) یه‌كشه‌ممه، 5/9/2004).(2) بنوارِه: خه‌باتى ژماره(1720) لاپهرِهسىَ 26/2/ 2005).(3)(چه‌ند دێرِێك بوو له نووسینكم كه له ژێر سهردێرِی: ئه‌ی ئه‌وانه‌ی به نووسینه‌كانم تێكده‌چن سلاَوتان لێبێت!. له خه‌باتی ژماره1793ی14/5/2005 لاپهرِه3دا بلاَو كراوه‌ته‌وه). (4)(دیوانی مه‌حوی، لێكدانه‌وه‌ی مامۆستا مهلاعبد الكریمی موده‌ریس، لاپهرِه، 347 - 348). به‌ئه‌رك نه‌بێت سه‌یری خه‌باتی ژماره(2545)چوارشه‌ممه 4/7/2007لاپهرِه6بكه‌ن، بزانن ئه‌مه نووسینی كێیه؟ئه‌وسا خۆتان حوكم بده‌ن بزانن كێ چه‌واشه‌كاره؟ كێیش ره‌خنه‌ی بنیاتنه‌ر ئاراسته ده‌كات؟ ئه‌ی ئه‌وكاته ئێوه له‌كوێ بوون و له به‌رچی نقه‌تان لێ نه‌ده‌هات؟).(خه‌باتی ژماره3747هه‌ینی15/4/2011لاپهرِ11). |