ئەمڕۆ چوار شەممە ڕێکەوتی ١-٣-٢٠٢٣ شاندێکی لقەکەمان بە سەرۆکایەتی بەڕێز (مەلا عبدالمعید مەلا احمد الامام) بەرپرسی لقی ئاکرێی یەکێتی زانایان، به یاوەری بەڕێز ( مەلا جوهر حدی) بەڕێوەبەری ئەوقافی ئاکرێ و بەڕێز ( شێخ مدثر بەرزنجی) بەڕێوەبەری ئەوقافی بەردەرەش سەردانی قایمەقامیەتی قەزای شێخان یان کرد و لە لایەن بەڕێز (شێخ سردار بەرزنجی) قایمەقامی شێخان بە گەرمی پێشوازیان لێ کرا، لەم دیدارە کۆمەڵێک پرسی جۆراوجۆر تاوتوێکران.
پاشان شاندەکە سەرەدانی لقی شێخانی یەکێتی زانایان و ئەوقافی شێخان یان کرد و لە لایەن بەڕێزان (مەلا سعید مجید) بەرپرسی لق و بەڕێز ( مەلا طه)بەڕێوەبەری ئەوقافی شێخان بەگەرمی پێشوازیان لێ کرا، لەم دیدارە گفتوگۆ لە سەر کۆمەلێک پرس کرا. |