یەکێتی زانایان و ئەکادیمیای جیهانی زانایانی تەسەوف تەئکید لە پێویستی رووبەرووبوونەوەی بیری توندڕەوی دەکەنەوە

ئەمرۆ 2ی3ی2023 بەرێز د. عبدالله مەلا وەیسی سەرۆکی یەکێتی زانایان بە ئامادەبوونی بەرێزان مامۆستا مەلا جەلال خەیلانی جێگری سەرۆک و د. عومەر مرۆ و د. حسن خۆشناو ئەندامانی مەکتەبی تەنفیزی پێشوازیان لە بەرێز د. محمد عەجان ئەلحەدیدی ئەمینداری گشتی ئەکادیمیای جیهانی زانایانی تەسەوف و شاندی یاوەری کرد.


لە دانیشتنێکدا هەردوولا تەئکیدیان لە پێویستی هەماهەنگی و بایەخدان بە پەیوەندی دوولایەنە کردەوەو کۆمەڵێک پرس و بایەتی هەنوکەیی و پیشەیی و پەیوەست بە کاری دامەزراوەیی ئایینی لە جیهانی ئیسلامی گەنگەشەی لەبارەوە کرا، ئەمەش زیاتر بۆ کاراکردنی ئەو رێکەوتنە ستارتیژیەی لە ماوەی رابردوو لە نێوان هەردوولا ئیمزا کراوە، بە ئامانجی فراوانکردنی پەیوەندییەکان و کارکردن لەسەر خاڵە هاوبەشەکان لەرووبەڕوو بوونەوەی بیری توندڕەوی و بڵاوکردنەوەی بری میانڕەوی و ئاشتی و پەیامی برایەتی.


سەرۆکی یەکێتی زانایان لەم دانیشتنە ئاماژەی بەوەدا کە هەرێمی کوردستان هەمیشە دەرگای بەرووی بیری میانڕەوی کردۆتەوەو رێگری لە توندڕەوی کردووە، لەوەشدا زانایانی ئایینی پێشەنگی ئەم هەنگاوە بوون و هۆشیارییەکی لە ئاست پێویستیان بڵاوکردۆتەوە، لەم چوارچێوەیەدا کاری هاوبەشی زۆریشی لەگەڵ دەزگاو دامەزراوەیی ئایینی و ئەکادیمی جیهانی ئیسلامی کردووەو ئامانجی هاوبەشی هەردوو دامەزراوەیی یەکێتی زانایان و ئەکادیمیای جیهانی زانایانی تەسەوف بۆ پاڵپشتی ئەم ستراتیژە گرنگە بووە.


شایەتی باسە لە رۆژێ 14ی تەموزی 2022 یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان بە ئامانجی فراوانکردنی پەیوەندییەکانی لەگەڵ جیهانی ئیسلامی و ئالوگۆڕی چالاکیە زانستی و رۆشنبیری و پیشەیی، رێکەوتنێکی لێکتێگەیشتن و هەماهەنگی لەگەڵ دامەزراوەی ئەکادیمیای جیهانی زانایانی تەسەوف مۆر کردووە.