لقی شەقڵاوەی یەکێتی زانایان دانیشتی هەفتانەی خۆی بەرێوە دەبات

ڕۆژی پێنج شەممە 2023/3/2  لقی شەقڵاوەی یەکێتی زانایان لە میانی بەردەوامی دانیشتنی هەفتانەی زانایان و گەنگەشەی پرسە گەرم و گرنگەکان دیدارێکی بۆ زانایانی سنووری لقی شەقڵاوە رێکخست.


لەو دیدارە زانستیە کە ژمارەیەک لە زانایانی ئایینی بەشدار بوون، باس لە ( تێکەڵکێشان لە نێوان مەزهەبە فیقهیەکان  )کرا.


پێشکەشکاری بابەتی زانستی دیداری هەفتانەی ئەمجارە بۆ بەڕێز مامۆستا مەلا ( عبدالمجید حریری ) وتارخوێن لە مزگەوتی سۆرک شقلاوە


بەناونیشانی (التلفیق بین المذاهب الفقهية ) بەرێوە چوو.


خۆشبەختانە دوای تەواو بوون و پێشکەش کردنی بابەتەکە زانایانی بەشداربوو بە پرسیارو سەرنج و کۆمێنتی خۆیان بابەتەکەیان دەوڵەمەندتر کردو سەرکەوتووانە دانیشتنەکە کۆتایی هات.


ملا زهرالدین خیلانی کارگێر لقی شقلاوەی یەکێتی زانایان و بەرپرسی راگەیاندنی لقی شەقڵاوە.