سەرۆکی یەکێتی زانایان پێشوازی لە شاندێکی رەوتی حیکمەی نیشتمانی دەکات

ئەمرۆ 6ی3ی2023 بەرێز د. عبدالله مەلا وەیسی سەرۆکی ەکێتی زانایان بە ئامادەیی بەرێز مامۆستا مەلا جەلال خەیلانی جێگری سەرۆک و ژمارەیەک لە ئەندامانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان پێشوازیان لە بەرێز سەباح ئەلسالحی بەرێوەبەری بنکەی کوردستانی رەوتی حیکمەی نیشتمانی و شاندێکی یاوەری کرد.


لە دانیشتنێکدا باس لە دوا پێشهاتە هەنووکەیی و دۆخی ئێستای عیراق و رەوشی سیاسی و رۆڵی سەرکردەکان لە ناو کایەی حوکمڕانی و بەتایبەت لە بەرەو پێشبردن و بایەخدان بە ئاوەدانی و ئاشتەوایی و چاککردنی ژیان و گوزەرانی هاوڵاتیان، لەو نێوەدا سەرۆکی یەکێتی زانایان هیوای خواست کە رەوتی حیکمە رۆلی پترو ئیجابی ببینێ لە چارەسەرکردنی گرفتەکانی نێوان هەرێم و بەغداو تەئکیدی لە هەماهەنگی نێوان هەردوولا کرایەوە.