شاندێکی یەكێـتی زانایان سەردانی بەڕێوەبەری گشتی چاكسازی كۆمەڵایەتی دەکات

ئەمرۆ 6ی3ی2023 شاندێکی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان کە پێکهاتبوو لە بەرێزان د. عومەر مرۆ و د. حسن خۆشناو و مەلا عبدالله شێرکاوەیی ئەندامانی مەکتەبی تەنفیزی سەردانی بەرێوەبەرایەتی گشتی چاکسازی کۆمەلاتیان لە شاری هەولێر کردو لەلایەن بەرێز ئیحسان بابان بەرێوەبەری گشتی و ستافی هاوکاری پێشوازی کران.


لەدیدارێكدا باس لە بەرنامەو پلانی كاركردنی هاوبەش و دروست كردنی هەماهەنگی زیاتر كرا لەناو چاكسازیەكان لەداهاتوودا، هاوكات وا بڕيار درا لیژنەیەکی هاوبەش لە دیوانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی و یەكێـتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان پێك بێت بۆ ئەوەی لەنزیكەوە گفتووگۆ بكەن لەبارەی ئالیەت و میكانیزمەكانی ئەنجامدانی كاری هاوبەش و گرتنە بەری رێكارە پێویستەكان بۆ چۆنیەتی پێشكەش كردنی سمینارو ووتاری ئاینی لەلایەن مامۆستایان بۆ سزادراوان لە ناو چاكسازیەكان بەمەبەستی هۆشیار كردنەوەو شیاندنەوەیان و دوبارە گەڕانەوەیان بۆ ناو كۆمەڵگه.