سەرۆکی یەکێتی زانایان لە سنووری قەزای شەقڵاوە چەند سەردانێک ئەنجام دەدات

ئەمرۆ7ی3ی2023 بەرێز د. عبدالله مەلا وەیسی سەرۆکی یەکێتی زانایان و بە یاوەری د. عومەر مرۆ ئەندامی مەکتەبی تەنفیزی و مامۆستا رعد ئۆمەر بلی کارگێری لقی هەولێری یەکێتی زانایان سەردانی قەزای شەقلاوەی کرد.


لەم سەردانەدا سەرۆکی یەکێتی زانایان لقی شەقڵاوەی یەکێتی زانایان و بەرێوەبەرایەتی ئەوقافی شەقلاوەی بەسەر کردەوەو لە نزیکەوە هەواڵی زانایانی پرسی و لە دانیشتنەکاندا باس لە هەماهەنگی نێوان ئەوقاف و یەکێتی زانایان و خزمەتی زانایان کردو لەم سۆنگەوە رۆڵی ماۆمستایاینی ئایینی لە خزمەتی شارەکەو پێکەوەژیان و گەیاندنی پەیامی پیرۆزی ئیسلام بەرز نرخاند.


هەروەها لقی 24ی سەفینی پارتی دیموکراتی کوردستانی بەسەر کردەوەو لە لایەن بەرێز مامۆستا رزگار انوەر بەرپرسی لق و ستافی یاوەری بە گەرمی پێشوازی کران و لە دانێشتنێکدا وێڕای پیرۆزبایی دەست بەکاربوون وەک بەرپرسی لق، سەرۆکی یەکێتی زانایان هیوای خواست هەمووان پێکەوەو بەهەماهەنگی و راوێژ لەگەڵ زانایانی ئایینی خزمەت بکەن و بایەخ بە پرسە نەتەوەیی نیشتمانی و ئەمنیەکانیش بەشێکی تریش گقتوگۆی دانیشتنەکە بوو.