سەرۆکی یەکێتی زانایان بەشداری کردنەوەی مزگەوتێک لە شاری هەولێر دەکات

دوێنێ 13ی3ی2023 بە ئامادەبوونی بەرێز د. پشتیوان سادق وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی و بەرێز د. عبدالله مەلا وەیسی سەرۆکی یەکێتی یزانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان و ژمارەیەک لە بەرپرسانی حزبی و حکومی و کەسایەتی و مامۆستایانی ئایینی؛ مزگەوتی حاجی یاسین لە گەرەکی کورانی نوێ لە شاری هەولێر کرایەوە.


لەم مەراسیمەدا بەرێز سەرۆکی یەکێت زانایان وتارێکی پێشکەش کردو تێیدا وێڕای پیرۆزبایی دروستکردنی مزگەوت و دەستخۆشی لە خێرخوازان، تەئکیدی لە گرنگی پێگەی مزگەوت و رۆل و کاریگەری لە ئاراستەکردنی کۆمەڵگەو دروستکردنی نەوەیەکی ئایینپەروەرو نیشتمانپەروەر کردەوە.


هەوەرها ئاماژەی بەوەدا دا کە مزگەوت شوێنی خواپەرستی و تەبایی و یەکڕیزی و سەقامگیری و بڵاوکردنەوەی هۆشیاری ئایینی و پەیامی میانڕەویەو مەلای کورد هەمیشە خزمەتی ئەو پەیامە گرنگ و گەورانەی کردووە کە مزگەوت لەخۆی هەڵدەگرێت، بەتایبەت لە کوردستانی خۆمان مزگەوت وەک ناوەندێکی ئایینی و بەجێگەیاندنی ئەرکە ئایینیەکان ئەرکە مرۆیی و ژیارییەکانیشی تێدا رەنگ داوەتەوە، بۆیە گرنگە لەم سەردەمە بایەخی پتر بە مزگەوت بدەین، بەتایبەت لە ئێستادا کە مانگی پیرۆزی رەمەزان لە پێشە پێویستمان بە خۆئامادەکردنێکی تەواو هەیە بۆ ئەوەێ بتوانین جوانترین خواپەرستی لە مزگەوتەکان ئەنجام بدەین.