لە کۆبوونەوەی لقی چەمچەماڵدا چەند پرسێکی تایبەت بەمانگی ڕەمەزان و مزگەوتەکان تاووتوێکران

 


سەرلەبەیانی ڕۆژی یەکشەممە ٢٠٢٣/٣/١٢ کۆبونەوەی مانگانەی ئاسایی لقی چەمچەماڵی یەکێتی زانایان بەڕێوەچوو بە سەرپەرشتی بەڕێز مامۆستا شێخ وەهاب بەرزنجی بەرپرسی لق و ئامادەبوونی کارگێڕانی لق و لێپرسراو و کارگێڕی ناوچەکان و سەرۆک و ئەندامانی لیژنەی فەتوا.


لە کۆبوونەوەکەدا لێپرسراوی لق جەختی لەسەر چەند خاڵێک کردەوە و لەلایەن ئامادەبووانەوە گفتوگۆی پێویستیان لەبارەوەکرا.


سەرەتا خۆئامادەکردنی زانایان و وتاربێژان بۆ مانگی ڕەمەزان ودواتر یەکخستنی کاتەکانی بانگی مزگەوتەکانی سنورەکە لە بەیانیان و ئێوارانی مانگی ڕەمەزاندا.


هەروەها یەکێک لەکێشەی مزگەوتەکان باسکرا لە ڕۆژانی هەینیدا کە جیاوازییەکی زۆر بەدی دەکرێت لەکاتی بانگدانی مزگەوتەکاندا لەڕۆژی هەینیدا کەپێشتر وابڕیاربوو هەموو مزگەوتەکان لەکاتی خۆیدا بانگ بدەن و ئێستا بێزارییەکی زۆر لای هاوڵاتیان و موسڵمانان دروست بووە.


بۆچارەسەری ئەم بابەتەش لقی چەمچەماڵ پەیوەندییان بە بەڕێز زەینەدین مەولود بریکاری وەزیری ئەوقافەوە کرد و بەڕێزیشیان بەڵێنی جێبەجێکردنیان داو داوایان کرد لقی چەمچەماڵ بابەتە شەرعیەکان ئاراستەی ئەوقافی چەمچەماڵ بکەن لقی یەکێتی زانایانیش چەند پێشنیازێکی بۆ ئەوقافی چەمچەماڵ ئامادەکردوە و بڕیارە لە ڕۆژانی داهاتوودا ئاراستەی بەڕێوەبەرایەتی ئەوقافی چەمچەماڵی بکات.