سەرۆکی یەکێتی زانایان رێزلێنان دەبەخشێتە کارگێڕێکی لقی سۆرانی یەکێتی زانایان

ئەمرۆ 15ی3ی2023 بەرێز د. عبدالله مەلا وەیسی سەرۆکی یەکێتی زانایان لەمیانی سەردانەکەی بۆ لقی سۆرانی یەکێتی زانایان؛ رێزلێنانی یەکێتی زانایانی بەخشیە بەرێز مامۆستا مەلا ملحم محمد ساڵح کارگێری لقی سۆرانی یەکێتی زانایان.


رێزلێنانەکە بەمەبەستی دەستخۆشی رێزگرتن بوو لە نووسین و بە چاپ گەیاندنی پەرتوکێکی سێ بەرگی بەناوی (معین الخطيب)، کە یەکێکە لەم کتێبە تایبەتانەی لەبواری وتاری هەینی کارئاسانی زۆر پێشکەش بە مامۆستایانی ئایینی و مامۆستا مەلا ملحم نوسیویەتی و نزیکەی 600 وتاری هەینی لە خۆ دەگرێت.