سەرۆکی یەکێتی زانایان پیرۆزبایی یادی دامەزراندنی  یەکێتی نەتەوەیی دیموکراتی کوردستان دەکات

رۆژی 18ی3ی2023 بەرێز د.عبدالله مەلا وەیسی سەرۆکی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان بەشداری ساڵیادی دامەزراندنی 28 ساڵەی یەکێتی نەتەوەیی دیموکراتی کوردستان کرد.


سەرۆکی یەکێتی زانایان بە گەرمیەوە لە لایەن سکرتێری یەکێتی نەتەوەیی دیموکراتی کوردستان بەرێز غەفور مەخموری پێشوازی کراو لە دانیشتنێکدا سەرۆکی یەکێتی زانایان وێرای پیرۆزبایی هیوای خواست هەمووان لە پێناو سەقامگیری کوردستان و پرۆسەی خزمەتی نیشتمانی دابن و بەرژەوەندی گشتی لەبەر چاوو بگرن.


لەلایەن خۆیانەوە سکرتێرو دەستەی سەرکردایەتی یەکێتی نەتەوەیی دیموکراتی کوردستان وێڕای سوپاس وپێزانین بۆ بەشداری سەرۆکی یەکێتی زانایان خۆشحاڵی خۆیان بەرامبەر هەڵوێستی سەرۆکی یەکێتی زانایان دەربری.