له‌ڕۆژی 5شه‌ممه24/2/2011پۆلێك زانای عه‌مامه پاك چوینهناو ئاپۆڕای خۆپیشانده‌رانه‌وه‌و بووین به به‌شێكی كاریگه‌ر له‌خۆپیشاندانه‌كان هه‌ر ئه‌و ڕۆژه نوێژی عه‌سرمان به‌جه‌ماعه‌ت ونوێژی غائب مان له‌سه‌ر شه‌هیدانی 17ی شوبات ودواتر كرد هه‌ر ئه‌وڕۆژه بڕیارماندا كه به‌یانی یه‌كه‌م نوێژی هه‌ینی له‌م سه‌رای ئازادی یه ئه‌نجام ده‌ده‌ین.دوای ئه‌وه مه‌خابن هه‌ندێك له‌زانایانی به‌ڕێز په‌له‌یان كردله بڕیاردانی دروست نه‌بوونی نوێژی هه‌ینی سه‌رای ئازادی به‌بێ ئه‌وه‌ی بگه‌ڕێنه‌وه‌بۆ راوبۆچونی زانایان و(مژهب)هبهڕێزهكان پێم باش بوو لهبهشهدا تیشكێك بخه‌مه‌سه‌ر ئه‌م باسه‌و چاوڕۆشنی بده‌ین به‌نوێژ خوێنانی مه‌یدانی سه‌رای ئازادی و یاد خستنهوهیهكیش بێت بۆ ئه‌و زانا به‌ڕێزانه
*سه‌ره‌تا بۆچونی زاناییان ده‌خه‌مه‌ڕوو
1-زانای گه‌وره‌و خۆشه‌ویستی هه‌مومان مامۆستاملاعبدالكریمی مدرس ده‌ره‌جاتی عالی بێت له‌كتێبی شه‌ریعه‌تی ئیسلام (1/148)چاپی 2سالی1976ده‌فه‌رموێ نوێژی جمعه ده‌بێ له‌ناو شوره‌ی ده‌وری شاردا بێت. ئنجا ئه‌و شوێنه ده‌شت بێت یان سابات یان مزگه‌وت یان ههرخانوویهكی تر
2-جه‌نابی مامۆستاملاعبالله هه‌رته‌لی له‌كتێبی (روناكی رب العالمین )(2/34)ده‌فه‌رموێ مه‌رج نی یه جمعه له‌ناو مزگه‌وت دا بكرێت ،به‌ڵكو ئه‌گه‌ر لهگۆڕهپانێكیشدا بكرێت جومعهكه دروسته،به‌ومه‌رجه‌ی گۆڕه‌پانه‌كه له‌سنووری شار،یان دێ یه‌كه‌دا بێت.
3-جه‌ماوه‌ری زانایان له حه‌نه‌فیه‌كان وشافعی یه‌كان وحه‌نبه‌لی یه‌كان به‌دروست یان داناوه نوێژی هه‌ینی لهههرشوێنێكی شاردا ئه‌نجام بدرێت مادام له‌سنوری ناوشار ده‌رنه‌چێت .ئه‌بوحه‌نیفه وئیمام ئه‌حمه‌د ڕێگه‌یان داوه به كردنی نوێژی هه‌ینی ته‌نانه‌ت لهدهشتیش به‌ومه‌رجه‌ی له‌شاره‌وه نزیك بێت
4-له‌كتێبی (مغنی المحتاج)1/543خه‌تیبی شه‌ربێنی ده‌فه‌رموێ (الشرط الثانى أن تقام فى خطة أبنية أوطان المجمعين بتشديد الميم أى المصلين الجمعة وإن لم تكن فى مسجد)
4-له‌كتێبی (المجموع)4/420ئیمامی نووی ده‌فه‌رموێ (قال أصحابنا ولايشترط إقامتهافى مسجد،ولكن تجوز فى ساحةمكشوفة،بشرط أن تكون داخلة فى القرية أوالبلدة)
به‌ڵگه‌ی دروستی نوێژی هه‌ینی له‌گۆره‌پاندا له‌قورئان وسوننه‌تدا*يأيهاالذين امنوا أذا نودى للصلاة من يوم الجمعة فاسعوا إلى ذكرالله.. خوای گه‌وره فه‌رمانی داوه بهچون بۆ نوێژی هه‌ینی و مزگه‌وت به‌مه‌رج نه‌گیراوه تیایدا
*كه‌عبی كوڕی مالك ئه‌فه‌رموێ یه‌كه‌م كه‌س نوێژی هه‌ینی بۆ كردین له‌مه‌دینه پیش كۆچی پێغه‌مبه‌ر درودی خوای له‌سه‌ربێت ئه‌سعه‌دی كوری زرارهبوو له‌شوێنێك كه‌پێیان ده‌وت (نقيع الخضمات) ههرمزگهوت دروست نه‌كرابوو ئه‌وكاته
*ئیبن سه‌عد ومێژوونوسهكان باسیان كردووه پێغه‌مبه‌ر درودی له‌سه‌ر نوێژی جمعه‌ی بۆ هاوه‌ڵان كردووه لهدۆڵێكدا مهپێی ده‌وترا (بطن الوادى)
*قال صلى الله علية وسلم وجعلت لى الارض مسجدا وطهورا...البخارى ومسلم
پوخته‌ی قسه
ته‌نها رای مالكی یه‌كان له‌سه‌ر ئه‌وه‌یه نوێژی هه‌ینی مه‌رجه له‌ناو مزگه‌وت دا بكرێت وه‌هیچ به‌ڵگه‌یه‌كی صحیح وصریح یان به‌ده‌سته‌وه نی یه
*ڕای به‌هێزو په‌سه‌ندی جه‌ماوه‌ری زانایان ئه‌وه‌یه مه‌رج نی یه نوێژی هه‌ینی هه‌ر له‌مزگه‌وت بێت به‌ڵكو دروستهلهگۆرهپانێشدا به‌مه‌رجێ له‌سنووری شار ده‌رنه‌چێت
*هه‌ربۆیه ڕایده‌گه‌یه‌نم ئه‌نجامدانی نوێژی هه‌ینی له‌مه‌یدانی سه‌راكانی ئازادی‌دا دروسته‌و هیچ پێچه‌وانه‌ی فیقهی ئیسلامی نی یه
عوسمان نوورسی پێش نوێژ‌و ووتاربێژی مزگه‌وتی نوورسی له‌سلێمانی |