لقی هەڵەبجەی یەکێتی زانایان کۆدەبێتەوەو چەند پرسێک تاوتوێ دەکات

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە بەرواری 2023/4/5 لقی هەڵەبجە یەکێتی زانایان بەسەرپەرشتی بەڕێز مامۆستاعبدالحمید حمەفرج بەرپرسی لق و بەئامادەبونی بەڕێزان مامۆستا ٲحمد محمد جێگری لق و مامۆستا صدیق حمەرشید بەرپرسی فتوای هەڵەبجە و سەرجەم کارگێڕانی لق و بەرپرسی ناوچەکانی هەڵەبجە و سیروان و هەورامان دانیشتنی ئاسایی مانگای خۆی ئەنجامدا .


لە وتەیەکدا بەڕێز بەرپرسی لق دوای دوعای خێرو موەفەقی بۆسەرجەم مامۆستایانی سنوری لق و سەرجەم ئامادەبوان، هیوای خواست کارەکانمان قبوڵی لای پەروەردگار بن .


هەروەها ئاماژەی کرد بەوەی هەموو کارێکی گەورە لێ بڕانی دەوێت و دەبێت ئارام بگرین لەبەردەم لەمپەرەکانی ژیان و تەنها چاوەڕێی پاداشتی لای خودای گەورە بین و ڕەزامەندی ئەومان مەبەست بێت ...


دوا تر هەریەک لە بەشدار بوانی بەڕێز باسیان لە کارو چالاکی بەشەکانیان  کردو سەرنج و پێشنیارەکانیان خستنە ڕوو.


 


ڕاگەیاندنی لقی هەڵەبجەی یەکێتی زانایان