ئەمرۆ 6ی4ی2023 زانا‌و کەسایەتی ئایینی و کۆمەڵایەتی ناوداری کوردستان مامۆستا مەلا طيب بەحرکەیی كۆچی دوایی كرد‌و یه‌کێتی زانایان پرسه‌نامه‌یه‌ک ئاراسته‌ی خانه‌واده‌که‌ی ده‌کات، ئه‌مه‌ی خواره‌وه ده‌قه‌که‌یه‌تی:
به‌ناوی خوای گه‌وره‌و میهره‌بان
(وَبَشِّرِ الصَّابِرِينَ، الَّذِينَ إِذَا أَصَابَتْهُمْ مُصِيبَةٌ قَالُوا إِنَّا لِلَّهِ وَإِنَّا إِلَيْهِ رَاجِعُونَ)
بنەماڵەی خوالێخۆشبوو: مامۆستا مەلا طيب بەحرکەیی
بەرازی بوون بە قەدەری خوای گەورە هه‌واڵی وه‌فاتی زانا‌و مودەیس و کەسایەتی ئایینی و کۆمەڵایەتی و نیشتمانپەروەر (مامۆستا مەلا طيب مەلا عبدالله بەحرکەیی)مان پێگه‌یشت، کە بەیانی ئەمرۆ 15ی رەمەزان کۆچی دوایی کرد.
مامۆستای رەحمەتی زانا‌و کوردپەروەرێکی هەڵکەوتووی کوردستان و مودەریس و خاوەن پێگەیەکی دیاری نێو ئەهلی علم و زانایان بوو، لەناو ریزەکانی یەکێتی زانایان خزمەتێکی شایستەو گەورەی کردووەو ئەندامی ئەنجومەنی باڵای فەتوا بووەو جێدەستی خزمەتی بەرچاو بووە.
به‌و بۆنه‌وه پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی لە خۆمان و جەنابی مامۆستا مەلا طاهير بەحرکەیی و مامۆستا مەلا ئەبوبەکرو تەواوی خانه‌واده‌و که‌س و کاری مامۆستای ره‌حمه‌تی ده‌که‌ین، له‌خوای گه‌وره داواکارین سه‌برو ئارامی به خزم و دۆستانی ببه‌خشێت و جێگه‌ی مامۆستای ره‌حمه‌تی به‌هه‌شتی به‌رین بێت.
انا لله وانا الیه را‌جعون
یه‌کێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان
6ی4ی2023 |