شاندێکی یەکێتی زانایان بەشداری پرسەی مامۆستا مەلا طيب بەحرکەیی دەکات

رۆژی 10ی4ی2023 بەسەرپەرشی بەرێز د. عبدالله مەلا وەیسی سەرۆکی یەکێتی زانایان شاندێک لە ئەندامانی مەکتەبی تەنفیزی و بەرپس و کارگێرانی لقی هەولێری یەکێتی زانایان، بەمەبەستی دووبارە بەشدارکردنەوەی پرسەی مامۆستا مەلا طيب بەحرکەیی و دڵنەوایی بنەماڵەو کەس و کارو بەتایبەت مامۆستا مەلا طاهير بەحرکەیی سەدانی بنەمألەی ناوبراوی لە بەحرکە کرد.


لەدانیشتنێکدا سەرۆکی یەکێتی زانایان دووبارە هاوخەمی خۆی بۆ مامۆستا مەلا طاهير دەربڕی لەهەمبەر وەفاتی براگەورەی ماۆمستا مەلا طيب بەحرکەیی و رایگەیاند مامۆستای رەحمەتی وەک زانایەکی هەڵکەوتووی کورد تەنها لە ئێوە نەرۆیشتووە بەڵکو لە هەموو لایەکمان رۆیشتووەو هەموانیش بە وەغەرکردنی ماتەمبار بووین، بەڵام ئەمە بڕیاری خودایەو پێویستە هەمووان بە ئارامی و دانبەخۆداگرتن دەروونمان هێور بکەینەوە.


هەروەها گوتیسی: خزمەتەکانی مامۆستا هەمیشە بەزیندوویی دەمێننەوەو وەک مێژووێکی جێی شانازی و میراتی زانستی دەبنە مایەی رێزو تەقدیری هەموو لایەک.


لەلایەن خۆشیەوە مامۆستا مەلا طاهير بەحرکەیی خۆشحاڵی خۆی بەو سەردانە دەبڕی و گوتیشی دڵتان خۆش کردو شادیتان پێ بەخشیم، دواتریش کۆمەڵێک یادگاری و یادەوەری و خزمەتەکانی مامۆستای رەحمەتی باس کراو هەمووان نزای خێریان بۆ رۆحی پاکی نارد.


شایەنی باسە ماۆمستا مەلا طيب بەحرکەیی یەکێک بووە لە زانا هەڵکەوتووەکانی گەلەکەمان و جێی شانازی ئەهلی عیلم و زانایان بوو، رۆژی 6ی4ی2023 لە شارۆچکەی بەحرکە دڵنە گەورەکەی لە لێدان کەوت و گەڕایەوە لای خوای گەورە.