له‌م به‌شه‌دا هه‌وڵ ئه‌ده‌ین به گوێره‌ی توانا بنه‌ماو شێوازه‌كانی ئه‌مر به‌چاكه‌و نه‌هی له خراپه له ژێر ڕۆشنایی قورئان و سوننه‌تی پێغه‌مبه‌رو ڕای پسپۆر‌و زانایانی ئایینی بخه‌ینه به‌رچاوی خوێنه‌ری ئازیز، چونكه ئه‌م ئه‌ركه خواییهش وه‌كو چه‌ندانی تر، به‌داخه‌وه بۆ به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ندێ لایه‌نی دیاریكراو حزبێنراوهو سه‌دان گه‌نج و لاوی ئه‌م وڵاته‌ی پێ فرێودراوه، وتارخوێنانی به‌رده‌ركی سه‌رای سلێمانیش به نۆره جه‌ختیان له‌سه‌ركردۆته‌وه كه ئه‌م خۆپێشاندانه به‌شێكه له ئه‌مر به‌چاكه‌و نه‌هی له خراپه، ئه‌مه‌ش هه‌ر بۆ شه‌رعاندنی ئه‌و ڕاسپاردانه‌ی كه پێیان ڕاسپێردراون، ئه‌گینا ئه‌وه له كوێ و ئه‌مه له‌كوێ؟ ئه‌مه‌ش كاره‌ساتێكی تره دووچاری ئه‌م ئایینه بۆته‌وه، بۆیه ده‌ڵێم:
ئه‌گه‌ر له ڕوانگه‌ی [ئه‌مر به‌چاكه‌و نه‌هی له‌خراپه] ئه‌م خۆپێشاندانه به‌جیهاد بزانن، ئه‌وا دیسان هه‌ڵه‌یێكی زۆر گه‌وره‌یه‌و تێنه‌گه‌یشتنه له فه‌رمایشته‌كانی خوای گه‌وره‌و پێغه‌مبه‌ری خۆشه‌ویست، چونكه [ئه‌مر به‌چاكه‌و نه‌هی له‌خراپه] له فه‌رمایشتی پێغه‌مبه‌ردا (د.خ) سێ قۆناغی بۆ دانراوه‌و هه‌ریه‌كه‌یان تایبه‌ته به كات و ساتێكی دیاریكراو هه‌ندێ حاڵه‌تی تایبه‌ت، هه‌روه‌كو ده‌فه‌رموێت: [ من رأى منكم منكرا فليغيره بيده، فإن لم يستطع فبلسانه، فإن لم يستطع فبقلبه، وذالك أضعف الإيمان] رواه مسلم.
واته: هه‌ركه‌سێ خراپهیێكی بینی، با به‌ده‌ست ڕێگه‌ی لێ بگرێت، ئه‌گه‌ر نه‌یتوانی با به زمان ڕێگه‌ی لێ بگرێت، ئه‌گه‌ر نه‌یتوانی با به‌دڵ پێی ناخۆش بێت، ئه‌وه‌ش بێ هێزترین پله‌ی ئیمانه.
به به‌ڵگه‌ی خودی فه‌رمایشته‌كه زانایان كۆكن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه قۆناغی یه‌كه‌میان ئه‌ركی ئه‌وكه‌سانه‌یه كه هێزو ده‌سه‌ڵاتیان هه‌یه‌و، ده‌توانن به‌هێز ڕێگه له‌خراپه‌كاری بگرن، به‌بێ ئه‌وه‌ی ئاژاوه‌و كوشت و كوشتار‌و خراپه‌كاری لێ دروست ببێت، كه‌واته ئه‌و كه‌سه‌ی به‌و ئه‌ركه هه‌ڵده‌ستێت و قۆناغی یه‌كه‌م هه‌ڵده‌بژێرێ، پێویسته خۆی ده‌سه‌ڵاتی هه‌بێت یانیش له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌وه ڕاسپێردرابێت، خۆ ئه‌گه‌ر هیچ یه‌كێك له‌مانه نه‌بوو، ئه‌وا بۆی نییه ئه‌م ڕێگه‌یه هه‌ڵبژێرێت و، به‌رپرسیشه له‌وه‌ی كه له ئه‌نجامی ئه‌م ده‌ست بۆ یردنه ڕووده‌دات، ئێمه كه ده‌گه‌ڕێینه‌وه بۆ ژیانی پێغه‌مبه‌ر(د.خ) ده‌بینین له‌كاتی هاتنیدا (مه‌ككه) و چوارده‌وری جۆره‌ها خراپه‌كاری تێدا ئه‌نجام ده‌درا، ته‌نانه‌ت كه‌عبه‌ی ماڵی خوا (360) بتی تێدا دانرابوو، هه‌ر به‌ره‌بابێك بتێكی تایبه‌تی خۆی ده‌په‌رستی، داوێن پیسی و ریبا خۆری له چڵهپۆپهدابوو، كچی تازه له‌دایك بوو زینده به‌چاڵ ده‌كرا، مه‌یخۆری به‌شێك بوو له‌داب و نه‌ریت، ژن وه‌كو كاڵا به‌میرات ده‌برا، زۆردار بنده‌ستی ده‌خوارد، لێدان و سووكایه‌تی كردن به پێغه‌مبه‌رو كوشتنی موسوڵمانانیش له‌ولاوه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ماوه‌ی (13) ساڵ ئارامی گرت و هه‌رگیز په‌نای بۆ هێز نه‌برد، ئه‌مه‌ش به‌پێی ئه‌و فه‌رمانه‌ی كه خوای گه‌وره پێی كردبوو، كه ده‌فه‌رموێت: [فَاصْدَعْ بِمَا تُؤْمَرُ وَأَعْرِضْ عَنِ الْمُشْرِكِينَ. إِنَّا كَفَيْنَاكَ الْمُسْتَهْزِئِينَ . الَّذِينَ يَجْعَلُونَ مَعَ اللَّهِ إِلَهًا آخَرَ فَسَوْفَ يَعْلَمُونَ. وَلَقَدْ نَعْلَمُ أَنَّكَ يَضِيقُ صَدْرُكَ بِمَا يَقُولُونَ . فَسَبِّحْ بِحَمْدِ رَبِّكَ وَكُنْ مِنَ السَّاجِدِينَ . وَاعْبُدْ رَبَّكَ حَتَّى يَأْتِيَكَ الْيَقِينُ] الحجر:94-99.
واته: هه‌ر فه‌رمانێكت پێكراوه به رێك و پێكی به‌جێی بگهیێنهو گوێ به بوختان و ره‌فتاری موشریك و هاوه‌ڵگه‌ران مه‌ده. ئێمه تۆ ده‌پارێزین (له شه‌ڕو پیلانی) گاڵته‌چی و گاڵته‌جاڕان. ئه‌وانه‌ی كه له‌گه‌ڵ خوای گه‌وره‌دا خوایه‌كی تر بڕیار ده‌ده‌ن، له ئاینده‌دا هه‌موو راستیه‌كیان بۆ روون ده‌بێته‌وه‌و ده‌یزانن. به خوا ئێمه چاك ده‌زانین كه دڵی تۆ ته‌نگ ده‌بێت به‌و گوفتاره نابه‌جێیانه‌ی كه خوانه‌ناسان ده‌یڵێن. (جا له هه‌موو كاتێكدا، به‌تایبه‌ت له‌كاتی دڵته‌نگیدا) ته‌سبیحات و سوپاس و ستایشی په‌روه‌ردگارت بكه و له ڕیزی سوژده به‌راندابه. به‌رده‌وامیش په‌روه‌ردگارت بپهرسته هه‌تا مردن یه‌خه‌ت پێده‌گرێت.
هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مه‌ش ماوه‌ی ئه‌و (13) ساڵه پێغه‌مبه‌ر(د.خ) دانی به‌خۆدا گرت و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك په‌نای بۆ هێز نه‌برد، به‌ڵكو ڕێگه‌ی دووه‌می هه‌ڵبژارد، كه بریتییه له نه‌سیحه‌ت و ئامۆژگاری نه‌رم و نیان و بانگ كردنیان به‌ڕێگای ئاشتیانه، ئه‌مه‌شیان له‌سه‌رده‌می ئیمرۆماندا به پله‌ی یه‌كه‌م ئه‌ركی زانایانی ئایینیه‌و، پێویسته خه‌ڵك له كاری ناشه‌رعی و ده‌ره‌نجامه خراپه‌كانی ئاگادار بكه‌نه‌وه، به‌ڵام ئه‌مه‌شیان هه‌روا به ڕه‌هایی نییه‌و نابێت له‌هه‌موو كات و ساتێك‌دا به‌پاساوی ئه‌مر به‌چاكه‌و نه‌هی له خراپه ده‌ست بۆ هه‌موو كون و كه‌له‌به‌رێك ببه‌ن، به‌ڵكو پێویسته له‌كات و ساتی گونجاو‌دا بێت و زه‌مینه‌ی له‌بار هه‌بێت بۆ ئاراسته‌كردنی ئه‌و ئامۆژگاریه، چونكه ئامۆژگاری و ئه‌مر به چاكه، یان نه‌هی له خراپه، هه‌ر بۆ ئه‌وه نییه ئامۆژگاری بكرێت، به‌ڵكو پێویسته بزانێت كه (مفسده)یێكی تر به‌دوای خۆیدا ناهێنێ، هه‌روه‌كو زانایانی (أصول) ده‌ڵێن : (درأ المفسدة أولى من جلب المصلحة).
واته: دوورخستنه‌وه‌ی خراپه‌كاری، له هێنانی به‌رژه‌وه‌ندی له‌پێشتره.
هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مه‌یه پێغه‌مبه‌ری خوا (د.خ) به عائیشه‌ی هاوسه‌ری ده‌فه‌رموێت: [يا عائشة ، لولا أن قومك حديث عهد بجاهلية لأمرت بالبيت ، فهدم ، فأدخلت فيه ما أخرج منه ، وألزقته بالأرض، وجعلت له بابين ، بابا شرقيا ، وبابا غربيا] رواه البخاري.
واته: ئه‌ی عائیشه ئه‌گه‌ر نه‌ته‌وه‌كه‌ت ماوه‌ی موسوڵمان بوونیان ئه‌وه‌نده له ماوه‌ی نه‌فامی نزیك نه‌بوایه، بڕیارم ده‌دا كه كه‌عبه بڕوخێنرێ ، ئه‌وجا سه‌ر له‌نوێ نۆژه‌نم ده‌كرده‌وه، ئه‌وه‌ی لێی كه‌م كراوه‌ته‌وه له‌سه‌ریم زیاد دهكردو، بهئهرزهوه دهمنوساند و، دوو دهرگهشم بۆ داده‌نا، یه‌ك له‌لای ڕۆژهه‌ڵات و یه‌ك له‌لای ڕۆژئاوا).
ده‌بینین پێغه‌مبه‌ر(د.خ) له ترسی ئه‌وه‌ی مه‌بادا خه‌ڵكه‌كه دووچاری كاردانهوهیێكی خراپ ببێت و، (مفسده)یێك به‌دوای خۆیدا بهێنێت، كه بریتییه له په‌شیمان بوونه‌وه له ئیسلام، وازی له نۆژه‌ن كردنه‌وه‌ی كه‌عبه هێناوه، چونكه به‌لای قوره‌یش و عه‌ره‌به‌كانی ئه‌و سه‌رده‌مه ده‌ستكاری كردنی كه‌عبه جێگه‌ی گفت و گۆ نه‌بوو، بۆیه‌ش پێغه‌مبه‌ر(د.خ) وازی لێ هێنا تاوه‌كو زه‌مینه‌ی له‌باری بۆ ڕه‌خسا، كه‌واته ڕێگه گرتن له خراپه له‌خودی خۆیدا پیرۆز نییه‌و هه‌ر بۆ ئه‌وه‌نییه كه‌سێك وه‌كو ئه‌رك پێی هه‌ستێت، به‌ڵكو بۆ ئه‌وه‌یه كۆمه‌ڵگا له خراپهیێك دوور بخرێته‌وه‌و چاكهیێك له شوێنی دابنرێ، بۆیه ئه‌وكه‌سه‌ی به ئه‌ركی [ئه‌مر به‌چاكه‌و نه‌هی له‌خراپه] هه‌ڵده‌ستێت و ده‌یه‌وێت گۆڕانكاری له وڵات‌دا بكات، پێویسته ڕه‌چاوی هه‌ست و سۆزی خه‌ڵك بكات و كارێك نه‌كات، زیانی له سووده‌كه‌ی زیاتر بێت.
(ابن تیمیه) ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت ده‌ڵێت: [ إذا ازدحمت المصالح والمفاسد، وتعارضت المصالح والمفاسد، فإن الأمر والنهي وإن كان متضمنًا لتحصيل مصلحة ودفع مفسدة، فينظر في المعارض له، فإن كان الذي يفوت من المصالح أو يحصل من المفاسد أكثر، لم يكن مأمورًا به، بل يكون محرمًا إن كانت مفسدته أكثر من مصلحته...].
(ابن القیم) له زمانی (ابن تیمیه) ده‌گێرێته‌وه‌و ده‌ڵێت: من و چه‌ند هاوڕێیه‌كم له سه‌رده‌می تاتاره‌كان به‌لای دهستهیێكیاندا ڕۆیشتین، بینیمان خه‌ریكی مه‌یخواردنه‌وه‌ن، یه‌كێك له هاوڕێكانم به‌ره‌نگاریان بووه‌وه‌و ویستی ڕێگه‌یان لێ بگرێت، منیش به‌ره‌نگاری هاوڕێكه‌م بوومه‌وه‌و گووتم: خوای گه‌وره بۆیه مه‌یخواردنه‌وه‌ی حه‌رام كردووه، چونكه مرۆڤ له زیكری خوا‌و، نوێژ دوور ده‌خاته‌وه، به‌ڵام مه‌یخواردنه‌وه‌ی ئه‌مانه، له كوشتنی مرۆڤ و دزینی كچان و هه‌ڵگرتنی ماڵی خه‌ڵكیان دوور ده‌خاته‌وه، كه‌واته: وازیان لێ بێنه.
بۆیه: ئه‌وكه‌سه‌ی كه ده‌یه‌وێت ئه‌مر به‌چاكه یان نه‌هی له خراپه بكات، ده‌بێت پێشتر سوودو زیانه‌كانی له‌به‌ریه‌ك بداته‌وه‌و، هه‌موو لایه‌نه‌كانی مه‌سه‌له‌كه هه‌ڵبسه‌نگێنێ، هه‌ركاتێ گه‌یشته بڕوای ته‌واو كه سوودی كاره‌كه‌ی له زیانه‌كه‌ی زیاتره، ئه‌وكاته بۆی هه‌یه ده‌ستی بۆببات و به ئه‌ركه‌كه هه‌ستێ، به پێچه‌وانه‌وه حه‌رامه‌و به گوناه له‌سه‌ری حساب ده‌كرێت. چونكه قاعیده‌ی ( لاچرر ولا چرار) قاعیدهیێكی گشتیه‌و زانایانی ئوسول چه‌ندین مه‌سه‌له‌ی شه‌رعیان له‌سه‌ر بنیات ناوه. هه‌روه‌كو (ابن القیّم) ده‌ڵێت: بۆیه ڕێگرتن له خراپه له‌سه‌ر ئوممه‌ت واجب كراوه، تاوه‌كو شتێكی باش كه خوا‌و پێغه‌مبه‌ر پێیان خۆش بێت جێگه‌ی بگرێته‌وه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ڕێگه‌گرتن له خراپه شتێكی خراپتری به‌دوای خۆیدا هێنا، ئه‌وا دروست نییه.
ئیمامی غه‌زالی _ ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت_ ده‌ڵێت: ئه‌گه‌ر لای ئه‌و كه‌سه‌ی كه به‌م ئه‌ركه هه‌ڵده‌ستێت ڕوون و ئاشكرابوو، كه له‌گه‌ڵ خۆیدا له هاوڕێ و خزم و دۆستانی ده‌درێت، ئه‌وا دروست نییه به‌و ئه‌ركه هه‌ستێ، ته‌نانه‌ت حه‌رامیشه، چونكه نه‌یتوانیوه ڕێگه له خراپهیێك بگرێت به‌بێ ئه‌وه‌ی خراپهیێكی تری به‌دووادا نه‌هێنا بێت.
كه‌واته ئه‌گه‌ر گومان له‌وه هه‌بوو كه (ئه‌مر به‌چاكه، یان نه‌هی له‌خراپه) مهفسهدهیێك به‌دوای خۆیدا دێنێت، ئه‌وا حه‌رامه ئه‌و ئه‌مره یان ئه‌و نه‌هیه بكات.
عه‌لامه (عزالدین بن عبدالملك) سه‌باره‌ت به‌مه‌رجه‌كانی ئه‌مر به‌چاكه‌و نه‌هی له خراپه ده‌ڵێت: پێویسته گومانی له‌وه‌دا نه‌بێت كه هیچ زیانێك به‌خۆی ناگه‌یێنێ و، كابرای به‌رامبه‌ریش له كاردانه‌وه‌ی ئه‌مر به‌چاكه یان نه‌هی له‌خراپه، خراپه‌كاریه‌كانی زیاتر ناكات.
بۆیه من له‌و به‌رێزانه ده‌پرسم: چ مهفسهدهیێك له‌وه گه‌وره‌تره چه‌ندین ڕۆڵه‌ی ئه‌م وڵاته به‌كوشت بده‌ن و چه‌ندین منداڵ بێ باوك بكه‌ن؟ چ مهفسهدهیێك له‌وه گه‌وره‌تره چه‌ندین ژن له‌م وڵاته بێوه‌ژن بكه‌ن و دڵی چه‌ندین دایك و باوك بسووتێنن؟ چ مهفسهدهیێك له‌وه گه‌وره‌تره، چاره‌نووسی وڵاتێك بخه‌نه مه‌ترسی و سه‌نگه‌ر له براو ڕۆڵه‌كانتان بگرن و به‌ره‌و ئاقارێك كۆمهڵگاكهتان ڕاپێچ بكه‌ن كه هه‌موومان تێیدا زه‌ره‌رمه‌ند بین و سوودمه‌ندی یه‌كه‌میش ته‌نیا دووژمن بێت؟ ئێوه ده‌زانن كه چوار ده‌ورمان به دووژمن گیراوه‌و كه‌مترین هه‌ڵ له‌ده‌ست ناده‌ن بۆ تێكدانی ئه‌من و ئاسایشی وڵات و داگیرساندنی ئاگری فیتنه‌و به‌كوشتدانی ڕۆڵه‌كانی كورد به‌ده‌ستی كورد؟ ئایا له‌ماوه‌ی ئه‌و چه‌ند ڕۆژه‌ی خۆپێشاندانه‌كاندا چه‌ند كه‌سی بێ تاوان خه‌ڵتانی خوێن كراون؟ ئه‌مه به‌س نییه كه جیهاده‌كه‌تان سه‌ری چه‌ند لاوی ئه‌م وڵاته‌ی خوارد‌و چه‌ندین مێردمنداڵی تریشی كرده قوربانی به‌بێ ئه‌وه‌ی كه‌مترین سوودی به‌كۆمه‌ڵگا گه‌یاند بێت؟ چ مهفسدهیێك له‌وه گه‌وره‌تره به بڕیاری چه‌ند حزبێكی سیاسی كه هه‌موو مه‌رامیان ته‌نیا گه‌یشتنه به كورسی ده‌سه‌ڵات، به‌ناوی خوا‌و پێغه‌مبه‌ره‌وه سه‌نگه‌ر لهخهڵكێك بگرن كه خۆی زۆر له ئێوه بهموسوڵمانتر ده‌زانێت؟ چ مهفسدهیێك له‌وه گه‌وره‌تره گومان له‌سه‌ر هه‌موو مامۆستایێكی به‌رێزی ئه‌م كوردستانه دروست بكه‌ن و كارێك بكه‌ن كه خه‌ڵك به‌چاوی دارده‌ستی حزب و لایه‌نی ده‌ره‌كی سه‌یریان بكات؟ چ مهفسدهیێك له‌وه گه‌وره‌تره درز بخه‌ن نێو په‌یوه‌ندیه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان و دراوسێ به‌چاوی دووژمن سه‌یری دۆست و دراوسێی بكات؟ ئێوه باشتر له‌من ده‌زانن كه دووژمن لهكهمین دایه‌و چاوه‌ڕوانی هه‌ڵێكی له‌و جۆره ده‌كات تا ده‌ستی نه‌گریسی بخاته نێومان و ئه‌وه‌ی له‌ماوه‌ی بیست ساڵی ڕابردوودا بهسهریهكهوهمان ناوه، له‌چاوتروكانێكدا بیروخێنێ و ئهنفالێكی تر ده‌ست پێ بكاته‌وه، دروست له‌وكاته‌دا كه یه‌كه‌م وتارخوێنی به‌رده‌ركی سه‌را فه‌توای جیهادی ده‌به‌شیه‌وه، شۆڤینیه عه‌ره‌به‌كان هێرشیان بۆ سه‌ر كه‌ركوك و ناوچه دابڕاوه‌كانی تر ده‌ست پێكردبوو، بهكردهنیش ته‌لاری پارێزگای كه‌ركوكیان گه‌مارۆ دابوو، فیرقه‌ی(12)ی سوپای به‌عس به ئاڵای به‌عس و وێنه‌ی سه‌دامه‌وه هه‌ڵیان كوتایه سهرحهویجه، هاوڵاتیانی جه‌له‌ولا داوایان له پێشمه‌رگه‌و خه‌ڵكی كوردستان ده‌كرد به‌هانایانه‌وه بچن، ئه‌گه‌ر هێزی پێشمه‌رگه‌ش ڕێگریان لێ نه‌كردبایه، خوا بزانێ چ كاره‌ساتێكیان له‌و شوێنانه به‌سه‌ر ئه‌و خه‌ڵكه ده‌هێنا.
(سوفیانی سه‌وری) ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت ده‌ڵێت: پێویسته له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سه‌ی كه ئهمرو نه‌هی ده‌كات، نه‌رم و نیان بێت له فه‌رمان كردنا، نه‌رم و نیان بێت له نه‌هی كردنا، دادپه‌روه‌ر بێت له‌وه‌ی فه‌رمانی پێده‌كات، دادپه‌روه‌ربێت له‌وه‌ی نه‌هی لێ ده‌كات، زانا بێت به‌وه‌ی فه‌رمانی پێده‌كات، زانا بێت به‌وه‌ی نه‌هی لێده‌كات).
كه به‌داخه‌وه نه وتاره‌كانیان و، نه لێدوانه‌كانیان كه‌مترین سیمای دادپه‌روه‌ری و زانایی و نه‌رم نیانی و ڕاستگۆیی پێوه نابینرێت و جگه له زیان گه‌یاندن به كۆمه‌ڵگا كه‌مترین سوودی پێ ناگه‌یێنێ، كه‌چی زۆر بوێرانه به‌ناوی ئه‌مر به‌چاكه‌و نه‌هی له خراپه دێنه‌گۆو، فه‌رمانه‌كانی سه‌رووی خۆیان به‌ناوی خوا‌و پێغه‌مبه‌ره‌وه ئاراسته ده‌كه‌ن، ئه‌وه‌ش له‌بیر خۆیان ده‌به‌نه‌وه كه خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت: [مَا يَلْفِظُ مِنْ قَوْلٍ إِلَّا لَدَيْهِ رَقِيبٌ عَتِيدٌ ] ق 18.
واته: ( هه‌ر قسه‌یه‌ك كه له ده‌م ده‌رچێت خێرا چاودێرێكی ئاماده تۆماری ده‌كات).
قۆناغی سێهه‌م له [ئه‌مر به‌چاكه‌و نه‌هی له‌خراپه] به‌دڵ نا ڕازی بوونه به‌و خراپه‌كاریانه‌ی كه ده‌كرێن، واته ئه‌گه‌ر نه‌یتوانی هیچ كام له‌و دوو ڕێگایه‌ی سه‌ره‌وه به‌كاربێنێ ، ئه‌وا پێویسته به‌دڵ خراپه‌كاریی پێخۆش نه‌بێت. |